داوای دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسی کورد لە لایەن لقی 9ی دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕەتکرایەوە كه سزای لهسێدارەنی ههیه، بەو هۆیەوە مەترسیی جددیی ههیه سزاكه جێبهجێ بكرێت و لهسێداره بدرێت.
ئاوێنە: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، بەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دۆسیەی پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنوس و بەندکراوی سیاسی دۆسیەی ناوبراو بە جێبەجێکرانی سزاکان ڕاگەیەندراوە و گیانی پەخشان بە زیاتربونەوەی ئەگەری جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی، لە مەترسیەکی زیاتردایە.
ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری پەخشان عەزیزی بە ئاماژەدان بە هەڵوەشاندنەوەی ڕاگرتنی سزای لهسێدارەدانهکەی له لقی 9ی دیوانی باڵا بەوهۆکارەی کە ئەو کێشانەی سەبارەت بە سزا و ڕەوتی دادگاییکردنی ناوبراو ئاماژەیان پێدراوە لە جۆری کێشەی بنەمایین، داوای دادگاییکردنی دوبارەی ئێمەی ڕەتکردوهتەوە.
پەخشان عەزیزی ڕۆژی 14ی (ئاب/8)ی 2024، بە تۆمەتی "بەغی - روبەڕووبوونەوەی چەکداریی دژ بەکۆماری ئیسلامی ئێران" سزای لهسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوه.