ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگهیاند، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەوڵاوا بەناوی ئەمین حوسێنی، بەهۆی بەربونەوەی لە بەرزاییە سنورییەکانی سەر بە شاری سەوڵاوا گیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، ئەمین حوسێنی، خەڵکی گوندی "دەرەکێ"ی سەر بە شاری سەوڵاوا بەهۆی بەربونەوەی گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
ئەمین حوسێنی خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بوە و لە گەردەنەی ژاڵانەی سەوڵاوا لە کاتی کۆڵبەریکردن توشی ئەو ڕوداوە هاتوە.
ئهوه یهكهمین ڕوداوی كهوتنهخوارهوهی كۆڵبهر نییه له ناوچه سنوریهكانی نێوان باشوری كوردستان و ڕۆژههڵاتی كوردستان، پێشتریش دهیان كۆڵبهر گیانیان لهدهستداوه و برینداربون.