ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لەبارەی چونی ناڕازییه‌كان له سلێمانییه‌وه بۆ هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند، كه‌س تائێستا داوای مۆڵه‌تی لێنه‌كردون و "ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش بیانه‌وێت خۆپیشاندان بكه‌ن و رێز بۆ یاسا دانه‌نێن به‌دڵنیاییه‌وه ڕوبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه"، ده‌شڵێت، "هه‌ولێر میوان دۆسته، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تاقه‌تی نییه ئه‌و جۆره میوانانه وه‌ربگرێت، خه‌ڵك خه‌ریكی كه‌سابه‌ت و خوێندن و خوێندنه‌وه و ڕاییكردنی كاره‌كانی هاوڵاتیانه به چه‌ند كه‌سێك تێكناچێت".
ئاوێنە: ئومێد خۆشناو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی چونی ناڕازییه‌كان له سلێمانییه‌وه بۆ هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند، "كه‌س تائێستا داوای مۆڵه‌تی لێنه‌كردون و خۆپیشاندان و گردبونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی به‌پێی یاسایه و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و كه‌س داوای نه‌كردوه بێت مانگرتن و خۆپیشاندان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش بیانه‌وێت خۆپیشاندان بكه‌ن و رێز بۆ یاسا دانه‌نێن به‌دڵنیاییه‌وه ڕوبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌س "ئینكاری" ئه‌وه ناكات كه موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ناڕازیین، به‌ڵام له كێ و سه‌رچاوه‌كه‌ی له كوێیه؟ له به‌غدایه و له حكومه‌تی فیدڕاڵییه كه چه‌ندین ساڵه زوڵم له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، پشكی كوردستان نانێرێت و نه‌وت ڕاده‌گرێت و مافت پێشێل ده‌كات و بودجه بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێم دابین ناكات له‌كاتێكدا ده‌درێت پارێزگاكانی عێراق.
پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌شڵێت، "هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌ك هه‌بێت ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا بێت و پێویسته هه‌مو هه‌رێم ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌غدا ده‌ربڕێت، هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ مانگرتوان ده‌خوازین به‌ڵام ئه‌جێندایه‌كی له پشته‌وه بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌غداوه زوڵم له ئێمه ده‌كه‌ن و له جیاتی ئه‌وه‌ی بێن موزایه‌ده به‌سه‌ر ئه‌واندا بكه‌ن كێشه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن له به‌غداوه".
ئه‌وه‌شی وت، "هه‌ولێر میوان دۆسته به‌ڵام ئه‌مڕۆ تاقه‌تی نیه ئه‌و جۆره میوانانه وه‌ربگرێت، خه‌ڵك خه‌ریكی كه‌سابه‌ت و خوێندن و خوێندنه‌وه و ڕاییكردنی كاره‌كانی هاوڵاتیانه به چه‌ند كه‌سێك تێكناچێت، بۆیه فراكسیۆنه‌كان و ئه‌و خه‌ڵكانه به‌یاننانه و لێدوانه‌كانیان ئاڕاسته‌ی به‌غدا بكه‌ن".