2020-06-11   6368     
ئولۆف پالمه
شاسوار مامه
له ٢٨ی شوباتی ١٩٨٦ كاتژمێر ٢٣:٢٠ی شه‌و له ناوه‌ندی شاری ستۆكهۆڵم له‌كاتێكدا ئولۆف پالمه سه‌رۆكوه‌زیری ئه‌و كاته‌ی سوێد و هاوژینه‌كه‌ی (لیسبهت پالمه) له سینه‌ما ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، كه‌سێكی نه‌ناسراو له مه‌ودایه‌كی زۆر نزیكدا به ده‌مانچه ته‌قه له پالمه ده‌كات و ده‌یكوژێت. هه‌وڵی كوشتنی هاوژینه‌كه‌شی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و ڕزگاری ده‌بێت.
دوای ٣٤ ساڵ ئه‌مڕۆ (١٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٠) سه‌رۆكی داواكاری گشتی کریستەر پێتەرشۆن كه هاوكات به‌رپرسی دۆسیه‌ی تێرۆری پالمه-یه، له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بكوژی پالمه‌ی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، ستیگ ئێنگسترۆم كه پێشتر چه‌ندین جار ئیفاده‌ی لێ وه‌رگیراوه و به «سکاندیامانەن» ناسراوه، بكوژی ڕاسته‌قینه‌ی ئولۆف پالمه‌یه.
ئێنگسترۆم ساڵی ١٩٣٤ له دایكوباوكێكی سوێدی له شاری بۆمبای لە هیندستان لەدایک بووە. له كاتی تێرۆركردنی پالمه، کارمەندی کۆمپانیای بیمەی سکاندیا بووە. بینای ئەو کۆمپانیایە چەند هەنگاوێک لە شوێنی ڕووداوەکەوە دوور بووه. له دوای تێرۆركردنی پالمه‌ش، وه‌ک یه‌كێک له شایه‌تحاڵه‌كان چه‌ند جارێک گوته‌ی لێ وه‌رگیراوه. هه‌روه‌ها چه‌ند نووسه‌رێكی سوێدیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردبوو ئه‌گه‌ر هه‌یه ناوبراو بكوژی ئولۆف پالمه بێت، به‌ڵام دۆسیه له دژی نه‌كرابوویه‌وه.
ستیگ ئێنگسترۆم كه ئه‌مڕۆ وه‌ک بكوژی كۆنهسهرۆكوهزیری سوێد ئولۆف پالمه ناوی ئاشكرا كرا، ساڵی ٢٠٠٠ مردووه. بۆیه هیچ دۆسیه‌یه‌ک له دژی ناكرێته‌وه و دۆسیه‌ی تێرۆری پالمه كه گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ی مێژووی سوێده به‌یه‌كجاری داده‌خرێت. ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی تا ساڵی ٢٠٠٦ ته‌نیا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ٦٠٠ ملیۆن كڕۆنی سوێدی تێچووه، ١٠ هه‌زار كه‌س لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و ١٣٠ كه‌س دانیان به كوشتنی ئولۆف پالمه‌دا ناوه!
پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه؛ دوای ئاشكراكردنی بكوژی ڕاسته‌قینه‌ی ئولۆف پالمه، حكوومه‌تی سوێد چۆن قه‌ره‌بووی كورد ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كات په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ په‌كه‌كه ڕ‌اكێشا و به‌و تۆمه‌تباركردنه له ڕووی سیاسییه‌وه گورزێكی گه‌وره له دۆزی ئازادیی كورد درا و زیانی زۆریش به‌ر كوردانی نیشته‌جێی سوێد كه‌وت.
كورد و دۆسیه‌ی تێرۆری ئولۆف پالمه
ساڵی ١٩٨٦ به كوشتنی ئولۆف پالمه سوێد و جیهان تووشی شۆک ده‌بێت. پرسیاری كێ كوشتی و بۆ كوژرا ڕۆژه‌ڤ دادەپۆشێت. دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش كوژرانی پالمه، به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و كاته هانس هولمێر بۆ مێدیاكان قسه ده‌كات و خۆباوه‌ڕانه ده‌ڵێت، ئه‌وان ٩٥% دڵنیان كه كورد له‌پشت تێرۆری سه‌رۆكوه‌زیری سوێده و ئێستا له‌ناو كوردان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن. به‌و لێدوانه‌ی هولمێر، ماڵی زۆرێک له كوردان خرا بوو. كوشتنی پالمه چه‌ندین ساڵ له‌لایه‌ن ڕژێمی توركیاوه وه‌ک ده‌لیلی «تێرۆریستبوون»ی په‌كه‌كه به‌كارهێنرا. پاش ٣٤ ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌دا، هێشتا مۆری تێرۆریزم له‌سه‌ر ته‌ڤگه‌ری په‌كه‌كه لانه‌چووه.
له‌باره‌ی كوشتنی پالمه و تۆمه‌تباركرانی په‌كه‌كه؛ نووسه‌ری كورد شۆڕش ڕه‌شی كتێبێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی به ناوی «پالمه، په‌كه‌كه و گلادیۆ» نووسیوه. ڕه‌شی ده‌ڵێت: «كوشتنی پالمه هه‌م له كوردستان، هه‌م له سوێد، هه‌م له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی زیانی به كورد گه‌یاند. زیانی هه‌ره‌به‌رچاو له ڕووی سیاسی بوو، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كوردانی نیشته‌جێی سوێد به‌ئامانج گیران.»
هانس هولمێر هه‌ر ئه‌و كات دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ٥٨ كورد ده‌كاته‌وه و له سه‌ره‌تای ١٩٨٧ دادوه‌ر ٢٠ كه‌سیان ده‌ستگیر ده‌كات. به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ده‌لیله‌كان دوای چه‌ند ڕۆژێک ئازاد ده‌كرێن.
به ئازادكردنی ئه‌و گیراوانه، فشاری سه‌ر كوردانی سوێد كۆتایی نه‌هات. مۆری تێرۆریزم لكێنرا به كۆمه‌ڵێک كورد و سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌و كاته به‌شێكی زۆر له سیاسه‌توانان، مێدیا و سازییه‌كانی سوێد كوردیان وه‌ک تاوانبار ده‌بینی. بۆ سه‌لماندنی تاوانباریی كورد ده‌ستوور و یاساكانی سوێد پێشێل ده‌كران. كوردان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن، ناسنامه‌ی خۆیان ده‌شارده‌وه. له‌و كاته‌دا كه شه‌پۆله‌كه به یه‌ک ئاڕاسته‌دا بوو، ده‌نگێكی پته‌وی به‌رز له هه‌مبه‌ر شه‌پۆله‌كه بیسترا. ئه‌و ده‌نگه ده‌نگی یان گیوللۆ، ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری چالاكی سوێد بوو.
چه‌نده هانس هولمێر دڵنیابوو كه كوردان پالمه‌یان كوشتووه، ئه‌وه‌نده‌ش یان گیوللۆ دڵنیابوو كه كوردان هیچ ڕۆڵیان نییه له ڕووداوه‌كه. ناوبراو وه‌ڵامی هولمێری دایه‌وه و گوتی: «به ئه‌گه‌رێكی زیاتر له ٩٥% تۆمه‌ته‌كه‌ی هانس هولمێر هه‌ڵه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بكه‌ری ڕووداوه‌كه كوردان نین.»
له هه‌مبه‌ر نێچیری كوردان هانس هولمێر، یان گیوللۆ ده‌كه‌وێته جموجۆڵ و به‌رنامه‌یه‌ک له ته‌له‌فزیۆنی سوێد ئاماده ده‌كات و له ڕۆژنامه‌ی ئافتونبلادێت-یش باسه‌كه ده‌وروژێنێت. به‌ڵام به‌شێكی مێدیای سوێدی به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌رچاو دڵنیابوون كه پالمه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كوژراوه.
یان گیوللۆ له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵه‌كانی ساپۆ (پۆلیسی نهێنیی سوێد) وه‌ک پێشه‌نگی به‌رهه‌ڵستكارانی حكوومه‌ت دێته مه‌یدان و ده‌ڵێت، پێش ئه‌وه‌ی پالمه بكوژرێت گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌گه‌ر ڕووداوێک له سوێد ڕووبدات كوردان تۆمه‌تبار ده‌كرێن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه ڕه‌خسێنرابوو.
«نێچیری كوردان پێش كوشتنی پالمه ده‌ستپێده‌كات. له سه‌ره‌تای ساڵانی ١٩٨٠ دا ساپۆ ڕاپۆرتێكی ٥٠٠ لاپه‌ڕه‌یی نووسی. ڕاپۆرته‌كه ده‌رباره‌ی كوردانی سوێده و تیایدا نووسراوه كه كوردان چه‌نده مه‌ترسین.»
یان گیوللۆ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: «من گه‌یشتبوومه ئه‌نجامێكی به‌بنه‌مای پته‌و. ڕاپۆرته‌كه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لای من دروست كردبوو. ساپۆ ئاماده‌یه بۆ ڕووداوی هه‌ره‌مه‌زن كه له سوێد ڕووبدات ڕوو له كوردان بكات. له‌به‌رئه‌وه پێش كوژرانی پالمه، من کتێبێکی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نووسیبوو. به‌شی یه‌كه‌م له ڕیزهكتێبی هامڵتۆن له‌باره‌ی كوشتنی سه‌رۆكێكی سوێده و پۆلیسی هه‌واڵگری به‌دوای كوردانه‌وه‌یه. ئه‌م كتێبه پێش كوژرانی پالمه چاپ و بڵاوكرایه‌وه. واته نه‌ک هه‌ر ته‌نها پالمه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ش كوژرابوایه ساپۆ كوردی تۆمه‌تبار ده‌كرد.»
«ئه‌و كاته‌ی ساپۆ ڕاپۆرته‌كه ده‌نووسێت، په‌كه‌كه ٢ ئه‌ندامی خۆی به‌ناوه‌كانی ئه‌نڤار ئه‌تا و چه‌تین گۆنگور لە سوێد ده‌كوژێت كه له ڕیزه‌كانی جیابووبوونه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ندێک سیاسه‌تی پالمه به‌دڵی په‌كه‌كه نه‌بوون. هه‌ر له‌و كاتانه‌دا پالمه ده‌كوژرێت. ئایا لۆژیكی نییه ئه‌گه‌ر له‌و ساته‌دا ساپۆ گومان له په‌كه‌كه بكات؟» یان گیوللۆ واده‌ڵێت.
له كاتی نووسینی ڕاپۆرته‌كه‌دا هانس هولمێر به‌رپرسی ساپۆ بوو، به كوشتنی پالمه ئه‌و بوویه به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه. تۆمه‌تباركردنی كوردان و لێكۆڵینه‌وه لێیان و فشارخستنه سه‌ریان به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و بوو.
به‌پێی گوته‌ی یان گیوللۆ ئه‌و كاته ڕای گشتی زانیاری نه‌بووه. كورد نه‌ده‌ناسرا و خه‌ڵک متمانه‌یان به به‌رپرسانی وه‌ڵات پته‌و بووه. خه‌ڵک ده‌یگوت ئه‌گه‌ر به‌رپرسان بڵێن كوردان تێرۆریستن، دیاره تێرۆریستن. هۆشیاركردنه‌وه‌ی ڕای گشتیی سوێد له هه‌مبه‌ر ئه‌و بۆچوونه فه‌رمییه دژوار بوو. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌لیل له‌لایه‌ن یان گیوللۆ و هه‌وڵی دیكه‌ی لاوه‌كی له دژی تۆمه‌تباركردنی كوردان، هانس هولمێر ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تی لێكۆڵینه‌وه ده‌كێشێته‌وه.
«سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه... باش ده‌رباز بوو. من ده‌توانم بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌م كه ئێمه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی ڕای گشتی سه‌ركه‌وتین و كۆتاییمان به‌و هه‌وڵانه هێنا بۆ بهنێچیرگرتنی كوردان. ئه‌مڕۆ له ڕوانگه‌ی سوێدییه‌كان كوردان تیرۆریست نین.» یان گیوللۆ واده‌ڵێت.
ئێستا كه دۆسیه‌ی تێرۆری ئولۆف پالمه ڕوون بوویه‌وه، كاتێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی كوردانی سوێد و سازمانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد له هه‌نده‌ران داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه له حكوومه‌تی سوێد بكه‌ن و فشاری بخه‌نه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبووردن له كورد بكات. ته‌نانه‌ت داوای ئه‌وه بكه‌ن ناوی په‌كه‌كه له لیستی تێرۆر ده‌ربهێنرێت. چونكه ئه‌م دۆسیه مێژوویی و گه‌وره‌یه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ڕای گشتی هه‌بووه و زیانی زۆری به پرسی كورد و كوردانی سوێد گه‌یاندووه.
له‌وانه‌یه ڕای گشتیی سوێدیش پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه بكات، چونكه به‌هۆی شۆڕشی ڕۆژاڤا و ڕۆڵی گه‌وره‌ی په‌كه‌كه و كورد له شه‌ڕی دژبه داعشدا، له ساڵانی ڕابردوو هاوپشتی و هاوسۆزییه‌كی به‌رفره‌وان له‌نێو ڕای گشتیی سوێد و وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ كورد و بزووتنه‌وه‌كه‌ی دروست بووه.