2021-08-03   1756     
ئا: ئاوێنە
ئەمڕۆ حەوت ساڵ به‌سه‌ر شكستێكی ترسناكی کورددا تێدەپه‌ڕێ، كه‌وتنی شنگال به‌ده‌ستی داعش ئه‌و ساته‌وه‌خت‌و شكسته‌یه نه له‌یاده‌وه‌ری كورددا به‌گشتی‌و نه له‌یاده‌وه‌ری ئێزیدییه‌كاندا به‌تایبه‌تی ده‌سڕێته‌وه، شنگالییه‌كان تا ماون ئه‌و رۆژه‌یان هه‌رگیز له‌به‌رچاو ون نابێت كه ئاڵا ره‌شه‌كانی داعش شاره‌كه‌یانی داپۆشی‌و داگیركردنی شنگالی راگه‌یاند.
ئێزیدییەکان ئاماژه به‌وه ده‌كەن كه ساڵی ٢٠١٤، "رەشترین‌و ناخۆشترین‌و دڵته‌زێنترین ساڵی شنگال بووه له‌وه‌ته‌ی دروستكراوه".
ئێستاش هزرو بیری هەمو ئێزیدییەکان له‌و ساته‌وه‌خت‌و به‌ره‌به‌یانه‌ی رۆژی ساڵی ٢٠١٤دا ده‌ژی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بێت رویدا بێت، به‌یانی زو بو له‌ده‌نگی ته‌په‌ی پێ‌و ته‌ق‌و تۆق‌و هات‌و هاوار له‌خه‌وڕا بون‌و وتیان "داعش هات".
هاتنی داعش هاتنی گه‌وره‌ترین ئافات بو بۆ ئێزیدییه‌كان، ئێزیدییەکان له‌وه‌ته‌ی هه‌ن رۆژگاری وا ره‌ش‌و تاریكیان به‌خۆیانه‌وه نه‌بینیوه.
داعش هات‌و ماڵ وێران‌و ئاواره‌و سه‌رلێشواوی كردن، بەکۆمەڵ كوژران‌و تاڵانكران، لەسەر زێدی رەسەن‌و مێژویی خۆیان هەڵکەنران‌و دەربەدەر کران، كچ‌و ژنیان رفێندرا‌و وەک کەنیزەک بۆ موسڵ‌و رەقە بران.
له‌و رۆژه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدیی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئێزیدیه‌كان روه‌و چیای شنگال هه‌ڵاتن‌و رۆژانێكی پڕ له‌مه‌رگه‌سات‌و ترس‌و شه‌ونخونی، برسیه‌تی‌و تینویه‌تییان له‌وێدا به‌سه‌ر برد.
خه‌ڵك له‌تاو برسیه‌تی‌و بۆ ئه‌وه‌ی بمێنن‌و كه‌وننه گه‌ڵا رنینی دره‌خته‌كانی بناری ئه‌و چیایه، چه‌ندین دایك گه‌نمیان ده‌كرده ئاوه‌وه‌و ده‌یانخوساند‌و ده‌یاندا به‌منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرن.
هه‌مو ئێزیدیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن به‌درێژایی مێژوی خۆیان دوژمنی دڕنده‌و ناجوامێری وه‌ك داعشیان نه‌بینوه، چی ما به‌رامبه‌ریان نه‌كرێت؟
٣ / ٨ رەشترین‌و ناخۆشترین رۆژه له‌ژیانی هه‌ر هه‌مو ئێزیدییه‌كاندا.