ئا: ئاوێنە، بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا
ئەمڕۆ ٣ / ٥ ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕاگەیاندنە. ئاسۆس هەردی نوسەر و ڕۆشنبیر کەیەکێکە لەڕۆژنامەوانە دیار و سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان لەم وتووێژەدا باس لەدۆخی ئازادی ڕاگەیاندن و چەندین پرس لەوبارەیەوە دەکات.
"یه‌کێکه له ڕه‌شترین ڕۆژه‌کانی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌کوردستاندا"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا دەربارەی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەوانی لەهەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی من تێیبگه‌م ئه‌م سه‌رده‌مه یه‌کێکه له تارکیترین سه‌رده‌مه‌کان بۆ ئازادی بیروڕاده‌ربڕین، له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ئازادییه‌ک هه‌بوو هه‌موو که‌سێک ده‌یتوانی قسه‌ی خۆی بکات به‌ڵام ئامڕازه‌کانی بڵاوکردنه‌وه له‌به‌رده‌ست نه‌بوون به‌ڵام له‌دوای دووهه‌زاره‌کانه‌وه کاتێک که شه‌ڕی نێوان حیزبه‌کان ته‌واو بوو ده‌رفه‌تێک دروستبوو کاری ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستپێکرد به‌ڵام دواتر له‌دوای 2003 وه کرانه‌وه‌یه‌ک له عێراق به‌گشتی له‌دوای ڕووخانی به‌عسه‌وه و له‌کوردستانیش هاته ئاراوه، تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان په‌یدابوون، که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان په‌یدابوون، وێبسایت و ماڵپه‌ره‌کان په‌یدابوون به‌ڵام به‌پێی گه‌شه‌کردنی ئه‌م میدیا و دامه‌زراوه ڕۆژنامه‌وانیانه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو سه‌رکورتکردن و هه‌ڕه‌شه‌کردن و پێشێلکردنی مافه‌کانی ئازادی ڕاده‌ربڕین له کوردستاندا ڕۆژبه‌ڕۆژ زیادیانکرد تاوه‌کو گه‌یشتینه ئه‌مڕۆ که به‌بۆچوونی من یه‌کێکه له ڕه‌شترین ڕۆژه‌کانی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌کوردستاندا."
"میدیای ئازاد له‌کوردستان که‌مینه‌یه‌کی یه‌کجار که‌می لێماوه‌ته‌وه"
دەربارەی دۆخی میدیای سەربەخۆ لەهەرێمی کوردستان؟ ئەو ڕۆژنامەوانە وتی" که‌مینه‌یه‌کی یه‌کجار که‌م ماوه له‌کوردستاندا، ڕۆژنامه و میدیای چاپکراوه نه‌ک هه‌ر له‌کوردستان به‌ڵکو له‌جیهانیشدا به‌قه‌یراندا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ش که توشی هه‌رێمی کوردستان بوو له‌دوای 2013 و2014 وه به‌جارێک په‌کی بازاڕی ڕۆژنامه‌ی سه‌رکاغه‌زی خستووه چونکه خه‌ڵک توانای کڕینی پێداویستیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی نه‌بێت بێگومان زه‌حمه‌ته پاره به‌ڕۆژنامه بدات بێجگه له‌وه‌ش ئه‌مه دیارده‌یه‌کی جیهانییه، بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ئینته‌رنێت و ئه‌مانه گورزێکی گه‌وره‌ی له میدیای کاغه‌ز داوه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی میدیای ئازاد له‌کوردستان که‌مینه‌یه‌کی یه‌کجار که‌می لێماوه‌ته‌وه ته‌نها ده‌ربڕینه له کۆمه‌ڵێک ماڵپه‌ر به‌ئاستێکی زۆر که‌می توانای ماددی له‌ڕاستیدا مونافه‌سه ناکه‌ن به‌ڵکو شه‌ڕی به‌رده‌وام بوون ده‌که‌ن چونکه یه‌کێک له کێشه هه‌ره گه‌وره‌کانی ئێمه له‌کوردستاندا ئه‌وه‌یه که هه‌لومه‌رجێکی یه‌کسان بۆ ململانێی نێوان میدیاکان نییه بۆنموونه له‌کاتێکدا ماڵپه‌رێک به‌هه‌زارحاڵ ناتوانێت پێنجه‌سه‌د هه‌زار دینار به‌ڕۆژنامه‌نووسێک بدات ئیشی بۆ بکات که‌ناڵمان هه‌یه به‌هه‌زاران دۆلار ده‌به‌خشێت له‌به‌رئه‌وه کێبڕکێ نه‌ماوه، ناتوانرێت کێبڕکێی ئه‌م له‌شکره ڕاگه‌یاندنه گه‌وره‌یه که به ملیۆنان دۆلار پاره تێیدا خه‌رجده‌کرێت، کێبڕکێی ئه‌مه ناکرێت."
دەسەڵات "له‌کاتێکدا مووچه‌ی خه‌ڵک ده‌بڕن و ناتوانن مووچه‌ی خه‌ڵک دابین بکه‌ن به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار لەدروستکردنی میدیادا خه‌رجده‌که‌ن "
واتە ئەوەی کەخۆت دەڵێی لەشکرێک لە میدییان پێکهێنا بە ملیۆنان دۆلاری تێدا خەرج کرا بەرنامەبوو بۆ نەهێشتنی میدیای سەربەخۆ لەهەرێم؟
لەوەڵامدا ئاسۆس هەردی وتی" بێگومان نه‌ک به‌رنامه بوو ته‌نها بۆ نه‌هێشتنی میدیای سه‌ربه‌خۆ به‌ڵکو به‌رنامه‌یه بۆ داگیرکردنی هه‌موو فه‌زای ڕاگه‌یاندنی کوردستان، گرنگی میدیا له‌سه‌ر ڕای گشتی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئاراسته‌کردنی کۆمه‌ڵگه چه‌ند گه‌وره‌یه، دیاره حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیش ڕه‌نگه له‌ئێمه‌ش باشتر ئه‌مه بزانن بۆیه له‌کاتێکدا که مووچه‌ی خه‌ڵک ده‌بڕن و ناتوانن مووچه‌ی خه‌ڵک دابین بکه‌ن به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌وه‌دا خه‌رجده‌که‌ن چونکه دیانه‌وێت کۆنتڕۆڵی فه‌زاکه بکه‌ن و له‌مه‌یدانه‌که که‌س نه‌مێنێته‌وه بێجگه له‌خۆیان."
"میدیا دوای دروستبوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان"
ئەگەر وایە ئەی بۆچی ئەو میدیایانەشی کەماون کاری ڕۆژنامەوانی لێکۆڵینەوە بەتایبەت لەو دۆسییە گەندەڵییانە ناکەن کەباسی لێوەدەکرێت لەهەرێمی کوردستان ئایا ئەمە سانسۆرە لەلایەن بەشێک لەمیدیاکان لەسەر خۆیان؟
ئاسۆس هەردی بەمجۆرە وەڵامی دایەوە و دەڵێت" نازانم ئایا ئه‌وه هۆکاره‌که‌ی دروستبوونی خودسانسۆریه یاخود بچووکبوونه‌وه‌ی توانای میدیاکان کارێکی کردووه ئه‌گه‌ر من (ئاوێنه) به‌نموونه بهێنمه‌وه سه‌رده‌مێک هه‌بووه 25 ستافی جێگیرمان هه‌بوو بێجگه له ستافی فریلانس که له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان خه‌ڵک هه‌بوو به‌پارچه ئیشی بۆ ده‌کرین له‌به‌رئه‌وه ده‌ستمان ده‌گه‌یشت به‌شته‌کان زیاتر، ده‌مانتوانی دوای ڕووداوه‌کان بکه‌وین و ده‌مانتوانی زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنیین به‌ڵام ئێستا که ستافه‌که کورت بووبێته‌وه بۆ سێ چوار که‌س که له ئۆفیسه‌که دانیشتوون ته‌نها ئیشیان ئه‌پده‌یتکردنی سایته‌که‌یه بێگومان ناتوانرێت ئه‌و ئیشه بکرێت، من پێشبینی ناکه‌م که مه‌سه‌له‌که خودسانسۆری یاخود ترس و ئه‌م شتانه بێت به‌ڵکو زیاتر مه‌سه‌له‌که ئه‌و بچوکبوونه‌وه‌یه که باسمکرد."
"یه‌ک ڕاستی تریش هه‌یه ئێستا تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌زۆر ڕووه‌وه ئه‌گه‌رچی لایه‌نی سلبی یه‌کجار گه‌وره‌یان هه‌یه که ئه‌وه بابه‌تێکی تره به‌ڵام تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان کارێکیان کردووه ئه‌وانه‌ی ده‌ستییان به زانیاری ده‌گات ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه بڵاوده‌که‌نه‌وه پێش میدیاکان و پێش ئه‌وه‌ی بگاته ده‌ستی میدیاکان، جاران ئه‌گه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێک زانیاریه‌کی ده‌ستبکه‌وتایه بۆنموونه ده‌هات بۆلای ئێمه یان ده‌چوو بۆ (هاوڵاتی) و ده‌چوو بۆ (لڤین) ده‌چوو بۆ (نه‌وا) بۆئه‌وه‌ی بڵاوبکرێته‌وه به‌ڵام ئێستا تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان کارێکی کردووه ئه‌وانه‌ی ئه‌وجۆره زانیاریانه‌یان ده‌ستده‌که‌وێت ڕاسته‌وخۆ خۆیان ده‌توانن له په‌ڕه‌کانی خۆیانه‌وه بڵاوی بکه‌نه‌وه ئه‌مانه بێگومان هه‌موو ڕۆڵی هه‌یه له‌و دۆخه‌دا که دروستبووه."ئاسۆس هەردی ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ وایوت"
"مه‌به‌ستیانه په‌یامێک به‌خه‌ڵک بگه‌یه‌نن که هه‌رکه‌سێک قسه‌بکات چاره‌نووسه‌که‌ی ئاوایه"
لەبەشێکی تری وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ئاسۆس هەردی دەربارەی دەستگیرکردن و سزادانی ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان لەهەرێمی کوردستان بەیاسای تیرۆر دەڵێت" ئه‌مه په‌یامێکی ئاشکرایه که ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئێمه‌دا نه‌جوڵێته‌وه چاره‌نووسه‌که‌ی ئه‌مه ده‌بێت وه‌کو بینیمان دروستکردنی سیناریۆی ساخته بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕۆژنامه‌نووسه گه‌نجه‌ی که به‌داخه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌ناحه‌ق و به‌نایاسایی له زینداندانه‌کان توندکراون ئه‌مه چیرۆکێکی کۆنه ده‌سه‌ڵاتداران هه‌موو کاتێک له‌مجۆره ده‌که‌ن کاتێک که سزای ناحه‌قی ڕۆژنامه‌نووسێک یان چالاکوانێک ده‌ده‌ن زیاتر له‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بێت که‌سه‌که ته‌مێ بکه‌ن مه‌به‌ستیانه په‌یامێک به‌خه‌ڵک بگه‌یه‌نن که هه‌رکه‌سێک قسه‌بکات چاره‌نووسه‌که‌ی ئاوایه، له‌و ڕووه‌وه که ڕۆژنامه‌نووسه‌کان دیارن و له‌میدیاکاندا ده‌بینرێن ئه‌مه په‌یامێکه به‌خه‌ڵک ده‌ڵێت ئێمه له خه‌ڵکی دیار ده‌ستی لێناپارێزین له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵکی ئاسایی ده‌بێت ئاگای له‌خۆی بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ قسه‌یه‌ک نه‌کات ئه‌مانه شتێکی تازه نیین له‌کوردستاندا به‌ڵام ئه‌م هه‌موو بارودۆخه‌ی که هه‌ندێکیمان باسکرد، وه چڕبوونه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی حیزبه‌کان به‌سه‌ر داموده‌زگاکاندا به‌ته‌واوه‌تی له‌ڕاستیشدا له‌ناو حیزبه‌کانیشدا بنه‌ماڵه‌کان کارێکی کردووه که واقعی ئه‌مجۆره ڕووداوانه گه‌وره‌تره."
"بڕوام بەوەنییە ئه‌مجۆره سه‌رکوتکردنانه بتوانێت به‌ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه کۆنترۆڵ بکات، کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زیندووه"
ئەو ڕۆشنبیرە گەشبینی خۆی دەردەبڕێت کە دۆخەکە بەوجۆرە نامێنێتەوە لەو ڕووەوە ئاسۆس هەردی دەڵێت" من بڕوام به‌وه نییه ئه‌مجۆره سه‌رکوتکردنانه تاسه‌ر بتوانێت بچێته‌سه‌ر، وه بڕواشم به‌وه نییه ئه‌مجۆره سه‌رکورتکردنانه بتوانێت به‌ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه کۆنترۆڵ بکات، کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زیندووه، ئه‌م کۆمه‌ڵه ده‌گرن کۆمه‌ڵێکی تر دروستده‌بێته‌وه، وه حاڵی حازر هه‌یه له‌و چالاکی و ناڕه‌زایه‌تیانه ده‌بینیین بۆنموونه دژی ده‌ستگیرکردنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووس و چالاکوانانه ڕۆژانه سازده‌کرێن، له یاده‌کانی تیرۆری ڕۆژنامه‌نووساندا ده‌یبینیین، له‌ساته‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا ده‌یانبینیین بۆیه ئه‌وه خه‌یاڵێکی خاوه ئه‌مه نه‌ک هه‌ر بۆ کوردستان به‌ڵکو بۆ هه‌موو دنیاش ڕاسته هه‌ر سیاسیه‌ک پێی وابێت له‌ڕێگه‌ی زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژییه‌وه ده‌توانێت هه‌تاسه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی کۆنترۆڵ بکات."
"که (سه‌رده‌شت عوسمان) تیرۆر ده‌کرێت ئه‌مه ده‌لاله‌ت له‌چاوقایمی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کات"
ئاسۆس هەردی باسی لەقۆناغەکانی لەناوبردنی دەنگە ئازاد و سەربەخۆکان کرد لەهەرێمی کوردستان لەو ڕوەوە وتی" یه‌که‌م تیرۆری دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ئه‌وه‌ی (سۆرانی مامه حه‌مه و عه‌بدول ستار تاهیرشه‌ریف) بوو که له‌شاری که‌رکوک ڕوویدا، شاری که‌رکوک ئه‌وکاته شارێک بوو فره ده‌سه‌ڵاتبوو یه‌کێتی، پارتی، تورکمان، عه‌ره‌بی سوننه، عه‌ره‌بی شیعه، حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵی تیا‌بوو له‌به‌رئه‌وه به‌شێوه‌یه له‌شێوه‌کان یه‌کێک له پلانه‌کان ئه‌وه بوو که بۆنموونه تیرۆر له‌وێ ده‌کرێت ون ده‌بێت و که‌س نازانێت کێ کردوویه‌تی، دواتر که (سه‌رده‌شت عوسمان) تیرۆر ده‌کرێت ئه‌مه ده‌لاله‌ت له‌چاو قایمی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کات به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌یبه‌ن له موسڵ فڕێی ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌حساب گومان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌مێنێت له‌کاتێکدا هه‌موومان ده‌زانیین به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستاندا ڕوویدا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تادا زۆرێک له‌و پێشێلکاریانه لایه‌نه‌کان ده‌یانویست ونی بکه‌ن و خۆیان لێی به‌به‌رپرسیار نه‌زانن، لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان به‌حساب له‌سه‌ر دروستده‌کردن ئه‌و لیژنانه‌ی که هه‌رگیز نه‌گه‌یشتنه هیچ و ناشگه‌نه هیچ."
"مەترسییەکە لەوەدایە شه‌رم نه‌ماوه له‌گرتنی ئازادیخوازان و چالاکوانان"
ئاسۆس هەردی لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو دەربارەی دۆخی ئێستای ئازادی ڕادەربڕین لەهەرێمی کوردستان لەو ڕووەوە دەڵێت" ئه‌مه‌ی ئێستا ڕووده‌دات مه‌ترسیه‌که‌ی له‌وه‌دایه شه‌رم نه‌ماوه له‌گرتنی ئازادیخوازان و چالاکوانان به‌ڕۆژی ڕووناک و به‌ئاشکرا به‌به‌کارهێنانی داموده‌زگای دادوه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی پێمان ده‌ڵێن ئێمه‌ین که ئاواده‌که‌ین و ئێمه‌ین سزای ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه ده‌ده‌ین که داکۆکی له‌ئازادی بیروڕاده‌ربڕین ده‌که‌ن و ئه‌و چالاکوانانه سزاده‌ده‌ین که داوای مافی خه‌ڵک و ماف و ئازادییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن مه‌ترسی ئه‌مه‌ش له‌وه‌دایه جۆرێک له‌چاوقایمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه پیشانده‌دان ئه‌گه‌ر جاران خۆدزینه‌وه هه‌بوو و ده‌یانوت ئه‌وه‌تا لێکۆڵینه‌وه‌ی تیادا ده‌که‌م ئێستا به‌ڕاشکاوی پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه ئێمه‌ین و ده‌یکه‌ین و کێش ئازایه با قسه‌بکات!"
"ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی تاریکه به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌کۆتایی تونێله‌که ڕووناکی هه‌یه، وه ئه‌مه قۆناغێکی ڕاگوزه‌ره"
ئەی وەک ڕۆژنامەنووسان لەسەر ئە،م دۆخە هەڵوێستتان چیە؟
ئاسۆس هەردی بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە و دەڵێت" بێگومان زه‌حمه‌ته من به‌ناوی هه‌موو ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه قسه‌بکه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌بینرێت بێگومان ئه‌مجۆره هه‌ڕه‌شانه نه‌ک نه‌یتوانیووه هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و ڕۆژنامه‌نوسان چاوترسێن بکات به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ده‌یان ڕۆژنامه‌نوسی گه‌نجی دروستکردووه که ئه‌گه‌ر له‌تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ببینرێن چۆن به‌ئازایانه‌و به‌بوێرییەوه قسه‌ده‌که‌ن و ڕه‌خنه‌ده‌گرن و داکۆکی له‌ئازادییه‌کان ده‌که‌ن و داکۆکی له گیراوه‌کان ده‌که‌ن و پێشێلکاریه‌کان ئاشکراده‌که‌ن له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی که‌له‌سه‌ر ئێمه‌یه نه‌ترسان و سڵ نه‌کردنه‌وه‌یه چونکه ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێت ئه‌مه هه‌تاسه‌ر وانابێت ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی تاریکه به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌کۆتایی تونێله‌که ڕووناکی هه‌یه، وه ئه‌مه قۆناغێکی ڕاگوزه‌ره و پێموایه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ڕۆژنامه‌نووس‌و چالاکوانه ئازاده‌کان باوەڕییان به‌م ڕاستیه هه‌یه بۆیه به‌رده‌وامبوون وقسه‌کردن، وازنه‌هێنان، سووربوون له‌سه‌ر په‌یامه‌که‌ی خۆمان باشترین وه‌ڵامه بۆ ئه‌مجۆره سته‌م و پێشێلکاریانه."
"ئەوانەی لەپشتی بکەرانی هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەوانانن هه‌میشه له‌سزاکه ده‌ربازییان بووه"
ئێوارەی 29ی 8ی 2011 لەبەردەم نوسینگەی کۆمپانیای ئاوێنە هێرشکرایە سەر ئاسۆس هەردی.
بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا پرسیاری لەسەر دەرئەنجامی کەیسەکە و ئەوەی تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەرت بەکوێ گەیشت؟
لەوەڵامدا ئاسۆش هەردی وتی" ئه‌و که‌یسه یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌کان که یه‌که‌مجار گیراوه حوکمدراوه و حوکمه‌که‌ی ته‌واوکرد و ئازادکرا، تۆمه‌تباری دووه‌میان چه‌ند مانگێک له‌مه‌وپێش دادگا له‌به‌رنه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست بڕیاری ئازادکردنی را، سێیه‌میان که تۆمه‌تباره چه‌ندجارێک بانگکراوه‌ته به‌رده‌می دادگا نه‌هاتووه ئێستا ئه‌وه‌ی من بزانم فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه به‌ڵام ئایا ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌کرێت یان ناکرێت ئه‌وه‌یان نازانم!"
ئاسۆس هەردی ئەوەشی وت" من ناتوانم له‌سه‌ر دادگا قسه‌بکه‌م ئه‌مه شتێکی یاساییه‌وه به‌تایبه‌تیش قه‌زیه‌که په‌یوه‌ندی به‌خۆمه‌وه هه‌یه خۆش نییه ئیحراجیه‌کی تێدایه بۆمن، ئیحراجیه‌کی بابڵێن ئه‌خلاقی به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له زۆربه‌ی که‌یسه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسان هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌وه‌یان تێدا نه‌کراوه و هیچ تۆمه‌تبارێک تێیدا ده‌ستگیرنه‌کراوه له که‌یسی (سۆرانی مامه حه‌مه وعه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف و سه‌رده‌شت عوسمان و وداد حسێن و کاوه گه‌رمیانی ) ئه‌وه‌ی تۆزێک لێکۆڵینه‌وه‌ی تێدا کرابێت بکه‌ره فیعلیه‌کان تۆمه‌تبارکراون یان هه‌ندێکیان له‌وانه‌یه سزادرابن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌پشتی ئه‌م بکه‌رانه‌وه‌ن بێگومان هه‌میشه له‌سزاکه ده‌ربازییان بووه واته من له‌ژیانمدا کابرایه‌کم نه‌بینیبێت و ڕۆژێک ڕێم نه‌که‌وتبێته‌لای و ئشێکم نه‌که‌وتبێته ئه‌و، ئه‌ویش ئیشێکی نه‌که‌وتبێته لای من له‌خۆیه‌وه بۆچی دێت په‌لامارم بدات؟! یان (کاوه گه‌رمیانی) ده‌بێت چ کێشه‌یه‌کی هه‌بووبێت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌دا که ته‌قه‌ی لێکرد و شه‌هیدی کرد؟! یان (سه‌رده‌شت عوسمان) یان (وه‌داد حسێن)؟! مه‌سه‌له‌که ته‌نها بکه‌ره‌کان نیین، وه کێشه‌که‌ش له‌مه‌دایه ته‌نها بکه‌ره‌کان نیین که زۆربه‌ی جار ئه‌م بکه‌رانه‌ش ده‌ستگیرناکرێن وه‌کو (سۆرانی مامه حه‌مه) و (سه‌رده‌شت عوسمان) و (وه‌داد حسێن) بۆنموونه به‌ڵام له‌وحاڵه‌تانه‌شدا حاڵه‌ته‌که‌ی (کاوه گه‌رمیانی) و ئه‌وه‌ی من که بکه‌ره‌کان ده‌ستگیرده‌کرێن ئه‌وانه‌ی که ناردویانن هه‌میشه له‌سزا ده‌ربازیان ده‌بێت ئینجا ئه‌مه‌ش ئه‌و قسه‌یه‌مان بیرده‌خاته‌وه ده‌ڵێت "له‌هه‌رشوێنێک تاوانباره‌کان ده‌ستگیرنه‌کران ئه‌وه دڵنیابن له‌وه‌ی په‌نجه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدارانیان تێدایه."
" بێگومان کۆتاییه‌که‌ی سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ ئازادیخوازانه "
سەبارەت بەپێشبینی بۆ دۆخی ئازادی ڕۆژنامەوانی لەئەمساڵدا؟ ئاسۆس هەردی وتی" من پێشبینی ئه‌وه‌ناکه‌م له‌ساڵی داهاتووشدا دۆخی ڕۆژنامه‌نووسان باشتربێت له‌وه‌ی له‌ساڵانی ڕابردوودا بینیومانه به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌که‌م هه‌تا پێشێلکارییه‌کان زیاتربن سووربوونی ئازادیخوازانیش له‌سه‌ر په‌یامه‌که‌یان زیاترده‌بێت، ئه‌م ململانێیه، ململانێکی درێژخایه‌نه، ئه‌م خه‌باته خه‌باتێکی دوورودرێژه به‌ڵام بێگومان کۆتاییه‌که‌ی سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ ئازادیخوازانه."