ئا: ئاوێنە
5/5 ، یانزە ساڵ بەسەر رفاندن‌و تیرۆركردنی خوێندكار‌و رۆژنامەنوس (سەردەشت عوسمان) تێپەڕ دەبێت، كەسوكارەكەی "داوای دۆزینەوەی بكوژانی راستەقینەی سەردەشت دەكەن".
سەردەشت عوسمان لەدایكبوی 1988 بو، بەرەبەیانی 4/5/2010، كە خوێندكاری دوا قۆناغی بەشی ئینگلیزی كۆلیژی زمان بو، لەبەردەم كۆلیژەكەی لەشاری هەولێر رفێندرا‌و بۆ رۆژی دواتر تەرمەكەی لەشاری موسڵ دۆزرایەوە.
ئەو كە بەنوسینە رەخنەئامێزەكانی لەدەسەڵات‌و دەسەڵاتداران ناسرابو، شێوەی تیرۆر كردنەكەی جێی سەرنج بو كە دو فیشەك بەنێو دەمیەوە نرابو، وەك هێمایەك بۆ بێدەنگكردنی.
تا ئێستا خێزانەكەی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانە رەتدەكەنەوە كە "لیژنەی لێكۆڵینەوە لەكەیسی رفاندن‌و كوشتنی سەردەشت عوسمان" بڵاویانكردەوەو بە"نادروست‌و گاڵتەجاری" ناوی دەبەن‌و داوای دۆزینەوەی بكوژانی راستەقینەی سەردەشت دەكەن.
بەكر عوسمانی برای سەردەشت لەپەیامێكدا كە پێشتر ئاڕاستەی ئاوێنەی كردووە دەڵێت "سەرەتا دەسەڵاتداران هەوڵێکی زۆریاندا ئەوە بکەنە کوشتنێکی "ئاسایی" کە رۆژانە لەسەرتاسەری وڵات‌دا دەقەومێت. دواتر بە هەڕەشەکردن هەوڵیاندا تیرۆری سەردەشت لە بیری خەڵک ببەنەوە. بەڵام فشار و نارەزایەتی جەماوەری لەسەراسەری کوردستان و دەرەوە، زەختێکی زۆری خستە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان، تا ئەندازەی ئەوەی لەژێر زەختدا بەڵێنیاندا کە زوو لێکۆڵینەوە لەم دۆسیە بکەن. بەڵام پاش نەمانی هێزی جەماوەری لەسەر شەقام. دەسەڵاتداران پێچەوانەی ئەوەیان کرد کە بەڵێنیان بەخەڵک دابوو. لەجیاتی ئاشکراکردنی راستیەکان و ناساندنی تاوانباران و هۆکاری تیرۆری سەردەشت، ئەویان دووبارە تیرۆرکردەوە. ئەویش له ڕێگه‌ی بە تیرۆریست لەقەلەمدانی سەردەشته‌وه. ئەوە دەرسێکی گرنگە بۆ کۆمەڵگای کوردستان کە هاتنە مەیدان بۆ هەر داخوازییەک، دەبێ بەچۆڵنەکردنی شەقام تەواو بێت، به به‌ڵێنی پێکهێنانی لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه بڕوا نه‌که‌ن".
بەكر عوسمان لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا دەڵێت "گفت و به‌ڵێنی "لیژنه‌که" ته‌واو کاڵ بوونه‌ته‌وه، خه‌می دۆزینه‌وه‌ی بکوژانی له ده‌فته‌ری یاددا سڕاونه‌ته‌وه. که‌سێک نییه بزانێت ئه‌م "لیژنانه" چۆن کار ده‌که‌ن و به چ یاسایه‌ک ده‌چن به‌ڕێوه، یان ته‌نانه‌ت بتوانێت ده‌رکی پێ بکات، راستیه‌کانیش نه‌ده‌زانرێن، نه‌ده‌بیسترێن، نه‌ده‌بیرێن، نه‌ده‌کرێت شوێن پێیان هه‌ڵبگیرێن، به‌ڵام مه‌رجی یه‌که‌م و کۆتای ئه‌وه‌یه که ده‌بێت بڕوای پێبکه‌ین. ئه‌مه پوخته‌ی ئه‌و "لیژنه" و "دادگایه‌یه" که گوایە خولیای راستیه‌کانه".
هەروەها دەڵێت "ئه‌وه‌ی که له‌ئیستادا له‌هه‌موو کاتێک ئاشکراترو ڕوونتره ئه‌وه‌یه که کێشەی دۆسیەی سەردەشت، کێشەی نەبوونی لێژنەی لێکۆڵینەوەی بێلایەن و دادگای سەبەخۆ و عادلانەیە. ئیتر هه‌موو بەڵێنه‌کانی ده‌سه‌لات مایەپووچ ده‌رچوون و و کارتەکانی ڕاستی خستنە روو لەسەر مێز نین. ئەمرۆ گشتمان جارەکیتر دەپرسین بکوژ-انی ئەو کێن؟ ئایا کەیسی سەردەشت ڕووداوێک بوو وه‌ک ته‌واوی کوشتنه‌کانی تری وڵات، لابه‌لا هات و لابه‌لا تێپەڕی؟ یان کوشتنی ئه‌و کوشتنی راستیه به هه‌موو به‌رگه‌کانیه‌وه! ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه درۆی رووته. تاکەی تیرۆرستان بە ئازادی ئەسوڕێنەوە و ئەوانەی داوای دادگای تاوانباران ئەکەن ئەکەونە ژێر فشار و هەڕەشە؟".