بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر رایگەیاند، ٢٠ پڕۆژەی کارەبا لە ھەولێر لە بواری
جێبەجێکردن و تەواوبوندان و پێنج پڕۆژەش لەم ڕۆژانەدا گرێبەستیان بۆ دەکرێت کە بۆ
سەرجەم پڕۆژەکان ١٢٧ ملیار دینار تەرخان کراوە.
ئاوێنە: حسێن حەمەد، بەڕێوەبەری
گشتیی کارەبای ھەولێر، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی وت"لە سنوری پارێزگای ھەولێر
٢٠ پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردندان و لەوانە سێ پڕۆژە تەواوبون و ئەوانەی دیکەش بەردەوام
کاریان تێدا دەکرێت.
وتیشی"پڕۆژەکان تێکەڵن، لەوانە وێستگەی موبایل و وێستگەی جێگیر و ڕاکێشانی
ھێڵی کارەبا و ھێڵی ٣٣ کەیڤی و ١٣٢ کەیڤیی."
حسێن حەمەد وتیشی"پێنج پڕۆژەش لە پرۆسەی تەندەریدان و تەواو بون و لەم
ڕۆژانەدا گرێبەستیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی ئەوانیش بکرێت کە ڕاکێشانی
ھێڵی ١١ کەیڤین."
حسێن حەمەد باسی لەوەش کرد"گوژمەی گشتیی ئەو پڕۆژانەی ئێستا جێبەجێ دەکرێن
بڕی ١٢٧ ملیار دینارە."