2021-07-13   5459     
ئا: ئاوێنه
دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر كه‌ناڵی (ئای پڵەس IPLUS)، سەرجەم دەزگا میدیاییەکانی سه‌ر بهلاهور شێخ جەنگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی لەسلێمانی چۆڵکران.
ئێوارەی سێشەممە ١٣ / ٧، هێزێکی ئه‌منی كه ده‌وترێت سه‌ر به‌سكرتاریه‌تی مام جه‌لال، سكرتێری كۆچكردوی یه‌كێتی بووه، هەڵیانکوتایە سەر بینای كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی (ئای پڵەس IPLUS)ی سه‌ر بهلاهور شێخ جەنگی لەشاری سلێمانی‌و بۆ ماوەیەک ڕۆژنامەنوسەکانیان دەستبەسەر کرد‌و چەند ئامێرێکی كه‌ناڵه‌كه‌یان شکاند. دوا بەدوای ئەو ڕوداوەش کارمەندانی هەریەک لەدەزگا میدیاییەکانی وەک ژیان، ئاژانس، میلله‌ت، مۆر‌و چاو، کە نزیک لەلاهور شێخ جەنگین، دەزگا میدیاییەکانیان جێهێشتو باڵەخانەکانیان چۆڵکرد.
کەناڵی (ئای پڵەس IPLUS) دەزگایەکی میدیاییە کە خاوەندارێتی بۆ لاهوری شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی دەگەڕێتەوەو لەئێستادا لەپەخشی ئەزمونیدایەو چەندین مانگه لاهور شێخ جەنگی کار بۆ دروستکردنی کەناڵەکە دەکات.
کارمەندێکی کەناڵه‌كه بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووه، "دەیان چەکداری هێزێكی ئەمنیی بەجلوبەرگی سەربازییەوە ئێوارەی ئەمڕۆو بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک پێشوەخت یاخود بڕیاری دادگا، هەڵیانکوتایە سەر کەناڵەکە."
ئەم ڕوداوانەی دوای ئەوە دێن کە هەریەک لەبافڵ تاڵەبانی‌و لاهوری شێخ جەنگی لەسەر ئەوە ڕێککەوتن كە لەیهکلاییکردنەوەی کێشەکانیاندا هێز بەرامبەر یەکتر بەکارنەهێننو هەوڵبدەن ناکۆکییەکان بەگفتوگۆ چارەسەر بکەن.
كارمه‌نده‌كه‌ی کەناڵی (ئای پڵەس IPLUS) ده‌ڵێت، "هێزە ئەمنییەکان بۆ ماوەی 15 خولەک دەستبەسەریان کردین. ئازاری چەند ڕۆژنامەنوسێکیانداو لێیاندان. زۆر بەتوندی مامەڵەیان دەکرد. هەستان بەشکاندنی چەند سێرڤەرێکی کەناڵەکەش. دواتر هەمومان ڕەوانەی ماڵەوە کراین."
لای خۆیه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی كردن له‌مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه دهكاتو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، "سەنتەری میترۆ بەتوندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر كەناڵی iPLUS دەكات لەلایەن هێزێكی چەكدار لەشاری سلێمانی، داوا دەكات ململانێیكانی یەكێتی شۆرنەبنەوە بۆ دەمكوتكردنو بەرتەسككردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەری."
ئەم پێشهاتە نوێیە لەکاتێکدایە كه چەند رۆژێكه یه‌كێتی روبه‌روی كێشه‌ی ناوخۆیی بۆته‌وه‌و له‌نێوان هه‌ردو هاوسه‌رۆك بافڵ تاڵهبانیو لاهور شێخ جه‌نگی-دا ناكۆكی قوڵ هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی ئه‌منی له‌ناوخۆی حزبه‌كه ئه‌نجامدراوه.
بەدوای ئەم روداوەدا سەرچاوەیەکی باڵا لەنێو یەكێتی رایگەیاند، بەپێی بڕیارێک ھەر دامەزراوەیەکی میدیایی بە پارەی یەکێتی کرابێت دەبێت بگەڕێتەوە بۆ یەکێتی.
سەرچاوەیەکی باڵا لە نێو یەكێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: "ئێوارەی سێشەممە هێزێکی ئەمنی کەناڵی ئای پڵەس سەر بە لاھور شێخ جەنگی دادەخەن، کە هێشتا دەستی بە پەخش نەکردووە و داوایان لە کارمەندەکان کردووە شوێنەکە جێبهێڵن".
سەرچاوەکە روونیشیکردەوە:" کەناڵەکە موڵکی یەکێتییە و دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتی، لەبەر ئەوەی کەناڵێکی حزبییە و سەربەخۆ نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هەموو ئەو شتانەی بە پارەی یەکێتی دروستکراون موڵکی یەکێتین و دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ یەکێتی ".
دوپاتیشیكردەوە، “هەر كەناڵ و میدیایەك بە پارەی یەكێتی دروستكرابێت، موڵكی حزبە و دەبێتە بگەڕێندرێتەوە بۆ یەكێتی، ئەو هەنگاوەی هێزەكەی سكرتاریەتیش لەو چوارچێوەیەدا بووە”.
لەبەرامبەریشدا دامەزراوەی راگەیاندنی ئای پڵەس ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كه‌ناڵه‌كه‌یان دهكاتو داواش لەرێكخراوی مافی مرۆڤ‌و پاراستنی ئازادیی رۆژنامەوانی نێوخۆیی‌و نێودەوڵەتی دەكات ئیدانەی ئەوكارە نا مەدەنیانە بكەن.
ئاوێنه: دامه‌زراوه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردتهوهکە تیایدا هاتوە "ئیوارەی سێشەممە هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، بۆماوەی سەعاتێك ئەو رۆژنامەڤان و كارمەندانەی لەئەركدابون راگیران و دەستبەسەركران. لەهەمانكات هەندێ كەلوپەلیان بردە دەرەوەی دامەزراوەكە و بەشێكی كەولوپەل و دەرگەكەنیان شكاندن، جگەلەوەی بەشێكی كامێرای چاودێرییان لێكردەوە، كارەبای باڵەخانەیان كوژاندەوە. پاشان، بەڕێوبەر و كارمەندانی دامەزراوەكەیان ئازادكردن و هێزەكان لە باڵەخانەی دامەزراوەكە جێگیركران. هێزەكان بە دەمامك و پۆشاكی سەربازیی و چەكەوە هاتبون، نزیكەی ٥٠ چەكدار دەبون".