ئا: ئاوێنە
یەکێک لەو بابەتانەی لەکوردستان جێی رەخنەی توندە، بونی لەشکرێک راوێژکارە لەپەرلەمان‌و وەزارەت‌و سەرۆکایەتی حکومەت‌و سەرۆکایەتی هەرێم کە زۆربەیان هەر راوێژیشیان پێناکرێ‌و وەک پاداشتێک لەسەر بنەمای هاوڕێیەتی‌و مەحسوبیەت‌و مەنسوبیەت دانراون، بەشێکیان کە بەپارەیەکی زۆر خانەنشین کراون، ئوتومبێلە گرانبەهاکانیان بردوەو نەیانداوەتەوە بەپەرلەمان.
بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک که ده‌ست ئاوێنه كه‌وتون له‌ماوه‌ی سالانی رابردودا سەدان راوێژكار‌و فه‌رمانبه‌ر به‌پله‌ی جیاواز له‌په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراون، تەنانەت په‌رله‌مانتاری خانه‌نشین هه‌بوە دوباره به‌گرێبه‌ست وه‌كو راوێژكار دامه‌زرێنراوه‌ته‌وه، واتا دو موچه‌ی وه‌ر‌گرتوە، موچه‌یه‌كی خانه‌نشینی‌و موچه‌یه‌كی گرێبه‌ستیی راوێژكارییه‌كه‌ی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س ته‌مه‌نێكی كه‌می هه‌یه‌و به‌راوێژكاریی دامه‌زراوه‌و خانه‌نشینكراوه، هەیە لەپێناو ئەو موچە زۆرەی خانەنشینییەدا لەئەوروپاوە گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان‌و هەشە پاش ئەوەی لەختوخۆڕایی پارەو ئیمتیازێکی بەسەردا رژاوە، پاس خانەنشینیی بۆ خۆی رویکردوەتە ئەوروپاو مانگانە موچەیەکی باشی بۆ ئەڕواو بۆ خۆی لەوێ دانیشتوەو ئەیخوا.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەم راوێژکارانە به‌پله‌و ناونیشانی راپه‌ڕاندنی كاروباری په‌رله‌مان‌و بریكاری وه‌زیرو راوێژكاری پێشكه‌وتوو به‌ڕێوه‌به‌رو شاره‌زاو ئه‌ندازیارو ی. ئه‌ندازیارو یاسایی‌و ی. یاسایی‌و نوسه‌رو فه‌رمانبه‌ری خزمه‌تگوزاری‌و شۆفێری یه‌كه‌م‌و دوه‌م‌و پیشه‌كارو پیشه‌كاری یه‌كه‌م‌و دوه‌م دامەزرێنراون لەلایەن یه‌كێتی‌و پارتی‌و گۆڕانەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه له‌په‌رله‌ماندا نزیکەی 1000 راوێژكار‌و فەرمانبەری ئێستا‌و خانه‌نشینكراو لەسەر بودجەی گشتی هەرێم موچه وه‌رده‌گرن.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانە ناوی خانه‌نشینكراوانی تێدایه له‌ته‌مه‌نی 1944 تاوه‌كو 1990، زۆربه‌یان هێشتا ته‌مه‌نی خانه‌نشینی ته‌واو نه‌كردوه‌و خانه‌نشینكراوه، هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی خانه‌نشینكراون ته‌نها خزمه‌تی (1-5 ساڵ)یان هه‌بوه، هه‌ندێكیان له‌مانگی 5ی 2013 به‌راوێژكاریی دامه‌زراون‌و له‌مانگی 5ی 2014 خانه‌نشینكراون به‌موچه‌ی نزیكه‌ی 3 ملیۆن دینار.
له‌هه‌مو ئه‌و لیستی راوێژكاره خانه‌نشینكراوانه موچه‌كانیان له‌نێوان 2,500,000 دینار بۆ 3,500,000 دیناردایه‌و جگه له‌موچه‌ی خزمه‌ت‌و ده‌رماڵه‌ی جۆراوجۆر كه هه‌ندێكیان ده‌گاته سه‌رو 7 ملیۆن دینار. راوێژكاریش هه‌بوه له‌یه‌ك رۆژدا دامه‌زراوه‌و هەمان رۆژیش خانه‌نشینكراوه.
هه‌مو راوێژكارانی ئێستا‌و خانه‌نشینكراوه‌كان ئۆتۆمبێلی تایبه‌تیان بۆ به‌كارهێانی شه‌خسی دابینكردون، جگه له‌وه‌ی راوێژكاره‌كان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كاندا شۆفێریشیان بۆ دانراوه.
له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئاوێنه‌دایه له‌لیستێكی 124 كه‌سی په‌رله‌مانتاران‌و راوێژكاران، 80 كه‌سیان ئۆتۆمبێلیان بۆ كاری شه‌خسی به‌كارهێناوه كه ئۆتۆمێله‌كان پێكدێن له‌لێكزز‌و مارسیدس‌و فۆرد‌و كیاو هۆنداو تۆیۆتا كامێری‌و نیسان‌و پیكئاب‌و لاندگرۆزه‌ر.
له‌به‌شێكی تری به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هاتوه كه چه‌ندین راوێژكار به‌پله‌ی باڵا دامه‌زرێنراون، واتا ئه‌وه‌نییه كرابێتن به‌راوێژكار به‌پله‌ی خۆیان، به‌ڵكو كراون به‌راوێژكار به‌پله‌ی بریكاری وه‌زیرو شاره‌زاو به‌ڕێوه‌به‌ری پێشكه‌وتو لەلایەن سەرۆکەکانی پەرلەمانەوە.
زۆرێک له‌و راوێژكارانه‌ی خانه‌نشینكراون ئەو ئوتومبێلە گرانبەهانەیان بردوە بۆ خۆیان کە بۆیان دابین کراوەو نەیانداوەتەوە بەپەرلەمان.
زۆر لەم راویژکارانە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیشیان نەبوە، یاخود ئەزمونیان نەبوەو سەریان بەباشی لەو کارانە دەرنەچوە کە وەک هەلی کار لەلایەن حزبەکان‌و سەرۆکەکانی پەرلەمانەوە بۆیان دۆزراوەتەوە.
جگە لەوەی زۆربەی ئەم راوێژکارانە سودمەند بون لەگەشت کردن بۆ وڵاتانی دەرەوە لەسەر بودجەی گشتی، بەپێی یاساش دوای یه‌ك ساڵ‌و نیو دامه‌زراندنی به‌راوێژكاریی، لەتەمەنێکی کەمدا خانه‌نشینكراون، ئەمە له‌كاتێكدایه به‌پێی یاسای خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ری تر له‌ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا خانه‌نشین ده‌كرێت!