2020-06-08   1306     
ئا: ئەیاد محەمەد
ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی و خانزاد لەناحیەی ڕزگار سەربەقەزای کەلار لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕۆژانە ژمارەیەک دەمامک و جلی پزیشکی دروست دەکەن لەئێستادا ژمارەکەیان بەرزکردوەتەوە بۆ نزیکەی 1000 دەمامک سەرپەرشتیاری ئەو پرۆژەیەدەڵێت" لەهەوڵداین زیاتریشی دەکەین"
نیگار عومەر، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بەئاوێنەی ڕاگەیاند " وەک ڕێکخراوەکەمان ماوەیەکە لەگەرمیاندا کاردەکەین، بەڵام لەسەرەتای بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVED 19 لەکوردستان و گرتنەبەری ڕێکارە تەندروستیەکان لەگەرمیان، ئێمە ئیشەکانی خۆمان ڕاگرت و دەستمانکرد بەدروستکردن و دابەش کردنی پێداویستیەکانی خۆپارێزی".
سەبارەت بەدابینکردنی پێداویستیەکان و ستافەکەیان ، نیگار وتی " ئێمە وەک ڕێکخراو خۆمان پێداویستیەکان دابین دەکەین هەروەها نزیکەی 10 کچ دەبین، بەڵام بەهۆی ئەوەی مەترسی ڤایرۆس کۆرۆنا زیادیکردوە و پێداویستیەکانیش کەمبوەتەوە لەبازاڕدا هەندێجاریش هەردەست ناکەوێت، ئێمە ئیشەکەمان فراوان کردوە، خەڵکی زیاتر دەستیکردوە بەدورین، ئێستا ڕۆژانەنزیکەی 1000 دەمامک دروست دەکەین، جگەلەدروستکردنی دەمامک جل و بەرگی پزیشکیش ئەدورین".
ڕونیشیکردەوە "ڕۆژانە جل و بەرگی پزیشکی نزیکەی 50 دانەئەدورین، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئیشەکەمان فراوانکردوە لەڕۆژانی داهاتوشدا زیاترفراوانی دەکەین بەئامانجی ئەوەی دەمامک و جلی زیاتر بدورین".
لەبارەی دابەشکردنی ئەو جل وبەرگ و دەمامکانە وە دوای دروستکردنی چۆن دابەشدەکرێت؟ بەکێ دەدرێت؟ نیگار وتی "ئێمە کەلێرە ئەو دەمامک و جل و بەرگانە دروست دەکەین ستافێکین، وە ستافێکی کەمان هەیەئەوەی ئێمەدروستی دەکەین ئەوان دابەشی دەکەن، بەسەر هاوڵاتیان و فەرمانگەکان و نەخۆشخانەکان واتەهەرشوێنێک بزانین پێویستی پێیەتی دابەشی دەکەین،بەسەریاندا".
بۆخۆپارێزی تەنها دەمامک بەس نیە ئایا ئێوە تەنها دەمامک دروست دەکەن بەتەنها؟ سەرپەرشتیاری پرۆژەکە نیگار عمر ڕونیکردەوە:" لەسەرەتاوە هەرخۆمان دەمامک و تعقیم و دەستکێشمان ئەکڕی و دابەشمان دەکرد بەڵام دواتر بیرمان لەوەکردوە خۆمان دەمامکەکان دروست بکەین لەبەرئەوەی نرخەکەی گرانە، ئەو پێداویستیەکانیتر ئەکڕین و دابەشیان دەکەین"
نیگار لەکۆتایدا هێمای بۆئەوەکرد:" ئێمەناوەستین بەردەوام لەهەوڵی فراوانکردن و زیادکردنی ڕێژەکەداین لەگەرمیان هەوڵدەدەین لەداهاتودا کاری گەورەتربکەین"
لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان نرخی دەمامک و دەستکێش چەن هێندە لەبازارەکانی هەرێمی کوردستاندا زیادی کرد بەهۆی زۆری خواست لەسەری لەهەندێک شوێندا تەنانەت نەدەما سەرە ڕای گرانکردنی نرخەکەشی، ئەمەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروستکردبو.