پیاوێک بەبەرچاوی ژن و منداڵەکانی بەرچەقۆ دەدرێت و گیان لەدەستدەدات
  2025-02-06       3619       

پیاوێک بەبەرچاوی ژن و منداڵەکانی بەرچەقۆ دەدرێت و دوای وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی گیان لەدەستدەدات.

ئاوێنە: بەوتەی یەكێك لەكەس و كاری كۆچكردوەكە لەلێدوانێكی رۆژنانەوانیدا رایگەیاندووە :شەوی رابردوو پیاوەكە لەگەل خێزان و سێ منداڵی لە رێگای پێنجوێن - سلێمانی دەگەرێتەوە لە رێگا دەبێتە دەماقاڵێ لە گەل شوفێریكی دیكە و لەبەرامبەردا شوفەرەكەی دیكە لەبەر چاوی ژن و مندالەكانی دەیداتە بەرچەقۆ .

باسی لەوەش كردووە كە دواتر لە رێگا شتێكی كێشاوە بە جامی ئۆتۆمبێلەكەی و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەراوەو گیانی لەدەستداوە و یەكێك لەمندالەكانیشی لە چاودێری چرە.

جێی باسە تاوەكو ئێستا لایەنی پەیوەندیدار هیچ رونكردنەوەیەكی بڵاونەكردۆتەوە .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×