ئا: ئاوێنە
ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی ئه‌كتیڤه‌وه له‌كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كورد‌و بزوتنه‌وه‌كه‌ی هه‌بوه، به‌ڵام جێ په‌نجه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رده‌می كۆماریخوازه‌كاندا به‌سێ كاره‌ساتی گه‌وره‌ی چل ساڵی رابردوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێشتا دیاره.
هه‌ره‌سی 1975
له‌ئازاری 1975دا، كاتێك عێراق‌و ئێران له‌سه‌ر پرسه ئاڵۆزه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات رێككه‌وتن، ده‌ركه‌وت هێنری كه‌یسه‌نجه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له‌عه‌رابه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه كه كوردی له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕه‌نگێزترین ده‌وڵه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌نها به‌جێهێشت‌و روبه‌روی كوشنده‌ترین شكست‌و تراژیدیا كرده‌وه.
بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكاو هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال
ساڵی 1988، ده‌وڵه‌تی عێراق نوێترین چه‌كی كۆكوژی‌و چه‌كی سه‌ربازی تۆقێنه‌ری له‌دژی گه‌لێك به‌كارهێنا كه خاوه‌نی ساكارترین ئامرازی به‌رگریكردن له‌خۆی نه‌بو. ئه‌وكاته ئه‌مه‌ریكا له‌دژی ئێران پشتیوانی له‌رژێمی عێراق ده‌كرد‌و ده‌ستی كراوه بو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌مو تاوانێك، هه‌رچه‌نده به‌دوای ئه‌و كاره‌ساته‌دا سیناتی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری گه‌مارۆی ئابوری خستنه سه‌ر عێراقی راگه‌یاند، به‌ڵام ئیداره‌ی ریگان رێگه‌ی به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌و سزادانی عێراق نه‌دا.
ئه‌مه‌ریكاو كۆڕه‌و
به‌دوای پرۆسه‌ی سه‌ربازی "گه‌رده‌لولی بیابان"دا سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی "بوش"ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بانگهێشتی خه‌ڵكی عێراقی كرد بۆ راپه‌ڕین‌و روخاندنی رژێمی به‌عس، كه‌چی له‌ساته‌وه‌ختی راپه‌ڕیندا ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتی له‌خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی كوردستان‌و باشوری عێراق كرد، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش كاره‌ساتی كۆڕه‌وی خه‌ڵكی كوردستان‌و كوشتاری شیعه‌كانی باشوری عێراقی لێكه‌وته‌وه.