2020-05-04   3335     
جەنگەكان لە میژوداو پەیوەندی بە سیاسەت و ئابوریەوەو چەند جەنگیك وەك نمونە
ئه‌م باسه به‌شێك له مێژوی مرۆڤایه‌تی ده‌خاته به‌رچاو له دیدی جه‌نگ و په‌یوه‌ندی جه‌نگ به سیاسه‌ت و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. هه‌رچه‌ند باس له جه‌نگ بكرێت وه‌ك درێژكه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا فاكته‌رێكی گرنگ كۆڵهكهكهیهتی كه بریتیه له ده‌سه‌لات و ئابووری، له‌وه‌ی مێژوی مرۆڤایه‌تی بریتی بووه له هه‌وڵدان له پێناوی ده‌سه‌لات و ئابووری و جه‌نگیش ڕێگایه‌ك بووه بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه. جه‌نگ به خواست و هه‌وه‌س كۆتایی نایه‌ت، ئاشتیش به ته‌نها لایه‌ك نایه‌ته دی. هه‌ندێك جار جه‌نگ بازرگانیه‌و كه‌سان و ده‌وڵه‌تانێكی پێده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن. لانی كه‌م 3/1ی ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان له‌بارودۆخی جه‌نگدان ئیتر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بێت. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا نه‌ك ته‌نها به‌شێك له مێژووی جه‌نگ و هۆكارو باكگراوندهكانی جه‌نگ ده‌خرێته ڕوو به‌ڵكو دڕندایه‌تی مرۆڤه‌كانیشی تێدا ده‌بینرێت.
كتيبي فيدراليزم
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌چێته خانه‌ی سیسته‌می سیاسی له‌دیدی فیدرالیزمه‌وه. ڕه‌چه‌ته‌یه‌كی ته‌واو ، بوونی نییه بۆ پراكتیزه‌كردنی سیسته‌می فیدراڵی، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئاڵۆزی‌و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه‌و له‌ژێر كاریگه‌ریی چه‌ندین فاكتهردایهو پڕكردنه‌وه‌یان ئاسان نییه. هه‌ر وڵاته‌و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌بێت شێوازی سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی خۆی دابڕێژێت. مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی مێژووی ژیانیدا به‌كۆمه‌ڵێك له‌سیسته‌می سیاسی‌دا رۆیشتووه. فیدرالیزمیش به‌شێكه له‌و سیستهمانهو شێوازێكه بۆ فه‌رمانڕه‌وایی دهوڵهتو كۆمه‌ڵ‌و له‌زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی جیهان پیاده‌ده‌كرێ. بۆ دهوڵهتانێكو كۆمه‌ڵگه‌ی پلورالیزمی وه‌ك عێراق‌و ئێران‌و توركیا‌و سوریا‌و هاوشێوه‌كانی پیاده‌كردنی ئه‌م شێوازی سیسته‌مه سیاسییه سه‌ره‌ڕای كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كان، به‌ڵام به‌گونجاو ده‌بینرێت. ئایا فیدرالیزم وه‌ك سیسته‌مێكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئیداریی گونجاوه بۆ عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه؟، ئایا ئه‌م شێوازی سیسته‌مه ده‌بێته هۆی دروستبوونی دیموكراسییه‌ت‌و سه‌قامگیری له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا؟ ئایا به هه‌رێم(كانتۆن) بوونی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان/ باشوری كوردستان به‌سووده؟ كۆپیكردنی سیسته‌می سیاسیی وڵاتێك بۆ یهكێكیتر ده‌قاوده‌ق نه‌گونجاوه‌و پێویسته له‌گه‌ڵ بارودۆخی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و كولتووریی ئه‌و وڵاته خۆیدا گونجاوبێتو گه‌شه بكات،
كتیبی كۆمەلیك تویژینەوە
ئه‌م كتێبه‌ی به‌رده‌ستت بریتیه له كۆمه‌ڵه بابه‌ت و تویژینه‌وه‌یه‌كی نووسه‌ر كه له كاتی جیاوازدا نوسیویه‌تی، به هیوای گه‌یاندنی سوودێك به خوێنه‌ران به تایبه‌ت كه بابهتهكان گرنگیی خۆیان هه‌یه بۆ بواری سیاسی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی. لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م كه بوونی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی ناو كتێبه‌كه گرنگ و پێویستن بۆ ئێمه‌ی كورد بۆنمونه سه‌باره‌ت به به‌عسیزم و تۆتالیتاریزم، فیدرالیزم... ئه‌لمانیا هه‌تا ئێسته‌ش باس له فاشیزم و تۆتالیتاریزم ده‌كات هه‌روه‌ك دوێنێ رویدابێت. ئه‌م بابه‌ته نه‌ك به‌ته‌نیا گرنگی خۆی هه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانیش پێویسته، وانه له میژووی سیاسی وه‌ربگیرێت بۆ بنیادنانی سیسته‌می دیموكراسی. ئه‌مانه‌و هه‌روه‌ك بابه‌تی جینۆساید نه‌بوونه‌ته به‌رنامه‌ی خوێندن له قوتابخانه‌و زانكۆكاندا. جوله‌كه‌كان له‌سه‌ر تراژیدیای جینۆساید ژیان و توانییان وه‌ك چه‌كێكی سیاسی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و دروست كردنی ده‌وڵه‌ت به‌كار بهێنن.