2021-06-30   2999     
ئا: كورده شێخانى
به‌ده‌ست و په‌نجه و نینۆكه سوورهكهیهوهخهریكى بڕینى قژى مشتهرێكهى بوو زوو زوو ورد دهبوهوهلهكارهكهی و ناڕێكێكانى قژه‌كه‌ى چاك ده‌كرد، جار‌و باریش هاوڕێكه‌ى بانگ ده‌كرد بۆئه‌وه‌ى سه‌یرى كاره‌كه‌ى بكات، بزانێ به‌جوانى ئه‌نجامى داوه، ئه‌و به‌دڵسۆزییه‌وه ئیشى بۆ ئه‌و خانمانه ده‌كرد كه ده‌هاتنه ئارایشتگاكهى.
شیلان كه‌سێكى جوت توخمه، ته‌مه‌نى 21 ساڵه، باڵابه‌رزو ناوقه‌د باریك و قژێكى خاوی هه‌یه، له‌شێوه‌و روخساری تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌هه‌ردو ره‌گه‌ز ده‌بینى، لهدهنگیش كوڕه، به‌ڵام له‌ناخ و هه‌ستیدا مێینه‌ى ته‌واو به‌دى ده‌كه‌یت.
ئه‌م بچوكترین ئه‌ندامى خێزانه حه‌وت كهسێكهیهتى، به‌ر له 5 مانگ له‌شارێكى كوردستانه‌وه كه پێی خۆش نه‌بوو ناوى شاره‌كه‌ی ئاشكرابكه‌ین، له‌ماڵ هه‌ڵدێت و رووده‌كاته هه‌ولێرو ده‌چێته رێكخراوێك ، رۆژانه لهئارایشتگایهك وه‌كو خانمێك كارده‌كات له‌نزیكى ئه‌و شوێنه‌ى كه رێكخراوه‌كه، به‌كرێ بۆى گرتووه.
شیلان ده‌ڵێت: من دوجار به‌دبه‌ختم جارێك ئه‌وه‌یه به‌جوت توخم له‌دایك بووم، جارى دوه‌میش ئهوهیهكهمن حه‌ز ئه‌كه‌م كچ بم و وه‌كو ئافره‌تێك بژیم و ژیان بكه‌م. ئه‌و ده‌ڵێت"خێزانه‌كه‌م رێگرییان لێده‌كردم ئافره‌ت بم ئةوان حه‌زیان ئه‌كرد من كوڕ بم و یارمه‌تى باوكم بده‌م له‌ئیش و كاركردن، جلى كوڕانه له‌به‌ر بكه‌م و وه‌كو كوڕێك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌م. ته‌نانه‌ت ئه‌وان منیان نارده قوتابخانه‌ى كوڕان هه‌رئه‌مه‌ش بوه‌هۆى ئه‌وه‌ى من هه‌ر زوو له‌قۆناغى ناوه‌ندى واز لهخۆێندن بێنم هه‌ر ئه‌و زۆر لێكردنهى خێزانه‌كه‌م بو وایكرد ماڵه‌وه به‌جێبێڵم."
وه‌ك شیلان باسى ده‌كات له‌ناو خوشك و براكانى به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌م جوت توخمێكى تریان هه‌یه‌و ئه‌گه‌رچی سیفاته مێینهكهى زیاتره، به‌ڵام ماڵه‌وه‌یان رێگه‌ی ناده‌ن وه‌كو ئافره‌تێك بژی و رۆڵى كوڕ ده‌بینێت لهخێزانهكهیاندا.
شیلان ده‌ڵێت"ئێمه خێزان و كۆمه‌ڵگاش ئازارمان ده‌ده‌ن چونكه زۆربه‌ى كات كه ده‌چومه ده‌ره‌وه رووبه‌ڕووى توانج و گاڵته‌پێكردن ئه‌بومه‌وه دڵته‌نگ ده‌بوم و چه‌ندین جار گریاوم."
له‌ڕوى بایه‌لۆجیه‌وه كه‌سانى جوت توخم سێ جۆرن جۆرێكیان لهناوك به‌خواره‌وه مێیه و به‌شى سه‌ره‌وه‌ى نێره. جۆرى دووه‌م به‌پێچه‌وانه‌یه به‌شى خواره‌وه‌ى مێیه و سهرهوى نێره. هه‌رچى سێیه‌م جۆره‌كه به‌ربڵاوترینیانه و شیلان له‌م جۆره‌یانه لهناوك به‌خواره‌وه هه‌ردوو ئه‌ندامه‌كه‌ى هه‌یه، بۆ ئه‌م جۆره‌یان پێویسته هۆرمون و حه‌زى كه‌سه‌كه رۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه ببینێت.
رێكخراوه‌كانى بوارى مافى مرۆڤ و LGBTIQزیاتر ئاگادارى گرفتى خێزانى و یاسایى ئه‌م كه‌سانه‌ن.
تانیا كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى راسان له‌سلێمانى بۆ داكوكى كردن لێیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كێشه‌ى به‌شێك له‌م جوت توخمانه ئه‌وه‌یه كه خێزانه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن دیاریكردنى ره‌گه‌زى منداڵه‌كه‌یان به‌نه‌شته‌رگه‌رى به‌دڵى ئه‌وان بێت و گوێ به‌حه‌زو هه‌ستى منداڵه‌كه‌یان نه‌ده‌ن.
تانیا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه لهرێكخراوهكهیان چه‌ندین نمونه‌ى زیندویان لایهكهله منداڵی‌دا به‌نه‌شته‌ر گه‌رى كراوه‌به كوڕ، به‌ڵام كه‌سه‌كه ئیسَتا حه‌زى كچانه‌ی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت وه‌كو ئافره‌تێك بژی و هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌یه.
ده‌شڵێت: ئه‌م گرفته زیاتر له‌ره‌گه‌زى مێدا هه‌یه، چونكه زۆربه‌ى خێزانه‌كان حه‌زیان كردووه منداڵه‌كه‌یان ببێت به‌كوڕ نه‌ك كچ. هه‌ر بۆیه بووه به‌كێشه‌و په‌نایان هێناوه‌ته‌به‌ر رێكخراوه‌كه‌ى ئه‌مان و داوای هاوكاریان لێده‌كه‌ن.
تانیا ده‌ڵیت،"ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌رێى خۆمانه‌وه هاوكارى و داكۆكى له‌مافى ئه‌م كه‌سانه بكه‌ین."
به‌قسه‌ی شاره‌زایان جوت توخمه‌كان له‌ڕوی یاساییشه‌وه له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرفتیان زۆره.
پارێزه‌ر محه‌مه‌د شیخ دارا له‌وباره‌یه‌وه وتی: له‌عێراق و هه‌رێمیش بۆشایی یاساییمان هه‌یه‌و هیج ده‌قێكى یاسایى بۆ مافی جوت تخوم نییه و پێویستهپهرلهمانى كوردستان كارى بۆبكات.
ئه‌و پارێزه‌ره ده‌شڵێت: بۆ هه‌ركارێكى یاساییش له‌و باره‌یه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ى شه‌ریعه‌تی ئیسلام كه بۆ هه‌ر جۆرێكى جوت توخم حوكمێك هه‌یه.
به‌پێی قسه‌ی محه‌مه‌د شێخ دارا، ئه‌و جۆره‌یان لهناوك به‌خواره‌وه نێره سه‌ره‌وه‌ى مێیه ده‌توانێت ژن بێنێت و نه‌شته‌رگه‌رى بۆبه‌شى سه‌ره‌وه‌ى بكات، به‌هه‌مان شێوه‌بۆ جۆرى دوه‌میش به‌ڵام له‌هه‌ردو جۆره‌كه به‌پێى شه‌رع به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت نه‌شته‌رگه‌رى بۆ به‌شى خواره‌وه بكرێت، ته‌نها به‌شى سه‌ره‌وه ده‌ستكارى ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: سه‌باره‌ت به‌جۆرى سێیه‌م كه زیاتر بڵاوهئهمهیان بهراوێژى پزیشك و حه‌زى كه‌سه‌كه‌یه، مه‌یلى بۆ لای كام ره‌گه‌ز زیاتر بو ده‌بێت به‌نه‌شته‌رگه‌رى بكرێت به‌و ره‌گه‌زه، ئه‌گه‌ر حه‌زى به‌لاى هیچ كه‌سێك نه‌بوو ده‌بێت وه‌كو خۆى بمێنیته‌وه‌و هاوسه‌رگیریش نه‌كات.
هه‌روه‌ها روونیشیكردهوهكه"له‌ڕوى میراتیشه‌وه پشت به‌پشكنینى هۆرمۆنى ئه‌به‌ستن بۆ پێدانى وه‌ره‌سه. بۆ جۆرى یه‌كه‌م و دووه‌م ئه‌گه‌ر هۆرمونى مێ زیاتر بوو، به‌شى مێی پێده‌درێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. به‌ڵام له‌جۆرى سێیه‌م دوو به‌شی میرات وه‌رده‌گرێت به‌شی نێر‌و مێش."
سه‌باره‌ت به‌كاتى مردنیش ئه‌م پارێزه‌ره ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌پێویسته كه‌سى نزیك له‌خۆیان بیانشوات و كفنیان بكات.
شیلان وێڕای خۆی، له خه‌می خوشكه‌كه‌ی دیكهشیدایه كه هاوشێوه‌ی خۆی جوت توخمه، ئێستا جاروبار له‌گه‌ڵ دایكى به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ده‌كات و دڵخۆشه هه‌واڵى خێزانه‌كه‌ی ئه‌زانێت و له‌رێگه‌ى رێكخراوێكه‌وه ئاماده‌كارى كردوو هبچێته ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و له‌وێ دوور له‌چاوى خێزان و كۆمه‌ڵگاكه‌ى وه‌كو ئافره‌تێك ژیان به‌سه‌ربه‌رێت، بیرله‌وه‌ش ده‌كاته‌وه هاوكارى ئه‌و خوشكه‌ى دیكه‌ی بكات و ژیانێكى شایسته‌ى بۆ دابین بكات.
تێبینى. شیلان ناوێكى خوازراوه