2021-05-31   4805     
شه‌ریف عه‌لی
خوێندكاری دكتۆرا له دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی
له سه‌ده‌ی نۆیه‌م تاوه‌كو
سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایین، هه‌م پاشاكانی ئاشور له شهڵمنهسهری سێیه‌م له سه‌ده‌ی
نۆیه‌م تا ده‌گات به پاشاكانی تریان له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زایین و، هه‌میش پاشاكانی
بابل به‌تایبه‌ت نهبوخهزنهسهری دووه‌م له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایین، زنجیره‌یه‌ك
هێرشیان كرده‌سه‌ر ئیسرائیل و زیاتر له ده هۆزی گه‌وره‌ی جووله‌كه‌كانیان هێنا بۆ
میسۆپۆتامیا و، به‌تایبه‌ت بۆ كوردستان 'كه به زنجیره چیاكانی زاگرۆس، ناو ده‌برا'
و، وه‌ك كۆیله مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل دا ده‌كردن.
مه‌به‌ستیان له نه‌فی
كردنیان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌وه‌بو: بۆ ئه‌وه‌ی جوله‌كه‌كانی ئیسرائیل نه‌توانن شۆرش
دژی ده‌سه‌لاتی ئاشوری و بابلییه‌كان له ئیسرائیل ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌م ناوچه‌یه
له ڕوی تۆبۆگرافیاوه سه‌خت بو و، به‌وه‌ش ئه‌سته‌م بو جوله‌كه‌كان به سانایی بتوانن
بگه‌ڕێنه‌وه.
-
پاش ڕوخاندنی ئیمپراتۆریه‌تی
ئاشور له‌لایه‌ن میده كورده‌كانه‌وه، میدهكان هه‌ستان جوله‌كه‌كانیان له كۆیلایه‌تیی
ئازاد كرد. ئه‌وانیش بڕیاریان دا له خاكی كوردستان بمێننه‌وه‌و، ده‌ستیان كرده بلاوكردنه‌وه‌ی
ئاینی جوله‌كه.
به‌هۆی ئه‌و ئازادییه‌ی
كه جوله‌كه‌كان بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌یان له كوردستان بۆیان ڕه‌خسا، له ساڵی
٧٠ ی پێش زایینه‌وه تاوه‌كو ٢٢٦ ی زایین، توانیان باوه‌ڕی میره‌كانی میرنشینی ئه‌دیابین
كه پایته‌خته‌كه‌ی ئه‌ربێلا (هه‌ولێر) بو، له بتپه‌رستییه‌وه بگۆڕن بۆ جوله‌كه
و، به‌وه‌ش ده‌سه‌لاتێكی جوو بنیادنرا و، له پاش ئۆرشه‌لیم (قودس)، هه‌ولێر بو به
دووه‌م ناوه‌ندی بلاوكردنه‌وه‌ی ئاینی جووله‌كه
و، چه‌ندین په‌یامبه‌ر و بیرمه‌ندی ئاینییان تێدا هه‌لكه‌وت، كه ئێستاش مه‌زارگه‌كانیان
له موسڵ، كه‌ركوك، هه‌مه‌دان و ئهگبهتانا، ماوه.
-
هه‌ندێك له به‌ڵگه‌نامه‌كان
ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه بارزانییه‌كان به ئه‌سڵ جووله‌كه بون، واته: كوردی
جووله‌كه بون و، چه‌ندین بیرمه‌ندی ئاینیی له ناویان دا هه‌لكه‌وتوه، كه دیارترینیان
'ئاشیناز بارزانی' بوه كه له سالی ١٥٦٠ له دایك بوه‌و، تاكه ژنه كه گه‌وره‌ترین
پله‌ی ئاینی جووله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنابیت له جیهان دا. سه‌رچاوه به‌ڵگه‌نامه‌ییه
ئینگلیزه‌كان، زۆر به گرنگییه‌وه باسی ئاشیناز بارزانیی ده‌كه‌ن، چونكه هه‌م بیرمه‌ندێكی
گه‌وره‌ی ئاینیی بوه كه ته‌فسیری ته‌وراتی كردوه‌و دیدی نوێی بۆی هه‌بوه‌و، هه‌میش
شاعیر و نوسه‌رێكی زۆر ناوازه‌ش بوه.
-
به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان،
له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می نوێ دا، له ترسی شالاوی توركه‌كان، به‌شێك له بارزانییه‌كان
چونه‌ته سه‌ر ڕێبازی ئیسلامیی سۆفیزم. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر
ده‌ڵێن: ئازادانه ئه‌و به‌شه‌ی بارزانییه‌كان بوونه‌ته ئیسلام. به‌ڵام لێوردبونهوهكه
ئه‌وه‌یه: هه‌ندێك له دبلۆماتكارهكان نوسیویانه هه‌ڵبژاردنی ڕێبازی ته‌سه‌وفی ئاینی
ئیسلام له‌لایه‌ن بارزانییه‌كانه‌وه، نزیك بوه له ڕێچكه‌ی ته‌سه‌وفی ئاینی جووله‌كه،
بۆیه ئه‌و به‌شه‌ی بارزانییه‌كان ئه‌و ڕێبازه‌یان هه‌ڵبژاردوه! واته: له ڕێبازی
ته‌سه‌وفی جووله‌كه‌وه، بۆ ڕێبازی ته‌سه‌وفی ئیسلام!
-
به‌هه‌رحال، له
٩-٣-١٩٥١، په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری داوه به زۆر جووله‌كه‌كان له عێراقه‌وه بۆ
ئیسرائیل ده‌ربكات و دەوڵەتیش دەست به‌سه‌ر سامانه‌كانیشیان دا بگرێت. ئه‌و بڕیاره
جووله‌كه‌كانی كوردستانیشی گرتۆته‌وه. مه‌لا مسته‌فا لە ساڵی ١٩٦٣ دا لێزانانه توانیویه‌تی
له ڕێگه‌ی بارزانییه جووله‌كه نه‌فیكراوه‌كانی ئیسرائیله‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و
له‌گه‌ل ئیسرائیل له سالی دابمه‌زرێنیت و،
له سالی ١٩٦٩ ده‌ڕوات بۆ ئیسرائیل بۆ لایان و، له ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه سه‌رۆكی ئیسرائیلی
ده‌بینێت. بەڵگەنامەکان جەخت دەکەنەوە کە مەلامستەفا سەردانی ماڵ بە ماڵی کوردە بارزانییە
جووەکانی کردوەو، ئەوانیش مەلامستەفایان خۆشویستوەو بە ڕێبەری خۆیانیان زانیوە. چونکە
بەشێکی ئەو کوردە بارزانییە نەفیکراوانەی ئیسرائیڵ لە ناو خودی گوندەکەی ماڵی باوکی مەلا مستەفابون و، زۆر ناسراوی
یەکتر بون.
-
سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌ی
نهێنیی به‌ریتانیا و سی-ئای-ئه‌ی زۆر به بایه‌خه‌وه باسی كه‌سایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا،
ده‌كه‌ن. به‌جۆرێك باس له هه‌ندێك شه‌ڕی مه‌لا مسته‌فا ده‌كه‌ن و، ده‌ڵێن: ''كورد
له پاش سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، سوڵتانی وه‌ك مه‌لا مسته‌فای تێدا هه‌ڵنه‌كه‌وتوه''.
به‌تایبه‌ت باسی زنجیره
شه‌ڕه‌كانی سالی ١٩٦٣ ی ده‌كه‌ن، كه سوپای عێراق و پێنج هه‌زار سه‌ربازی سوپای یه‌رموكی
سوریا و فڕۆكه‌كانی به‌ریتانیا هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر بادینان و، مه‌لا مسته‌فا بریندار
بوه‌و، هه‌ر شه‌ڕیشی كردوه. ئه‌وه زنجیره شه‌ڕانه‌ی لای دبلۆماتكاره به‌ریتانییه‌كان
به ئه‌فسانه ناوبراوه.
-
خۆم كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه
نهێنییانه ده‌خوێنمه‌وه، زۆرم لا سه‌یره. چونكه ئه‌و مێژووه‌ی له كوردستان سه‌باره‌ت
به مه‌لا مسته‌فا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌ی كه دبلۆماتكارهكان له‌سه‌ر
مه‌لا مسته‌فا نوسیویانه: زۆر جیاوازه.
پێموایه: ده‌بێت هه‌میشه
به میتۆدی ڕه‌خنه‌ی لۆژیكییه‌وه، سه‌ركرده‌كان هه‌ڵسه‌نگێنرێت.
به‌ڵام، ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كانی
ناو به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی به‌ریتانیا و سی-ئای-ئه‌ی ڕاست بێت، له سه‌ركردایه‌تیی
كردنی به‌ره‌ی شه‌ڕ دا، مه‌لا مسته‌فا سه‌ركرده‌یه‌كی زۆر ئازا بوه و له پێشه‌وه‌ی
شه‌ڕه‌كان دابوه. چونكه به‌ریتانییه‌كان ڕقیای لێی بوه‌و به فڕۆكه‌ی جه‌نگیش بۆمبارانیان
كردوه. به‌ڵام دبلۆماتكارهكان به ئازایه‌تییه‌كه‌ی سه‌رسام بون.
-
خۆم دوو كتێبم له‌سه‌ر
تاوانه‌كانی پارتیی له شۆڕشی ئه‌یلول له به‌رانبه‌ر كوردانی باكور و خۆرهه‌لات هه‌یه.
ئه‌ڵبه‌ته من به دیدێكی كوردانه ئه‌و كتێبانه‌م، به‌رهه‌م هێناوه. به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه
نهێنییه‌كان ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌یان بۆ مه‌لا مسته‌فا به‌كارهێناوه: ''ئه‌فسانه‌ی
شاخه‌كان، پاڵه‌وانی كورده‌كان، ڕابه‌ری كورده‌كان، بێ وێنه‌ترین سه‌ركرده‌ی شه‌ڕكه‌ری
كورد، دووه‌م سوڵتانی كورد له پاش سه‌لاحه‌دین، بارزانیی سه‌ركرده‌یه‌كه له شه‌ڕه‌كان
ئهفسانهخولقێنه به‌ڵام له مامه‌ڵه‌كردن دا خۆپارێز و خێڵه‌كییه''.
-
مه‌لا مسته‌فا له سیاسه‌ت
دا خۆی خاوه‌ن هه‌مو شتێك بوه. دبلۆماتكارێكی به‌ریتانیی لێی ئه‌پرسێت: ''كه‌ی حیزبه‌كه‌ت
بڕیاری ئاگربه‌ست ده‌دات!؟''.
مه‌لا مسته‌فاش ده‌ڵێت:
''من بڕیار ده‌ده‌م، من واته پارتیی، پارتیش واته گه‌لی كورد!''.
-
به‌ڵگه‌نامه‌كان زۆر
جیاوازتر له نوسینه مێژووییه‌كانی كورد، باس له ئاشبه‌تاڵی ساڵی ١٩٧٥ ده‌كه‌ن و،
به بڕیارێكی دوربینانه‌ی مه‌لا مسته‌فای ده‌زانن. ڕۆژێك مه‌جالم هه‌بێت دیدی دبلۆماتكارهكان
له باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی مه‌لا مسته‌فاوه ده‌خه‌مه‌ڕو.
ئه‌گه‌ر
هه‌ڵسه‌نگاندنی دبلۆماتكارانی به‌ریتانیی و سی-ئای-ئه‌ی ڕاست بێت كه مه‌لا مسته‌فا
بڕیارێكی دوربینانه‌ی داوه‌و پێی وابوه: ''باشتره بۆ چه‌ند ساڵێك كورد ئارام بگرێت
له سێبه‌ری ڕێكه‌وتنامه‌ی یانزه‌ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠''. چونكه زانیاری وردی هه‌بوه:
گه‌ر كورد شه‌ڕ بكات ئه‌وا له ناو ده‌برێت. چونكه به‌عس پاش ڕێكه‌وتنی ١٩٧٥ ی له‌گه‌ڵ
ئێران پلانی هه‌بوه بۆ له‌ناوبردنی كورد، كه له‌و كاته‌دا به‌عس توانیویه‌تی ئهمریكاو
ڕوسیاش بكاته پشتیوانی خۆی!
گه‌ر ئەو زانیارییانە ساغبکرێتەوەو وابوبێت، ئەوا ته‌وقیتی
هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی یه‌كێتیی و شۆڕشی گوڵانی پارتیی، هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی سه‌ركرده‌كانی
یه‌كێتیی و كوڕه‌كانی بارزانیی بوه. ئه‌گینا ده‌بو پشوودرێژ بونایه و، شۆڕ‌شیان بۆ
چه‌ند ساڵێك دوابخستبایه، بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه نه‌خه‌نه به‌رده‌م كه‌ڵبه‌ی جینۆسایدی
پیلانێكی ڕێكخراوی به‌عس، كه به‌عس بۆ بیانوو، گه‌ڕاوه‌و، پلانەکەی لە ساڵی ١٩٧٥ەوە
بۆ ئەنفال و ڕاگواستنی کورد داڕشتبوە!
-
ده ڕۆژی تر، هه‌ندێك
به‌لگه‌نامه‌ی نهێنیی به‌ریتانیی، له‌سه‌ر ''بارمته‌گرتن و سه‌رانه‌سه‌ندنی حیزبه
كوردییه‌كان له سالانی 1980 تا 1982''، ده‌قاوده‌ق به ژماره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانه‌وه،
بلاوده‌كه‌مه‌وه. له پێشه‌كی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه: ''ڕه‌گه‌زی
نه‌ته‌وه‌ی كورد له یه‌كگرتنی دوو ڕه‌گه‌زی به‌یه‌كداچوو پێكهاتوه، كه ڕه‌گه‌زی
دانیشتوانی كۆنی چیاكانی زاگرۆس و ڕه‌گه‌زی ده هۆزی گه‌وره‌ی جووله‌كه نه‌فی كراوه‌كانه
بۆ كوردستان''.
به‌ڵام جارێكی تر ئه‌م
پێشه‌كییه دوباره ناكه‌مه‌وه‌و، ڕاسته‌خۆ ده‌چمه‌سه‌ر ده‌قاوده‌قی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان.
-
خوێنه‌رانی به‌ڕێز، ئه‌و
به‌ڵگه‌نامه نهێنییانه بۆیه ده‌قاوده‌ق بلاوده‌كه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تێ بگه‌یت
ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ریتانیا بوه. واته: دیدی (شه‌ریف عه‌لی) نین. بۆیه كاتێك
به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ڵێن: قیاده موه‌قه‌ته جاشی ئێرانن. تۆ گه‌ر پارتیت پێویست ناكات
به دیدی منی بزانیت. كاتێك به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ڵێن: یه‌كێتیی و حسك باندن. تۆ گه‌ر
یه‌كێتیی و حسكیت پێویست ناكات به تێڕوانینی منی بزانیت.
ڕێزم بۆ د.كه‌مال مه‌زهه‌ر
هه‌یه، خوای گه‌وره لێی خۆش بێت ئینشائه‌ڵا. به‌لام من ناتوانم ته‌نیا به‌شێكی به‌ڵگه‌نامه‌كان
هه‌ڵببژێرم كه باسی لایه‌نه باشه‌كانی سه‌ركرده كورده‌كان بكات. من ده‌قاوده‌ق ناوه‌ڕۆكی
به‌ڵگه‌نامه‌كان داده‌نێم. چونكه له زانكۆی له‌نده‌ن وافێركراوم كه مامه‌ڵه‌ی ئه‌كادیمیست
له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌دا ده‌بێت ده‌قاوده‌ق زانیارییه‌كان بگه‌یه‌نێت.
-
بۆ زانیاریشتان من كه
له ٢٠١١ وه تا ئێستا كه ٢٠٢١ ه، بۆ ماوه‌ی ده ساڵه به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان كۆده‌كه‌مه‌وه.
ڕونه هه‌ندێكیانم ده‌قاوده‌ق له چه‌ندین كتێبم دا بلاوكردونهتهوه. به‌لام نه
حكومه‌تی هه‌رێم و نه هیچ حیزبێك له خراپترین دۆخی ئابوری دا دینارێك یاخود زه‌ڕه‌یه‌ك
پاداشتی پێ نه‌داوم. چونكه کتومت زانیارییه‌كان بلاوده‌كه‌مه‌وه. ده‌زانم ئه‌وه
به حه‌زی حیزبه‌كان نییه‌و، ئه‌وان ته‌نیا وه‌سفكردنیان پێ خۆشه. به‌لام ئهتهكێتیی
زانستیی وه‌هایه: ده‌بێت ده‌قاوده‌ق بەڵگەنامەکان بلاو بكه‌مه‌وه.
-
به‌ڵگه‌نامه‌كان زۆر
به‌بایه‌خه‌وه باسی 'سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، مه‌لا مسته‌فا و، قاسملوو'، ده‌كه‌ن. به‌ڵام
زۆر ڕه‌خنه له سه‌ركرده‌كانی تری كورد ده‌گرن، به‌تایبه‌ت له شێخ مه‌حمود و، له
ته‌سلیمبونی قازی محه‌مه‌د كه به ئاشبه‌تاڵی ده‌زانن و نوسیویانه: چۆن ده‌بێت سه‌ركرده‌ی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ته‌سلیمی داگیركهرهكهی ببێت، ئه‌گه‌ر ساتوسهودایهكی خۆی له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی ناوه‌ند، له پشت ئه‌و ته‌سلیم بونه‌وه نه‌بوبێت!! ڕەخنە ورد لە سه‌ركرده‌كانی
تری كوردیش، دەگرن.
به‌لام لام سه‌یره،
هه‌یه له زانكۆكانی كوردستان، به بێ به‌ڵگه و ساغكردنه‌وه، نامیلكه‌ی نوسیوه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ''سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی نێرباز بوه''. ئه‌وانه‌ی ئه‌مناسن شاهیدن
هه‌رگیز ڕۆژێك له ڕۆژان ئیسلامیی سیاسیی نه‌بوم و ناشبم. به‌ڵام یه‌ك دێڕی به‌ڵگه‌نامه‌كان
و سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئینگلیز كه له سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دین نوسراون نییه
كه باسی ئازایه‌تیی بێ هاوتای سه‌لاحه‌دین نه‌كات. یه‌ك به‌ڵگه‌نامه نییه كه بڵێت:
''سه‌لاحه‌دین نێرباز بوه!''. هه‌موی وه‌سفی ستراتیژه جه‌نگییه‌كانی ده‌كه‌ن وه‌ك
تاقانه‌ترین ئیمپراتۆری سه‌رزه‌وی! به‌مه‌رجێك ئینگلیزه‌كان دوژمنی بون، چونكه سه‌لاحه‌دین
بو كه سوپای ئیمپراتۆر ڕیچارد شێردڵی ئینگلیزیشی تێك‌شكاند.
-
بۆیه تكایه به‌ڵگه‌نامه
دبلۆماسییه‌كان و سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌ته‌كان گرنگن و، ته‌نیا زانیاری له یه‌ك ئاڕاسته‌وه
وه‌رمه‌گرن.
له كۆتا دێڕدا ده‌یڵێمه‌وه:
ئایا بارزانییه‌كان به بنه‌چه كوردی جوون!؟
ڕه‌نگه ته‌نیا توێژینه‌وه‌یه‌كی
پڕ-ئارگیومێنت بتوانێ سه‌ره‌داوی ئه‌و ناونیشانه ساغ بكاته‌وه!
وێنه‌كان: یه‌كه‌میان
مه‌لا مسته‌فا و مه‌سعود به‌رزانییه له ١٩٦٣،
وێنه‌كانی تریش كوردانی جوون له ١٩٣٤ ه‌وه تاوه‌كو ١٩٥٠.
-