یەحیا عومەر رێشاوی
ئه‌مڕۆ مه‌رگی ناخهه‌ژێنی ڕۆژنامه‌نووس وریا حه‌مه كریم هه‌واڵی به‌شێكی زۆر له كه‌ناڵه میدیاییه‌كان و گفتوگۆی نێو كۆبوونه‌وه خێزانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوو، (وریا حه‌مه كه‌ریم) به سه‌لیقه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نووسیی و به ڕه‌فتاری به‌رزی، خۆشه‌ویستیه‌كی خۆڕسكانه‌ی له ده‌روونی زۆرێك له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا چاندبوو، هه‌ربۆیه ماته‌م و پرسه‌كه‌ی سنووری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌زاند بۆ هه‌موو هه‌رێمی كورستان و ته‌نانه‌ت (عێراق)یش.
له مه‌رگی ئه‌م گه‌نجه ڕۆح سوك و زمان شیرینه‌و ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه (جیاوازه)وه ئه‌م وانانه فێر ده‌بین:
یه‌ك: كاری رۆژنامه‌نووسیی ته‌نها كارێكی میدیایی نییه‌و به‌س، به‌ڵكو تێكه‌ڵه به كارێكی مرۆڤانه‌ی گه‌وره‌ترو ڕۆژنامه‌نووس هه‌میشه پێویسته له‌یادی بێت كه په‌یامێك له پشت كاره میدیاییه‌كه‌یه‌وه هه‌یه،. له ڕاپۆرته‌كانی (وریا حه‌مه كه‌ریم)دا هه‌میشه ئه‌و هه‌سته مرۆڤانه‌و ئینسانیانه ده‌بینیت و په‌رۆشیی و خه‌مێكی گه‌وره بۆ نیشتمانه‌كه‌ی به‌دی ده‌كه‌یت.
دوو: ڕۆژنامه‌نووس هه‌میشه پێویستیی به ڕه‌چاوكردنی نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌هاكای كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی هه‌یه، نابێت ڕۆژنامه‌نووس دابڕاو بێت له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی و پێویسته له‌گه‌ڵ ئازار‌و ناسۆریه‌كاندا بژی و خه‌می كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بێت، (وریا)ی ڕۆژنامه‌نووس هه‌م به شێوازی جل و به‌رگی كوردانه‌ی و هه‌م به بایه‌خدانی به بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕێزگرتنی له به‌هاو ئایین و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌م وانه‌ی به هه‌مووان وته‌وه.
سێ: هه‌ستی هاوكاری و به‌دمه‌وه چوونی خه‌ڵكيی، رۆژنامه‌نووس ده‌كاته كه‌سی خۆشه‌ویست لای خه‌ڵك و ڕۆژنامه‌نووس ده‌توانێت هه‌م كاری رۆژنامه‌گه‌رییش بكات و هه‌م به‌ده‌م خه‌مه‌كانی خه‌ڵكه‌وه بێت، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه (وریا حه‌مه كه‌ریم)یان ناسیوه گه‌واهی ئه‌م خه‌سڵه‌ته بۆ وریا ده‌ده‌ن و ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆو مه‌رگی خه‌مگینی له ڕێگه‌ی (عه‌ربه‌ت- سلێمانی) كه به ده‌م هاوكاری كه‌سێكه‌وه چووه، ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی تێدا تۆختر كرده‌وه‌و كردیه قوربانیی و شه‌هیدی ڕێگه‌ی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.
چوار: دیسانه‌وه له مه‌رگی ئه‌م گه‌نجه بوێره ئه‌وه فێر ده‌بین، كه رۆژنامه‌نووس ده‌توانێت ته‌نها به كاری ڕۆژنامه‌ییه‌كه‌ی ببێته كه‌سێكی دیار‌و فیگه‌رو خۆشه‌ویستی هه‌مووان، وریا نه سیاسییه‌كی گه‌وره بوو، نه بازرگان و نه پیاوێكی ئایینی دیار، ئه‌و به هه‌وڵ و ماندووبوون و لێڕانی، خۆی كرده كه‌سایه‌تییه‌كی میدیایی دیار له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و له چه‌ند ساڵی ڕابرودوودا كه‌م پرسه هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا به ئه‌ندازه‌ی پرسه‌كه‌ی كاكه وریا قه‌ره‌باڵغی و ئاماده‌بوون و پێشوازی ته‌رمه‌كه‌ی لێكرا بێت، به درێژایی ڕێگه‌ی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه) ئاپۆڕای خه‌ڵك به جیاوازی ئایدیا‌و ڕه‌گه‌زو شوێنی جوگرافیه‌وه به فرمێسك و چه‌پكه گوڵه‌وه پیشوازیان لێده‌كرد.
پێنج: وانه‌یه‌كی تر بۆ رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان كه له (وریا)وه فێر ده‌بین ئه‌وه‌یه كه ڕۆژنامه‌نووس هه‌میشه پێویستیی به ستایڵ و شێوازێكی كاركردنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، كه ببێته مۆركی و پێی بناسرێته‌وه، وریا له ماوه‌ی 15 ساڵه‌ی كاری رۆژنامه‌نووسی له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و پێشتریش له كه‌ناڵه میدیاییه‌كانی تر، هه‌میشه ویستویه‌تی مۆرك و ستایڵی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت و گه‌شه‌ی به تواناكای خۆی داوه، به جۆرێك خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر وێنه‌و ده‌نگی وریاشیان نه‌بیستبیت كاره‌كانیان ده‌ناسیه‌وه‌و ڕه‌نگه هه‌ندێك ڕۆژنامه‌نووس هه‌وڵی لاساییكردنه‌وه‌ی شێوازی ئه‌ویان دابێت.
شه‌ش: وانه‌ی كۆتا له مه‌رگی (وریا حه‌مه كه‌ریم)ی ڕۆژنامه‌نووسه‌وه له‌و خه‌ڵكه‌وه فێر ده‌بین كه چه‌ند وه‌فادارانه خه‌م و په‌ژاره‌یان بۆ ئه‌م مه‌رگه ده‌ربڕی و هه‌موان خۆیان كردبووه خاوه‌نی پرسه‌كه، ئه‌و هه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه جوانه‌ی خه‌ڵك نیشانه‌ی ڕاستگۆیی و وه‌فاداریه‌و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر به‌شێك له سیاسییه‌كان و مامه‌ڵه‌ی خراپی هه‌ندێك نه‌بێت له‌گه‌ڵ موماره‌سه‌ی كاری حزبیدا، ئه‌وا باش ده‌توانێت كه‌سی خراپ له كه‌سی باش جیا بكاته‌وه.