وەزارەتی بازرگانیی عێراق وادەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان راگەیاند و ئاشکرایکرد، پێنج بەرهەمی نوێ لەخۆدەگرێت.
ئاوێنە: هاشم موسەوی بەڕێوەبەری بازرگانیی بەرهەمە خۆراکییەکان رایگەیاند، لە 10 رۆژ پێش هاتنی مانگی رەمەزان دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی دەکرێت کە جگە لە بەرهەمە سەرەکییەکان پێنج جۆر بەرهەمی پاقلەمەنی وەک(ماش، فاسۆلیا، دوو جۆر نۆک، نیسک) لەخۆی دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر خێزانێک دەتوانێت لە کۆی ئەو پێنج بەرهەمە زیادەیە، چوار بەرهەمیان وەربگرێت، بە شێوەیەک هەر خێزانێکی چوار کەسی دەتوانێت بڕی یەک کیلۆگرام لە هەر جۆرێکیان وەردەگرێت.