ناوى 200 ھەزار فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گه‌ڕایه‌وه‌
  2025-02-04        

لیژنەی دابەشکرنی زەوی فەرمانبەرانی هەرێم ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ناوی ئەو  200 هەزار فەرمانبەرەی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرابوو گەڕاوه‌ته‌وه‌".

ئاوێنە: سەربەست مەولود ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران‌و بەرپرسی هۆبەی یاسایی وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزار ئاشكرایكردوه‌، یەکشەممەى ڕابردوو لیستی ناوی 200 هەزار فەرمانبەر گەڕایەوە، هەر لەم هەفتەیەدا لیستی تەواوی ناوەکان، ڕەوانەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت.

به‌وته‌ى سەربەست مەولود، "ئەو ناوانەی ماون، نزیکەی 150 هەزار كه‌سن، بەهەمانشێوە، دوای تەواوبونی لیستی ناوەکانیان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکرێن".

ساڵی ڕابردوو دابەشکردنی زەوی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکردو لەقۆناغی یەکەمدا نزیکەی 10 هەزار فەرمانبەر، سودمەندبون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×