ئا: ئاوێنە
له پهروێزخان
کۆمپانیایەکی تایبەت بە دەرمانڕێژکردنی ئۆتۆمبێل دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەستی بە
کارکردوە ،ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاى سلێمانیش دهڵێت گرێبهستى 10 ساڵ بۆ كۆمپانیاكه
كراوه.
بهپێی
راپۆرتێكى یهكهى چاودێرى حكومهتى خۆجێی گهرمیان کۆمپانیایهكى پاکژکەرەوە، كه
دەرمانڕێژی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات کە لەدیوەی ئێرانەوە داخڵ بە هەرێم دەبن، بۆ هەر
ئۆتۆمبێلێک بڕی (17)ههزاردینار وەردەگرێت، ئەمە لەکاتێکدایە نوێنەری شۆفێرەکانی مەرزی
پەروێزخان دەڵێت: لە دیوی ئێران بەهەمان شێوە دەرمانڕێژی ئۆتۆمبێلەکانمان دەکرێت،
بەڵام لەوێ ئەمە نیشتمانیە و ئەرکی حکومەتە و پارە وەرناگیرێت.
کەریم عهلی ئهندامى
ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى ئهوهى خستوهتهرو ، ئەوکارە حکومەت خۆی دەتوانێت
بە پێنج دۆلار بیکات و پارەیەکی کەمتر لەسەر هاتوچۆکەرانی مەرزەکە بکەوێت.
وتیشی: لەلایەن
بەڕێوبەر و سەرپەرشتیاری مەرزی پەروێزخان گرێبەستی ١٠ ساڵی بۆکراوە، نازانین بە پێی
چ زانستێک ١٠ ساڵ بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریکراوە، جیا لەوەش بەڕێوبەری گشتیش دەسەڵاتی
گرێبەستێکی نیە بۆ ماوەی دە ساڵ.
راپۆرتەكەی یهكهى
چاودێرى حكومهتى خۆجێی گهرمیان لەبارەی كێشەو گرفتەكانی مەرزی پەروێزخانەوەیەو لە
بەشێكیدا ئاماژەی بەوەدا كە داهاتی مەرزەكە رون نییە.
لە بەشێكی دیكەی
راپۆرتەكەدا ئاماژە بە كاری قاچاخچێتی لە مەرزەكە دراوەو چالاكوانێك لەوبارەیەوە
وتویەتی"بەداتای ورد بۆمان دەرکەوتوە ٧٠٪ى کاری بازرگانی لە مەرزەکە نایاسایی
بوە." لەگەڵ ئەوەش وتەبێژی مەرزی پەروێزخان جەختی كردۆتەوە كە كاری قاچاخچێتی
لە مەرزەكەیان كۆتایی هاتوە.
هەروەها
راپۆرتەكە بەشێكی دیكەی بۆ خزمەتگوزارییەكانی مەرزی پەروێزخان تەرخانكراوە كە
تێیدا ئەوە خراوەتەڕو، مەرزی پەروێزخان ماوەی 24 ساڵە كاری بازرگانی تێدا دەكرێت و
نۆ ساڵیشە بەڕەسمی وەك دەروازەیەكی نێودەوڵەتی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە
ناسێندراوە بەڵام لەڕوی خزمەتگوزارییەوە "وێرانە"یە و "هیچ شوێنێكی
پشودانی نییە"و بە رێگای مەرزەكەش دەوترێت "رێگای مەرگ."
سەرپەرشتیاری
ئیدارەی گەرمیان لەوبارەیەوە رایگەیاندوە كە داوایان كردوە رێژەیەك لە داهاتی
مەرزەكە بۆ سنوری گەرمیان بێت یاخود بۆ خزمەتگوزاری دەروازەكە بێت و
وتوشیەتی"ناكرێت دەروازەیەكی نێودەوڵەتی خۆڵ بێت و رێگاوبانێكی وێرانەی
هەبێت."
لەكۆتاییشدا
راپۆرتەكە كۆمەڵێك دەرئەنجام و راسپاردەی لەبارەی مەرزەكەوە خستونەتەڕو.
یهكهى چاودێرى
حكومهتى خۆجێی گهرمیان پرۆژهیهكى رادیۆى دهنگه به پاڵپشتى رێكخراوى (NED)ى ئهمریكى ئهنجامى دهدات و بهدواداچون بۆ
گرفتهكانى گهرمیان دهكات و له بارهیانهوه راپۆرتى ورد و بنكۆڵكارى بڵاودهكاتهوه.
بۆ خوێندنەوەیدەقی راپۆرتەكە لێرە كلیك بكە.