2020-05-11   1118     
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەى بەئەوەدا، بە تەواوبوونی پڕۆژەیەی هێڵی تازەی ئیفراز گرفتی ئاو لە گەڕەکی 8ی حەسارۆك بە شێوەیەكی تایبەت و بە گشتیش گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر نامێنێت.
ئاوێنە: ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، گەڕەكی 8ی حەسارۆك هەزاران پارچە زەوییە و شوێنێكی بەرزیشە، لێدانی بیری ئاو چارەسەری گرفتی ئاوی ئەو شوێنە ناكات كە قووڵایی بیرەكانمان لە هەندێ شوێن بووەتە زیاتر لە 450 مەتر و ئەو شوێنەش چەندان بیری دەوێت و ناشكرێ لە پڕۆژەكانی دیكەی ئاو ڕاستەوخۆ بۆی ببرێت.
ئاماژەى بەئەوەشدا، بەڵام چارەسەركردنە ڕیشەییەكەی بە جێبەجێكردنی هێڵی تازەی ئیفراز دەبێت، كە ئێستا لە بەرنامەدایە و بەشێكیشی كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەی هێڵی تازەی ئیفرازیش گرفتی ئاو لە 8ی حەسارۆك بە شێوەیەكی تایبەت و بە گشتیش گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر نامێنێت.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
روونكردنەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار روونكردنەوە لەبارەی گرفتی ئاو و خزمەتگوزارییەكان لە 8ی حەسارۆك
وەزیرانی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری و گرفتی گەڕەكی 8ی حەسارۆك لە شاری هەولێر روونكردنەوە دەدات و دەڵێ حكوومەت دەتوانێت خزمەتگوزاری بۆ ئەو گەڕەكە ببات، ئاماژە بەوەش دەكات پڕۆژەی هێڵی تازەی ئیفرازی ئەو گەڕەكە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن و بەشێكیشی تەواو بووە، گرفتی سەرەكی ئەو گەڕەكە نەبوونی ئاوە كە لە رێی بیرەوە ناتواندرێت ئاو بۆ هاووڵاتییانی شوێنەكە دابین بكرێت.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گرفتی ئاو و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی 8ی حەسارۆك لە شاری هەولێر، رایگەیاند: بابەتی خزمەتگوزاری لەو گەڕەكە، ئەگەرچی لە رووی كارگێڕی و هونەرییەوە راستەوخۆ پێوەندی بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە هەیە، گوتیشی: حكوومەت دەتوانێت خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆك ببات، بەڵام گرفتی سەرەكی لەو گەڕەكە نەبوونی ئاوە و هەر جۆرە خزمەتگوزارییەكی دیكە ببەیتە ئەو شوێنە، ناكرێ دانیشتووان خانووی لێ دروست بكەن، ئەگەر خزمەتگوزاری ئاوی تێدا نەبێت.
دەربارەی گرفتی ئاویش لە 8ی حەسارۆك، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوار رایگەیاند: گەڕەكی 8ی حەسارۆك هەزاران پارچە زەوییە و شوێنێكی بەرزیشە، لێدانی بیری ئاو چارەسەری گرفتی ئاوی ئەو شوێنە ناكات كە قووڵایی بیرەكانمان لە هەندێ شوێن بووەتە زیاتر لە 450 مەتر و ئەو شوێنەش چەندان بیری دەوێت و ناشكرێ لە پڕۆژەكانی دیكەی ئاو راستەوخۆ بۆی ببرێت، بەڵام چارەسەركردنە ریشەییەكەی بە جێبەجێكردنی هێڵی تازەی ئیفراز دەبێت كە ئێستا لە بەرنامەدایە و بەشێكیشی كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەی هێڵی تازەی ئیفرازیش گرفتی ئاو لە 8ی حەسارۆك بە شێوەیەكی تایبەت و بە گشتیش گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر نامێنێت.
سەبارەت بە گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی دیكە بۆ ئەو گەڕەكە، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: پێشتریش بڕیاری ئەوە هەبووە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەت بگاتە هەموو شوێنێك و 8ی حەسارۆكیش دەكەوێتە ناو جەرگەی شاری هەولێر و لۆژیكی نییە كە حكوومەت پلانی بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو شوێنە نەبێت! بەڵام گرنگترین بەشی خزمەتگوزاری دابینكردنی ئاوی خواردنەوەیە، چونكە خەڵكی رەنگە بتوانن بەبێ كارەبا و هەندێ خزمەتگوزاری دیكە بژین، بەڵام بەبێ ئاو نە لە هاوین نە لە زستاندا ناتوانن بژین.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەئكیدی كردەوە كە ئەو گرفتە لە رێی هێڵی تازەی ئیفراز چارەسەر دەكرێت و بە تەواوبوونی ئەو هێڵە ئاو بۆ هەشتی حەسارۆك دابین دەكرێت و گرفتی كەمئاویش لە شاری هەولێر نامێن