ئا: ئاوێنه
پۆستێکی سۆران عومەر سەبارەت بە"هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان"، نەک هەر لەسۆشیال میدیا هەرای ناوەتەوە، بەڵکو پەرلەمانی کوردستانیشی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە، سۆران عومەر کێیە؟
سۆران عومەر یەکێکە لەو پەرلەمانتارە گەنجانەی کە ماوەی دو خولە لەپەرلەمانی کوردستان رەخنە لەدەسەڵات‌و دەسەڵاتداران‌و سیستەمی حوکمڕانی کوردستان دەگرێت، ئەو کە به‌رده‌وام به‌هێمنی ده‌دوێت، سه‌ره‌ڕای كه‌می ته‌مه‌نیشی، زۆرترین رووداو‌و زۆرترین جیاوازی‌و زۆرترین ناكۆكی ئایدۆلۆژیی له‌ژیانی خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه، سۆران كه 41 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گوندێكی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه، له‌هه‌ڕه‌تی لاوێتیدا بووه به‌شیوعی‌و دواتریش له‌وه‌رچه‌رخانێكی فكریدا چووه‌ته نێو ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه‌و بووه‌ته ئه‌ندامێكی كارای باڵی ئیسڵاحی بزوتنه‌وه كه مه‌لا كرێكار سه‌رپه‌رشتی كردووه، پاشان بووه‌ته سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری مه‌ئوا كه مه‌لا كرێكار خاوه‌ن ئیمتیازی بووه.
سۆران لەڕاپۆرتێکدا پێشتر بەڕۆژنامەی ئاوێنەی راگەیاندوە کە وه‌ختی خۆی ئه‌م ناوی پشتیوانانی ئیسلام "پاك"ی پێشنیار كردووه بۆ مه‌لا كرێكار‌و ئه‌ویش له‌كاتی پێكهێنانی "ئه‌نساروئیسلام"دا ئه‌م ناوه‌ی به‌كارهێناوه. ئه‌و وتی "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش له2003دا هاتنه ئه‌م وڵاته، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ من له‌ئاسایشی سلێمانی له‌ژوورێكی ئینفرادیدا زیندانی كرام، ئه‌مه‌ریكییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردم‌و پاڤێڵ تاڵه‌بانیش وه‌رگێڕیان بوو".
سۆران كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی كارگێڕیی‌و ئابورییه‌و پێشتر سه‌رنووسه‌ری هه‌ردوو گۆڤاری رێگا‌و رێگا مه‌گه‌زین‌و خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی دابه‌شكردنی رۆژنامه‌و گۆڤار بوە، یەکێک بوە لەرێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی سەرای ئازادی دوای 17ی شوباتی 2011و هەر لەو کاتەشدا ئوتومبێله‌كه‌ی له‌به‌ر ماڵه‌وه‌یدا سوتێنراوە.
هەرچەندە سۆران عومەر بەئیسلامییەکی چالاک دەناسرێت‌و تەنانەت دوای کوشتنی زەرقاویش سەردانی خیزانەکەی کردوە لەئوردون، بەڵام بەردەوام رای جیاوازی لەگەڵ حزبە ئیسلامییەکان‌و سەرکردەکانیانی هەبوە، هەربۆیە لەبزوتنەوەی ئیسلامی ناڕازی بوەو هاوکاری باڵی ئیسڵاحی مەلا کرێکاری کردوە، پاشان ناکۆک بوە لەگەڵ مەلا کرێکاریش کە "سۆرانی تۆمەتبار کردوە بەوەی سیخوڕیی بۆ دەزگای زانیاری‌و ئیش بۆ لاهوری شێخ جەنگی دەکات"، پاش ئەوە پەیوەندی بەکۆمەڵی ئیسلامییەوە کردوەو بووە بەپەرلەمانتاری ئەو حزبە لەپەرلەمانی کوردستان.
لەماوەی دو خولی پەرلەمانتاریدا یەکێک بوە لەپەرلەمانتارە دەم بەهاوارو رەخنەگرە سەرسەختەکانی حکومەتی هەرێم، بەئەندازەیەک کە لەسەر سکاڵای مەسرور بارزانی لەنێو هەمو پەرلەمانتاراندا تەنها ئەو مافی پاریزبەندی لێسەندرایەوە بۆ ئەوەی بچێتە بەردەم دادگا‌و ئەو دۆسیەی گەندەڵییانە بسەلمێنێ کە دەیخاتە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەگشتی‌و ماڵی بارزانی بەتایبەتی.
سۆران عومەر سەرەتای ئەم هەفتەیەبەبڵاوکردنەوەی وتارێک لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، بەناونیشانی "دوای ٢٩ ساڵ، حوکمڕانی ئەم ھەرێمە شکستی ھێناوە، پێویستە قەوارەکە ھەڵوەشێتەوە"، ناڕەزایی‌و هەرایەکی گەورەی نایەوە، کە تا ئێستاش لەسۆشیال میدیا‌و تەنانەت پەرلەمانی کوردستانیشدا قسەی لەسەر دەکرێت.