ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆکاری راگرتنی یاساکانی (باری کەسی و لێبوردنی گشتی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان) بۆ ئاوێنە ئاشکرا دەکات.
ئاوێنە: د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئاوێنە وتی "دادگای فیدراڵی لەسەر داوای چەند پەرلەمانتارێک "ئەمری وەلائی" بۆ وەستانی جێبەجێکردنی هەریەک لە یاسای باری کەسێتی و یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان (مجلس قيادة الثورة المنحل) دەرکردووە، بەڵام ئەمە تەنها ڕاگرتنی جێبەجێکردنە نەک رەتکردنەوەی ئەو یاسایانە".
ناوبراو وتیشی "ئەم بڕیارە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دۆخی عێراق و کارەکانی حکومەت و پەرلەمان دەبێت و ڕەنگە لە داهاتوو هەوڵ بدرێت بۆ ئەنجامدانی جەلسەی پەرلەمانی، بەڵام پێدەچێت بەشێکی زۆری لایەنەکان بایکۆت بکەن بەتایبەت سونەکان".