2020-09-30   1248     
ئا: كاوە ڕەش، بەریتانیا
هاوشێوەی ووڵاتی ئۆسترالیا، بەریتانیاش بیرۆكەی دروستكردنی سەنتەری داڵدەدانی پەناخوازان، لەدورگەكانی سەر بەوڵاتەكەی، تاوتوێ دەكات.
خانمە پرێتی پاتێڵ، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، داوای لەبەرپرسانی وەزارەتەكەی كردوە، كەتاوتوێی بنیادنانی سەنتەرێكی پەناخوازان بكەن، لەیەكێك لەدورگەكانی ووڵاتەكەی، بەناوی (ئەسینشن) كە٤هەزار میل، لەبەریتانیاوە دوورە.
ئەو دوورگەیەی سەر بەبەریتانیا، دەكەوێتە باشوری دەریای ئەتڵەسیەوە، بنكەیەكی هێزی ئاسمانی ئەو ووڵاتەو نزیكەی كەمتر لەهەزار كەسی لێ نیشتەجێیە.
بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵەكان و ڕۆژنامەی فەینەنیشاڵ تایمز، وەزیری ناوخۆ، بەفەرمی داوەی كردوە، كەهەڵسەنگاندن بۆ توانای گواستنەوەی ، ئەو پەنابەرانە بكەن دەگەنە بەریتانیا، تابگواسترێنەوە بۆ دوورگەی (ئەسینشن)، تالەوێ پرۆسەی یەكلای كردنەوەی كەیس و داخوازی پەنابەرییان، ڕای بكرێت.
هەڵبژاردەیەكی دیكەی بەریتانیا، بنیادنانی كامپێكی پەنابەرانە لەدوورگەی (هێلینا) كەئەویش سەربەخاكی بەریتانیایە، ئەو شوێنەی (ناپلیۆن)ی بۆ دوور خرایەوە، لەكاتی شكستی، لەجەنگی وەترلو.
بەپێی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ، ڕاوێژو هەڵسەنگاندن بۆ پێشنیارەكان دەكرێت، دەربارەی گواستنەوەی پەناخوازان بەشێوەیەكی پڕاكتیكی، بۆ ئەو شوێنە دوورە دەستانە.
هەرچەندە وەزیری ناوخۆ، هێشتا پلانەكەی بەتەواوی ئاشكرا نەكردوە، بەڵام پێ دەچێ پلانەكەی، زیاتر ڕەنگدانەوەی سیستەمی كۆچبەرانی ووڵاتی ئۆسترالیا بێت. كەئەو ووڵاتە لەساڵی ١٩٨٠كانەوە پەیڕەوی دەكات، لەجێگیركردنی داواكارانی پەناخوازی، لەدوورگەو كەنارەكانی دوور لەووڵاتەكەی، تاكاتی یەكلای كردنەوەی كەییسەكان.
لەم دوایانەشدا، خانمە پرێتی پاتێڵ، دیدارێكی لەگەڵ تۆنی ئابۆی، سەرۆك وەزیرانی پێشوی ئۆسترالیا هەبووە، كە بەهەڵوێستە توندەكانی ناسراوە، دەربارەی پەناخوازان.
وەهەرەها ماوەیەك لەمەوپێش، بۆریس جۆنس، وەك ڕاوێژكاری بازرگانی سەرۆك وەزیران، دەست نیشانی كردوە.
كاربەدەستێكی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ: بەریتانیا مێژوویەكی دوورو درێژی، شانازیكردنی هەیە، لەپاراراستن و پیشكەش كردنی مافی مانەوە، بەدەیان هەزار كەس لەو ووڵاتە، كەئێستا خۆیان بنیادناوە.
وە لەداهاتوش بەردەوام دەبین، لەدابین كردنی ڕێگای سەلامەتی و یاسایی، بۆ ئەوانەی پەنابەری لێ وەشاوەو، شیاوی پاراستنن.
ئەو كاربەدەستەی وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێ، وەك وەزیر ڕایگەیاندوە، ئێمە چاكسازی لەیاساو ڕێساكانی، كۆچ و كۆچبەری نایاسای دەكەین، بۆ ئەوەی دڵنیابین، لەپارێزگاریكردن لەوكەسانەی كەپێویستان بەهاوكاریی و پاراستن هەیە.
هاوكات ڕێگری لەخراپ بەكارهێنانی سیستەم و ئەو تاوانكاریانەی پەیوەستن بەكۆچبەریەوە.
شیاوی باسە لەسەرتای ئەم ساڵەوە، ژمارەی هاتنی كۆچبەران ئێجگار زیادی كردوە، لەڕێگای بەكارهێنانی بەلەمی بچوكی چوپەوە، بەڕێگای كەناڵە ئاوییەكانی ئینگلیزیدا.
ئەمەش وای لەو ووڵاتە كردوە، دوای دەرچونی لەیەكییەتی ئەوروپا، گۆڕانكاریی و چاكسازی لەیاساو ڕێساكانی كۆچبەری نایاسایی بكات.
وەهەر لەئێستاوە، ژمارەیەك كۆچبەر، لەكامپە سەربازییەكان جێگركراون، بەهۆی نەبونی شوێنی بەردەست بۆیان.
لەلایەكی دیكەشەوە، ووڵاتانی یەكییەتی ئەوروپا، بەنیازن پیداچونەوە بەسیستەمی داواكاری كۆچبەریدا بكەنەوە. ئەوان دەڵێن، چیدیكە ئەو سیستەمە كۆنە كاریگەری نابێت و بۆتە هۆی پاڵەپەستۆی زۆر بۆسەر ووڵاتانی یەكییەتی ئەوروپا.
پێشنیازكراوە كەپەنابەران، بەسەر ووڵاتەكانیاندا دابەش بكەن و، لەماوەی ساڵێكدا، كەیسی پەنابەر یەكلای بكرێتەوە، ئەگەرنا، ڕاستەوخۆ پەنابەر دیپۆرتی ئەو ووڵاتە دەكرێتەوە كەلێیەوە هاتووە.
https://www.telegraph.co.uk/politics/2020/09/29/priti-patel-asked-home-office-explore-sending-asylum-seekers/?utm_content=telegraph&utm_medium=Social&utm_campaign=Echobox&utm_source=Facebook&fbclid=IwAR3AmQsANbloDTbGGN-37atuXYXSHNlyg1YfZL7RH-8-mXj5N_GVQs0p7Us#Echobox=1601421631