2020-09-29   821     
ئا: قارەمان
مەمەند، سانفرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
لەیە کەم
دیبەیتی نێوان سەرۆک ترامپ کاندیدی کۆماریـیەکان و جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان
بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تۆقەکردن ڕوونادات.
تۆقەکردن لەنێوان کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی
لە کاتی دیبەیتدا، نەرێتێکی باو و کۆنە، دەگەڕێتەوە بۆ نیو سەدە لە مەوبەر، بەڵام چوا
ساڵ لەمەوبەر پەیڕەونەکرا، کاتێک هیلاری کلینتۆن و دۆناڵد تڕەمپ تۆقەیان نەکرد لە
سەرەتای دەستپێکردنی دیبەیتی دووەم و سێیەم.
دووبارە بە بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە ئەم نەریتە ئەمشەو
پەیڕەو ناکرێ، لە کاتێکدا کاندیدەکان لەسەر یەک تەختەی شانۆ دەبن، بەڵام ماسک-یش
لەدەم ناکەن. تڕەمپ لە لای ڕاستی شانۆکە دەوەستێ و جۆ بایدن لەلای چەپەوە بەرامبەر
ئامادەبووان، ژمارەیەکی بچووک لەئامادەبووان لەوێدەبن، لە گەڵ ستافی دیبەیتەکەو و
میدیاکاران، هەروەها سەرجەم ئامادەبووان دەبێ پەیڕەوی چەندین پرۆتۆکۆلی پارێزگاری
تەندروستی و تێستی کۆڕۆنا ڤایرۆس-یش دەکەن.
هەرەها ئەمشەو وتاری دەستپێک لە لایەن کاندیدەکانەوە
نابێ، بەڵكو ڕاستەوخۆ دەچنە سەر شەش تەوەرە سەرەکییەکانی دیبەیتی ئەمشەو، بریتین
لە: کار و ڕابردووی هەردوو کاندید، پەتای کۆرۆنا، دادگای باڵا، ئابوری، پـرسی
ڕەگەز و توندوتیژی ناو هەندێک شاری وڵاتەکە، بێگەردی هەڵبژاردنەکان.
بەگوێرەی هەواڵەکان، دۆناڵد ترەمپ نزیکەی دوو کاژێر
ڕاهێنانی کردووە، لەڕیگای جۆرێک لە تەکنیکی کورتە پرسیاری ئامادەکراوی پێشوەختەوە، کریس کریستی حاکمی
پێشووی ویلایەتی نیوجەرسی و ڕودی جولیانی پارێزەری کەسی سەرۆک تڕەمپ، سەردانی کۆشکی سپیییان کردووە یا پەیوەندییان پێوەکردووە
بۆ هاریکاری و ڕاهێنان، بە تایبەتی لە کاتی دووبارە پرسیارکردن لەبارەی ئاشکرانەکردنی
پرسی دانی باج- ساڵانەی تڕەمپ- تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.
بەگوێرەی دەنگی ئەمریکا، دیبەیتەکە لە هۆڵی زانکۆی کەیس وێسترن
ڕێزێرڤ لە شاری کلیڤلاندی ویلایەتی ئۆهایۆ بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی کاتژمێرێک و نیو
بەردەوام دەبێ، لە کاتژمێر ٩ ی شەوی سێشەممە بە
کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا ئەنجام دەدرێت. ڕۆژنامەوان کرێس واڵس، تەمەن 72 ساڵ، بێژەری کەناڵی فۆکس نیوز FOX News دیبەیتەکە بەڕێوەدەبات.
سەرچاوە:
Fox News
CNN
The Voice of America