ئاوێنە هۆکاری فەوتانی مووچەی مانگی ١٢و راگرتنی هاوتای خانەنشینان ئاشکرا دەکات
  2025-02-04     

ئا: ئاوێنە

 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە مووچەی مانگی ١٢ و راگرتنی مووچەی هاوتای خانەنشینان لەگەڵ کردنەوەی بانکێکی ئەهلی بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چەند بابەتێکی دیکە، زانیاری نەبیستراو بۆ ئاوێنە دەخاتە روو.

 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریشە، لەبارەی ئەوەی کە هەرێم لەسەر داهاتی خۆی مووچەی مانگی ١٢ دابەشدەکات و نافەوتێت تایبەت بە ئاوێنەی وت "ئەو زانیاریانە کێ خەوی خۆشی بینیوە، هیچ زانیارییەکی لەو شێوە بوونی نییە، زانیارییەکان ئەوەیە عێراق ناردوویەتی و هەرێمیش دەڵێت؛ داومە بە مووچەی مانگی ١١ و تەواو".

پەیامنێری ئاوێنە دەپرسێت (کەواتە دەتوانین بەشێوەی نیمچە فەرمی یان فەرمی بوترێت مووچەی مانگی ١٢ فەوتاوە)، ئەو ئاشکرایکرد "هەرێم ئەو پارەیە نادات و دابەشیناکات، لەکاتێکدا هەرێم ٨٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، چوار ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەبووە بەغداش ١٠ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیاری ناردووە کەچی مووچەی مانگی ١٢ دابەشناکات. لەبەردەستیەتی هەم داهات و پارە و نەوتیش!".

لەبارەی ئەوەی هەرێم داوای ١٣ ترلیۆن دیناری کردووە بۆ مووچەی ئەمساڵ و بەغداش رەتیکردووەتەوە، ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق وردەکاری ژمارەکانی لانەبوو کە بۆ هەر مانگێک چەندە!، بەڵام ئەو وتیشی "لەسەر لیستەکە رێککەوتوون کە نابێت چیدیکە بیگۆڕن، هیچیتر قبوڵ نەکەن واتە ناوی زیادە بۆسەر لیستەکان".

ئایا بەغدا بەهەمان بەرنامەی ٢٠٢٤ پارەی مووچە دەنێرێت؟ سۆران عومەر رایگەیاند "نەخێر لیستی ئەم مانگی یەکە کراوە بە بنەما، بڕی پارە گرنگ نییە لیستەکە گرنگە کە رێککەوتون لەسەری، ئیتر نابێت دەستکاری و گۆڕانکاری لەسەر بکرێت وەکو ٢٠٢٤ کە هەر مانگە و لیستێکی دەنارد".

پەیوەست بەوەی کە عێراق داوایکردووە هێزی پێشمەرگە لیستی مووچەیان بچێتەوە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق و هەرێم لەوەڵامدا چی وتووە؟ ناوبراو وتی "هەرێم قبوڵیان نەکرد، چونکە ئەوکاتە هێزی پێشمەرگە دەکەوێتە ژێر دەستی عێراق".

لەبارەی ئەوەی تاچەند راستە بانکێکی نوێ بەناوی بانکی "یەکەمی رافیدەین" دادەمەزرێندرێت بۆ تەوتینی مووچەی هەرێم؟ سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق بە ئاوێنەی وت "نەخێر بەو شێوە نییە، عێراق خۆی بەرنامەی هەیە بانکی رەشید و رافیدەین یەک بخاتەوە رەنگە لەئایندەیەکی دووردا بانکێکی نوێیان لێدروست بکات".

ئاوێنە دەشپرسێت تاچەند بانکی "نیشتیمانی نوێ"ش کە هەرێم خاوەنداریەتی دەکات تەوتینی تێدا دەکرێت بە چاودێری وەزارەتی دارایی عێراق؟، ئەو دەڵێت "نازانم ئەوەیان ئاگاداری نییم".

سەبارەت بەوەی هەرێم چیدیکە ناچێتە ژێر باری خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی و عێراقیش ئامادە نییە پارەی بۆ بنێرێت، ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق رونیکردەوە "وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە ڕونکردنەوەیەکی دادگای باڵای فیدراڵی کەلە ٢٠/١/٢٠٢٤ ئاراستەی وەزارەتی ناوبراوی کردووە لە ٢٣/١١/٢٠٢٢ بەدوا مووچەی خانەنشینی هاوتا دەکات و ئەو لیستەی رەتکردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان لە ١/٧/٢٠٢٤ەوە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی کردووە. لە لیستەکەدا، هەرێمی کوردستان هەموو ئەو خانەنشینانەی هەژمار کردووە کە لەدوای 2014ـەوە خانەنشین بوون".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی بەغدا، وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا مووچەی ئەو خانەنشینانەی دەسکاری کردووە کە لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمتریان هەیە و هاوتا کردنەکەشی لەدوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێکردووە.

سۆران عومەر وتیشی "ئەوە غەدرە لە خانەنشینانی هەرێم و بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و بە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراقیش دەبوو هەموو خانەنشینان مووچەکانیان هاوتای خانەنشینانی عێراق بکرایە وەک ئەوەی کە وەزارەتی دارایی هەرێم پێشتر کردبووی".
 

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×