ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، مووچەی مانگی یەکی شەش وەزارەت و سەرۆکایەتییەکان و دەزگا ئەمنییەکان دابەش دەکرێت و کۆتایی بە خشتەی مووچە دێت.
ئاوێنە: بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، پێشمەرگە دیوان و لیواکان و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هەر بەپێی خشتەکە، هەر لەمڕۆدا مووچەی مانگی یەکی سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، یەکەی 70 و 80 پۆلیسی دامودەزگا نەوتیەکان، ئەنجومەنی ئاسایشی و دەزگای ئاسایش, هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن دابەش دەکرێت.
هاوکات بڕیارە سبەینێ سێشەممە مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بێت.