دهۆك/ 5ی حوزه‌یرانی 2021/ منداڵێكی ئێزیدی له نێو خێوتێكی سوتاوی كه‌مپی شاریا دوابه‌دوای رۆژێك له روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه كه به‌هۆیه‌وه 300 خێوه‌ت سوتان فۆتۆ: كاروان باعه‌دری
ئا: ئاوێنە، كەركوك ناو
دو هاوڵاتی ئێزیدی، ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌خشینی 600 پارچه زه‌وی نیشته‌جێبون
به ئاواره‌كان ده‌رده‌بڕن تا خانوی له‌سه‌ر بنیاتبنێن، به‌و مه‌رجه‌ی كه‌مپه‌كان
به‌جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال.
ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه دوابه‌دوای روداوه‌كه‌ی كه‌مپی شاریا دێت، كه 4ی حوزه‌یرانی
2021 به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه زیاتر له 300 خێوه‌ت سوتان و نزیكه‌ی 200 خێزانی
ئێزیدی زه‌ره‌رمه‌ند بون.
ده‌قۆ عه‌لی، خه‌ڵكی ناحیه‌ی سنونێیه و له ئه‌وروپا ده‌ژی، له‌رێی (كه‌ركوك
ناو)ه‌وه پێشنیازی به‌خشینی 300 پارچه زه‌وی ده‌كات بۆ ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی
ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه و شوێنی نیشته‌جێبونیان له شنگال وێران بوه.
"دوای روداوه‌كه‌ی
كه‌مپی شاریا بڕیارمدا به‌شی 300 خان‌و زه‌وی ببه‌خشم تا ئاواره‌كان بتوانن خانوی
له‌سه‌ر بكه‌ن چونكه به‌شێكیان له زێدی خۆیاندا خانوه‌كانیان به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه
وێران بوه" ده‌قۆ عه‌لی وای وت.
زه‌وییه‌كانی ئه‌و هاوڵاتییه ده‌كه‌وێته سنوری ناحیه‌ی سنونێ له قه‌زای
شنگال، موڵكی خۆیه‌تی و ده‌یه‌وێت هه‌ر خێزانێك روبه‌ری 100 مه‌تر دوجای پێبدات.
"زه‌وییه‌كه بۆ هه‌مو ئاواره‌كانه، ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به
تایبه‌ت ئاواره‌ی كه‌مپی شاریا، هه‌رچییه‌كی دیكه‌ش له‌ده‌ستم بێت بۆیان ده‌كه‌م،
من ده‌وڵه‌مه‌ند نیم، به‌ڵام به‌پێی توانای خۆم زۆرترین هه‌وڵده‌ده‌م تا خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه"
به‌وته‌ی ده‌قۆ عه‌لی.
كه‌مپی شاریا له قه‌زای سێمێلی پارێزگای دهۆكه و نزیكه‌ی دو هه‌زار و 500
خێزانی ئاواره‌ی تێدایه و زۆرینه ئێزیدین.
خێرخوازێكی دیكه‌ی ئێزیدی به‌ناوی نه‌جاح بازۆیی، كه خه‌ڵكی خانه‌سۆری
شنگاله و له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه، ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه له موڵكه‌كانی خانه‌واده‌كه‌ی
300 پارچه زه‌وی به ئاواره‌كان ببه‌خشێت، تا له ئاواره‌یی رزگاریان بێت و بگه‌ڕێنه‌وه.
بازۆیی به‌ڵێنیداوه به‌پێی توانا له دابینكردنی بلۆك و پێداویستییه‌كانی
دیكه‌ی بیناسازیدا هاوكاری ئاواره‌كان بكات.
ژماره‌یه‌كی زۆر خانوی هاوڵاتیان له شنگال، له ئابی 2014 تا كۆتایی 2015،
به‌هۆی شه‌ڕی داعش و ئۆپه‌راسیۆنی دژ به‌و رێكخراوه خاپور بون یان زیانیان به‌ركه‌وت.
خودێدا چوكی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دو
هاوڵاتی زه‌وی خۆیان ته‌رخانكردوه بۆ خه‌ڵك، چه‌ندین كه‌سیی دیكه‌ش ئاماده‌یی خۆیان
نیشانداوه به شۆفڵ و تانكه‌ری ئاو و رێگه‌ی دیكه هاوكاری خه‌ڵك بكه‌ن تا بگه‌ڕێنه‌وه
و خان‌و دروستبكه‌ن".
ئه‌و ده‌ڵێت "نابێت چاوه‌ڕێی هاوكاری له حكومه‌ت بكه‌ین، ده‌بێت پشت
به خه‌ڵك ببه‌ستین و خه‌ڵك له‌نێو خۆیاندا هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن".
چوكی به‌ڵێنیدا له‌رێی ئه‌و 24 رێكخراوه‌ی له شنگالدا كارده‌كه‌ن هه‌وڵبدات
تا هاوكاری هاوڵاتیانی لێقه‌وماو و ئاواره‌كان بكه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 600 هه‌زار ئاواره هه‌ن و سه‌دا 30یان له
پێكهاته‌ی ئێزیدین كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی نه‌ینه‌وان به تایبه‌ت قه‌زای شنگال.