شاسوار عەبدولواحید لەشوێنی رووداوەکە مزگەوتێک بەناوی (وریا حەمە کەریم) دروستدەکات
  2025-02-08       563       

هاوڵاتییەک پێشنیارێک بۆ شوێنی رووداوی گیان لەدەستدانی (وریا حەمە کەریم) دەخاتە بەردەم شاسوار عەبدولواحید.

ئاوێنە: هاوڵاتییەک لە هەژماری فەرمی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە تیایدا پەیامێکی لەسەر رۆژنامەنوس (وریا حەمە کەریم) بڵاوکردووەتەوە پێشنیار دەکات، شوێنی ڕووداویی گیانلەدەستدانی ڕۆژنامەنووس، وریا حەمە کەریم بکات بە مزگەوت بۆ ڕێبواران و ببێتە سمبولێک و هەمووان بیبینن و ئەو ڕووداوە لە یاد نەچێت.

شاسوار عەبدولواحید، دوای ڕازیبوون بە پێشنیارەکە بڕیاریدا ناوی مزگەوتەکە بنێت "وریا حەمە کەریم".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×