هه‌واڵێكى خۆش بۆ ئه‌وانه‌ى تازه‌ خانه‌نشین ده‌بن بڵاوکرایەوە
  2025-02-05       415       

یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم زانیارییه‌كى گرنگ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تازه‌ خانەنشین دەبن، وته‌بێژى یه‌كێتیه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "شه‌ش موچەی بنەڕەتی‌و 12 موچەی تەواوەتی وەردەگرن، نزیکەی 285 هەزار خانەنشین بەمەدەنی‌و سەربازیی لەهەرێم هەن؛ هاوتاکردنیش خانەنشینی سەربازی ناگرێتەوە".
 
ئاوێنە: به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سادق عوسمان وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم ئاشكرایكردوه‌، لەهەرێمی کوردستان نزیکەی 170 هەزار خانەنشینی مەدەنی‌و 90 هەزار خانەنشینی سەربازیی هەن، ئەو سێ تەمەنەی کە تازە خانەنیشن دەبن، ئەوانیش ژمارەیان نزیکەی 25 هەزار کەسە، بەگشتیی دەبێتە نزیکەی 285 هەزار خانەنشین بەمەدەنی‌و سەربازییەوە.
 
ئه‌وه‌شى وتوه‌، "هێشتا ئەو سێ تەمەنە بەتەواوی خانەنشین نەبون‌و ڕێکارەکانی خانەنشینییان ماوە، بەشێکیان هێشتا دەستلەکارهەڵگرتنیان لەفەرمانگەکانیان نەکردوە، بۆیە ڕێکارەکان ماون تاوەکو تەواوی دۆسییەکانیان دەگوزارێتەوە بۆ دەستەی خانەنشینی".
 
سادق عوسمان دەڵێت، "بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی خانەنشینانی یەکگرتوو لەعێراق، ئەو 25 هەزار کەسە کە تازە خانەنشین دەبن، شه‌ش موچەی بنەڕەتی‌و 12 موچەی تەواوەتی وەردەگرن، پێویستە خانەنشینان شه‌ش موچەی بنەڕەتی لەفەرمانگەکەی خۆیان وەربگرن، ئەگەر مۆڵەتی کەڵەکەبوی لەشه‌ش مانگ زیاتربوو، ئەو شه‌ش موچە بنەڕەتییە نایانگرێتەوە، به‌ڵام دوای خانەنشینبونیشیان کە ناسنامەی خانەنشینییان بۆ دەکرێت، لەدەستەی خانەنشینی 12 موچەی تەواو وەردەگرن، وەک پاداشتی کۆتاییهاتنی خزمەت، کە پێشتر لەهەرێم شه‌ش موچەی تەواوەتییان وەردەگرت".
 
به‌وته‌ى وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان، "ئەگەر فەرمانبەرێک ئێستا موچەکەی بەتەواوی دەرماڵەکانییەوە ملیۆنێک‌و 200 هەزار دینار بێت، ئەوکات 12 موچەی ملیۆنێک‌و 200 هەزار دینار پێکەوەو بەیەکجار وەردەگرێت".

سەبارەت بەهاوتاکردنی خانەنشینیی سەربازیش سادق عوسمان جه‌ختیكرده‌وه‌، "هاوتاکردنی خانەشینی سەربازیی ناگرێتەوە، کەموکوڕی تێد

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×