وەرگێڕان: شاهین كه‌ریمی
پێناسه
كاتێ باس له زمانی كوردی ده‌كرێ، مه‌به‌ست ئه‌و زمانه‌یه كه كورده‌كان هه‌نووكه قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن. هه‌ندێ له زمان‌ناسان و ڕۆژهه‌ڵات ناسان كه هۆگری زمانی كوردی بوون، زانیاری زۆریان چ به شێوه‌ی گشتی یان تایبه‌تی نوسیوه و وتویانه : كوردی له زومڕه‌ی زمانه هێند و ئۆوروپاییه‌كانه و خزمه له‌گه‌ڵ زمانه هێند و ئێرانیه‌كان ونزیكایهتیهكی زۆری له‌گه‌ڵ فارسی هه‌یه.
ئێسته ئه‌م پرسیاره دێته پێش كه سه‌رهه‌ڵدانی زمانی كوردی چوۆن بووه. ڕوونه كه زمانی هه‌ر ناوچه و مه‌مله‌كه‌تێ ده‌بێته زمانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه. ئه‌گه‌ر ڕووداوه مێژوویه‌كان نه‌بووبێتنه هۆی پێكهاتنی ئاڵوگۆڕه‌كان، ئه‌و زمانه وه‌ك زمانی دانیشتوانی كۆنی ئه‌و ناوچه ده‌مێنێته‌وه. پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش ڕاسته. ئێسته با سه‌یر بكه‌ین كه ئه‌م كێشه له سه‌ر زمانی كوردی به چ شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌چێ؟
ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی كه ئێسته پێی ده‌ڵێن كوردستان و كورده‌كان لێی نیشته‌جێن، شوێنی دۆزینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤه ئاسهوارییهكانه. ئێسكی ئه‌م مرۆڤانه كه له "شانه‌ده‌رێ" دۆزراوه‌ته‌وه، گرینگیه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پاشماوه‌ی مرۆڤی سه‌رده‌می به‌ردینه - كه ٦٠ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئێراقیان كردبووه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان.(ت. باقر غ ١٩٧٣) [١]
شه‌ست هه‌زار ساڵ له‌مه پێش ئه‌و ناوچه‌ی كه ئێسته پێی ده‌ڵێن كوردستان، ئاوه‌دان و شوێنی حه‌سانه‌وه و داڵگه‌ی مرۆڤگه‌لێك بووه كه زمانێكیشیان بۆ ئاخاوتن بووه. بۆیه له‌گه‌ڵ ڕوناهی تیشكی خۆری ٥٧٢٠٠ ساڵان، له سه‌ر شاباڵی كات و بڕینی ته‌مه‌ن خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه كاتێ كه نه‌ژادی ماد خۆیان گه‌یاندۆته ئێرانی هه‌نووكه و ڕۆژئاوای ئاسیا و - ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ژاده‌كانی خورژیایی، لۆلۆ، گوتی، كاسی، (خۆری یان هۆری) كه له نزیك شاخه‌كانی ئه‌لبۆرز ده‌ژیان و تا ڕاده‌یه‌كی گونجاو ژیانی خۆیان ڕێكخست بوو و كۆمار و شارستانیه‌تێكی تا ڕاده‌یه‌ك پێشكه‌وتویان بنیات نابوو.
ماده‌كان له ماوه‌ی ٢٠٠ ساڵ دا هه‌موو ئه‌م حكومه‌تانه‌یان هه‌ڵپێچاو سڕینانهوه و له ساڵی ٦١٢ی به‌ر له دایك بوونی مه‌سیح ئمپڕاتۆری گه‌وره‌ی مادیان بنیات نا و به‌م جۆره بوو كه زمانی دایك بوو به زمانی ڕه‌سمی. له‌و كاته‌وه تا بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلام له كوردستان، سێزده سه‌ده تێپه‌ڕی. له‌م ماوه دوور و درێژه‌دا مه‌مله‌كه‌تی ماد گه‌وره و بچوك بووه و مه‌مله‌كه‌ته‌كانی تر پێی په‌یوه‌ست بوون. له بابه‌ت سیاسی و سه‌ربازییه‌وه ئاڵووێری زۆر كراوه له‌و هه‌رێمانه‌دا و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه‌وتۆته ده‌ستی كه‌سانی جۆراوجۆر كه - زمانه‌كه‌یان جیاواز بووه له‌گه‌ڵ زمانی ماده‌كان – هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ك كه هاتۆته سه‌ركار زمانی خۆی وه‌ك زمانی ڕه‌سمی داسه‌پاندووه به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌دا. له بارودۆخی ئهوسهرودهمهدا كه گشت بوونه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كز ببون و ڕوو له نێو چوون بوون، ئه‌م ئاڵوگۆڕه سیاسیانه نه‌یانده‌توانی له‌سه‌ر بوونه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كارتێكه‌رییان نه‌بێ. مێژوو هه‌ندێ له ڕووداوه‌كانی تۆمار كردووه كه له‌ودا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌سه‌ر هه‌رێمێكدا، بۆته هۆی گۆڕانی بنچینه‌یی نه‌ژادی و چه‌ق به‌ستنی زمانه‌وانی. ئه‌مڕۆكه شوێن پێی كاریگه‌ری ئاڵووێری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیمپڕاتۆری ماد دا به ڕوونی ده‌بیندرێ. به‌پێچه‌وانه له به‌شی له ڕۆژئاوای هه‌رێمی ماد دا بنیاته‌كان هه‌روا وه‌ك خۆی ماونه‌ته‌وه. حوكمڕانی ماده‌كان هاوسه‌نگی ڕه‌چه‌ڵه‌كی و زمانه‌وانی هه‌ندێ له‌و هه‌رێمانه‌ی كه په‌یوه‌ست بوون به ئیمپڕاتۆری ماده‌كانه‌وه، گۆڕیوه و په‌لكێشی گه‌شه‌ی بابه‌تی ی ماده‌كانی كردوون و هاوشان له‌گه‌ڵ به‌شی ڕۆژئاوای ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان، بۆته هۆی گه‌شه كردنی ئه‌وانیش.
زۆربه‌ی مێژووناسانی به‌ناوبانگ له‌سه‌ر ئه‌وبڕوایه‌ن كه كورده‌كانی ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی ماده‌كانی دوێكه‌ن. "ئه‌گه‌ر كورده‌كان نه‌وه‌ی ماده‌كان نه‌بن، كه‌واته نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ها كۆن و به‌هێز چی لێ به‌سه‌ر هاتووه و ئه‌م هه‌موو خێڵ و تیره جیاوازه‌ی كورد كه به زمانێكی ئێرانی و جیا له زمانی ئێرانیه‌كانی تر قسه ده‌كه‌ن، له‌كوێوه هاتوون؟" (مینورسكی ١٩٧٣)
به‌ر له‌مه وتمان كه زمانی هه‌ر هه‌رێمێك – ئه‌گه‌ر ڕووداوه مێژووییه‌كان نه‌یان گۆڕیبێ – زمانی دانیشتوانی كۆنی هه‌مان مه‌مله‌كه‌ته. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێكرا ڕووداوه مێژووییه‌كان و جێگۆڕكێ ی حكومه‌ته‌كان له ماوه‌ی سێزده ساڵ دا نه‌یانتوانیوه شتێك له به‌شی ڕۆژئاوای هه‌رێمی ماده‌كان بگۆڕێ.
ئه‌مڕۆ دانیشتوانی ئه‌م ناوچه واته مادستانی كۆن، كورده‌كانن كه به نه‌وه‌ی میدیه‌كان ده‌ژمێردرێن. ده‌توانین بڵێین زمانی كوردی زمانێكه كه له كۆتایی گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی زمانی ماده‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردووه و جگه له‌مه ڕاستیه‌كی تر نیه، چونكه هه‌موو به‌ڵگه مێژوویه‌كان كه زانایان به مه‌به‌ستی خزمه‌تی زانستی داویانه‌ته به‌ر توێژینه‌وه و باس، ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌یان ئاشكرا كردووه كه زمانی كوردی ئه‌مڕۆكه ئاسه‌وار و هێماكانی په‌ره‌سه‌ندووی زمانی ماد ی دوێكه‌ی تێدایه.
هه‌روه‌ك ده‌زانین، زمان دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه به پێی ڕێسا دیاری كراوه‌كانی خۆی ده‌گۆڕدرێ، په‌ره‌ده‌ستێنێ و له ڕه‌وتی په‌ره‌ستاندنی خۆیدا كارتێكه‌ری له‌سه‌ر زمانه‌كانی تر ده‌بێ و زمانه‌كانی تریش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌بێ و جاری وایه له‌م بێنه‌و بگره دا، زمان ده‌مرێ. زمانی دایكیش له‌م ڕێسایه به‌ده‌ر نیه و كارتێكه‌ی له گشت ئه‌و زمانانه‌ی كه به هۆی پشتگیرییه‌ك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیه‌وه له مه‌مله‌كه‌تی ماد دا ڕه‌سمی بوون، كارتێكه‌ری وه‌رگرتووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ریان بووه و تا ئه‌مڕۆ زیندوو ماوه.
به‌تایبه‌ت زمانی پارت (فارسی.. په‌هله‌وی ئه‌شكانی) كه به بڕوای زمان‌ناسان له‌گه‌ڵ زمانی دایك به‌شێكه له زمانه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵات و خێزانی زمانه ئێرانیه‌كانه، زیاتر له هه‌ر زمانێكی تر كاریگه‌ری له زسه‌ر زمانی ماد ی بووه و ئه‌مڕۆكه‌ش ئاسه‌واری ئه‌م كاریگه‌رییه له زاراوه‌ی ئایینی زمانی كوردی دا ده‌بیندرێ.
هاوكات له‌گه‌ڵ داڕمان و ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی ساسانی و بره‌وی ئیسلام له كوردستان، وه‌ستانێكی نوێ بۆ زمانی كوردی ده‌ستی پێكرد- كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی باسی لێده‌كرێ – ته‌نها گرفتێك كه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئێمه به‌ڵگه‌یه‌كی نوسراومان له زمانی ماد ی كۆتاییه‌كانی سه‌رده‌می ساسانی نیه تاكو به‌وردی له‌سه‌ری بدوێین. به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌توانین بڵێین : ئه‌م زمانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمانی ماد ی بووه، كه به نیسبه‌ت زمانی باوی سه‌رده‌می به‌توانایی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كه، توشی گۆڕانێكی ١٣٠٠ ساڵه بووه. به‌هه‌مان ڕێژه كه زمانی فارسی پارسی كۆن گه‌شه‌ی كردووه و بۆته زمانێكی ده‌ری/ پارسیك و ئاماده‌یی و توانای ئه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه كه زمانی پارسی ئه‌مڕۆكه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه، ده‌ره‌نجامێكی كاتی خۆی فه‌ڕز ده‌كات كه زمانی مادی یش پێشڕه‌فتی كردووه و توشی چه‌شنێك له گۆڕان و جیاوازی بووه كه وه‌دی هاتنی زمانی كوردی لێ ی گونجاو بێت.
زمانی كوردی پاش ئیسلام
هێشتا نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زاینی كۆتایی نه‌هاتبوو كه ئایینی ئیسلام و سوپای موسوڵمان كه‌له‌به‌ری كرده ناو ئیمپراتۆریه‌تی ساسانی و پاش چه‌ند ساڵ بووه هۆی ڕووخاندنی.
بره‌وپێدانی ئیسلام له به‌شێك له‌م ئیمپراتۆرییه‌ته‌دا له‌هه‌ر ڕوانگه و هه‌ر شێوازێكهوه كه سه‌یر بكرێ، سه‌رده‌مێكی نوێ ی ژیانی مادی و ده‌رونی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ خه‌ڵك دێنێ. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕابوردوو كه له‌سه‌ر چوارچێوهیهوهیهكی پشت ئه‌ستور به جیای و جیاوازی بنیات نرابوو، جێ ی خۆی دا به ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره كه له‌سه‌ر بنه‌مای (وامرهم و شوری بینهم) دامه‌زرابوو. جێگه‌ی خۆی دابوو به دینێكی نوێ و سه‌رنج ڕاكێش كه عاره‌بی ناشارستانی و پاشایه‌تی قسیسیانی به یه‌كسان ده‌زانی. له ڕوانگه‌ی زمانه‌وانیشه‌وه، ئه‌ڤێستا، ئه‌و ئهڤێستایهی بۆ ماوه‌ی سێزده سه‌ده كاریگه‌رییه‌كی مه‌زنی له سه‌ر خه‌ڵك و زمانی ئه‌وان دانابوو، توشی نوشست بوو و ئه‌م پانتایی و ئه‌ركه‌ی بۆ قورعان و زمانی قورعان ی چۆڵ كرد.
ئایینی ئیسلام هه‌ندێ ئه‌رك و فه‌ڕزی هه‌بوو كه موسوڵمانه‌كان ده‌بوو وه‌ك ئه‌مرێكی پێویست و ناچار ی به‌جێی بهێنن. ئه‌م ئه‌ركانه له ئایینی پێشودا نه‌بوو و بۆیه ده‌بوو خه‌ڵك ده‌بوو ناوی ئه‌م ئه‌مره پێویستانه له زمان ی ئایین ی نوێوه وه‌ربگرن، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خودی ئه‌ركه‌كانیان له ئایینه نوێكه‌وه وه‌رگرتبوو.
زمانی ئایینی نوێ هه‌ڵگری هه‌ندێ ده‌نگ بوو كه له زمانه ئێرانیه‌كاندا نه‌ده‌بیندرا. گومان له‌وه‌دا نیه كه كوردی یان فارسییه‌ك كه هاوچه‌رخی سه‌ره‌تای سه‌رده‌می ئیسلامی بوو، تا ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌یانده‌توانی كه ده‌نگه‌كان وه‌ك عارهبهكان بڵێن(بیهێننه سه‌ر زمان) فارسه‌كان و زۆرێك له موسوڵمانه‌كان، ئێسته‌ش به ته‌واوی ناتوانن ئه‌م ده‌نگانه بڵێن. به‌ڵام له هه‌ندێ له زاراوه كوردییه‌كان دا كورده‌كان جگه له ده‌نگی / چ / سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان به‌باشی ده‌ڵێنه‌وه، به جۆرێك كه ئه‌م ده‌نگانه وه‌ك ده‌نگی ڕه‌سه‌نی هه‌مان زاراوه‌یان لێهاتووه. گۆڕانكارییه‌كان لێره‌دا كۆتاییان پێ نایه‌ت، هه‌ندێ له ده‌نگه پێوه‌ندیداره‌كان به پیتی له هه‌ندێ وشه‌كانی وه‌ك ( ك) یان (گ) ، جێگۆركێیان كردووه له‌گه‌ڵ پیتی / ق / عه‌ره‌بی، ده‌نگێك كه ئایینی نوێ هێناویه‌ته ناو كوردستانه‌وه.
به كورتی: په‌ره‌ی ئیسلام له هه‌ندێ شوێنی حوكمڕانی ساسانی دا بووه هۆی ڕاپێچ كردنی سه‌رده‌می مام ناوه‌ندی به‌ره‌وپێشچوونی زمانه ئێرانیه‌كان و تا یه‌ك دوو سه‌ده پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامیش، زمانی عه‌ره‌بی كهببوه زمانی به‌كارهاتووی نه‌ریته نوێ یه‌كه ، به جێ ی زمانی په‌هله‌وی، بووه زمانی ڕه‌سمی، ئایین ی و زاره‌كی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی. به‌ڵام پاش ئه‌وه سه‌رده‌مێكی نوێ ی گه‌شانه‌وه له‌م زمانانه‌دا ده‌ستی پێكرد.
گومان له‌وه‌دا نیه كه زمانه هه‌رێمیه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته تازه موسوڵمان بووه له بره‌و نه‌كه‌وتن، چونكه زمانی زاره‌كی و ئاخاوتنی خه‌ڵك بوون و گه‌شه و په‌ره‌ی خۆیان له هه‌لومه‌رجێكی نوێ‌دا ده‌ست پێكرده‌وه. به‌ریه‌ككه‌وتنی زمانه ئێرانیه‌كانی سه‌رده‌می كۆتایی چه‌رخی ساسانی و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی (فارسی نوێ) و له ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی " كوردی ". هه‌رتك له‌م زمانانه واته فارسی نوێ و كوردی خاوه‌نی زاراوه و بن زاراوه‌ی زۆرن. پاش په‌ره‌پێدانی ئیسلام، فارسی نوێ زاراوه‌یه‌ك بوو كه به پێی بناخه هه‌ره كۆنه‌كانی خۆی ئاوێته‌ی زاراوه‌كانی تر ببوو و ئه‌م تێكه‌ڵبوونه ته‌نانه‌ت به‌ر له سه‌رده‌می ساسانیه‌كان ده‌ستی پێكردبوو. (٢) فارسه‌كان به‌ر له كورده‌كان كه‌وتنه هه‌وڵ بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی زمانه‌كه‌ی خۆیان و ده‌ستیان كرد به نوسین. دیاره كه په‌ڕتوكی شانامه‌ی ئه‌بو مه‌نسوری – كه خودی كتێبه‌كه له‌نێو چووه و ته‌نها پێشهكیهكی لێ به‌جێ ماوه - ئه‌گه‌ر تاقه كتێب نه‌بێ، ده‌توانین بڵێین كۆنترین كتێبه كه به فارسی نوسراوه(ساڵی ٣٤٦ هێجری و ٩٢٧ی زایینی) و تا ئێسته ماوه‌ته‌وه و له فه‌وتان ڕزگاری بووه.
كۆنترین به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوسراوی كوردی له سه‌رده‌می نوێ‌دا كه هه‌یه، چوارینه‌كانی "باباگاهرعریان"ه (٣) كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی یازده‌ی زایینی له هه‌مه‌دان ی ئێسته - هێگمه‌تانه‌ی پایته‌ختی ماده‌كان - به زاراوه‌ی كوردی ی باشوری هۆنراوه‌ته‌وه. ئه‌م چوارینانه - به‌بێ مه‌به‌ستی نزیك كردنه‌وه‌ی زمانه‌كه‌یان به زمانی فارسی - تاڕاده‌یه‌ك گۆڕدراون. سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌مانه، هیچ گومانێك له‌وه‌دا نیه كه باباگاهر چوارینه‌كانی خۆی به شێوه‌ی فۆلكلۆوری – كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به فه‌هله‌وه‌ی (په‌هله‌وی، فه‌هله‌ویات یان په‌هله‌ویات) ده‌ناسرا - هۆنیوه‌ته‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر فه‌هله‌وی ده‌توانین ئاماژه به قسه‌كانی دۆكتۆر مۆعین بكه‌ین كه ده‌ڵێ: په‌هله‌وی، " فه‌هلویه مر" : بریتیه له‌وه‌ی كه ٣٠٠٠ دانه له گۆرانیه وتراوه‌كان به یه‌كێك له زمانه‌كانی وڵاتی ئێران (جگه له زمانه زاره‌كی و ڕه‌سمیه‌كان ) له‌سه‌ر كێشێك له كێشه عه‌رووزییه‌كان یان كێشی هێجایی هۆنراونه‌ته‌وه و به‌شێكیان له‌سه‌ر شێوازی چوارینه یان دوو به‌یتی ن (٤) په‌هله‌وی یان په‌هله‌ویات له‌سه‌ر كێشێكی تایبه‌ت و وه‌كو گۆران ی (٥) خوێندراوه‌ته‌وه و جاری وایه پێیان وتوه په‌هلوه‌ی یان ئورامه، ئورامه‌ن و ئورومنایان. ئورامن (اورومنان) كێشێكی كۆنه له مۆسیقادا و له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌حر هزج مسدس ه كه پێیان ده‌وت فه‌هله‌ویات. (٦) ڕه‌نگه بۆ تێگه‌شتن له‌م بابه‌ته، كه ئورامنان هه‌مان جۆری فارسی (هۆرامه نان) ی كوردیه و هه‌مان وشه‌ی كوردی هه‌ورامانه، پێویست به ماندووبوونی زۆر ناكات. هه‌ورامه‌نان – هه‌ورامان = هور + امان(امدند) + ئه‌و كاته‌ی كه خۆر هه‌ڵدێت. یان وه‌ك ده‌ڵێن به‌یانیان (بامدادان) ئێواران كاتی ئێوارێ(عصر).
هه‌روه‌ك ده‌زانین كات ی به‌یانی تا نیوه‌ڕۆ، یه‌كێك له‌و پێنج كاتانه بووه كه زه‌رده‌شت بۆ نه‌زر و پاڕانه‌وه دیاری كردووه و ڕێوڕه‌سمی خۆی هه‌بووه، كۆپله‌یه‌ك له‌و پاڕانه‌وه له خواره‌وه هاتووه _ كه چه‌ند جار دووپات ده‌بێته‌وه -
نمو هوره خشه ایته اسپایی(٧) واته : نوێژ بۆ هور(خۆر) كه تیشكی تیژی به‌تینی هه‌یه.
بێ گومان ئه‌م پاڕانه‌وه‌یه وه‌ك هه‌موو پاڕانه‌وه‌كانی ئایینی زه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ مۆسیقای تایبه‌ت له‌به‌ر خۆوه یان به‌ده‌نگی به‌رز وتراوه و گۆیا خه‌ڵك پێیان وتووه (نوێژی هر) یان (پاڕانه‌وه‌ی هه‌ورامانان). دیاره كه پاش په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلام نه‌زر و پاڕانه‌وه له بره‌و ده‌كه‌وێ. به‌ڵام نه‌وا(هه‌وا) مۆسیقاكه‌ی له ناو خه‌ڵك دا ماوه‌ته‌وه - به‌ره‌به‌ره بۆته نه‌وا (گۆران ی) و پێیان وتووه فه‌هله‌ویاتی ئه‌مانان(فهلویات امانان). به بڕاوی من (هوره) كه ئێسته یه‌كێك له مێلۆدی و ئاوازه كوردییهكانه، هه‌مان (هورامانان _ هه‌ورامانان)ه كه به‌شێك له ناوه‌كه‌ی خۆی پاراستوه و ناوه‌كه‌ی وه‌ك (الله ویسی) به ته‌واوی نه‌گۆڕاوه.
له زاراوه‌كانی تری كوردی نوێ دا تا سه‌ده‌ی ١٧ و ١٨ هیچ به‌رهه‌مێكی نوسراو نه‌ماوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌یه شتی فۆلكلۆرییه كه جگه له‌و گۆڕانگارییانه‌ی كه به هۆی پشتاوپشت گێڕانه‌وه‌یان به‌سه‌ریان هاتووه، ڕه‌نگ و شێوازی خۆیان له‌ده‌ست داوه و تایبه‌تمه‌ندی زمانێكی تایبه‌تیان به‌خۆوه بینیوه. له پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی فۆلكلۆر دا، ئه‌وه‌ی ناگۆڕدرێ جه‌وهه‌ر و ناخهكهیهتی و تا ئه‌و كاته‌ی كه دێته سه‌ر كاغه‌ز و ده‌نوسرێ شێوازه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌گۆڕدرێ و ڕێك بههم هۆیه‌وه‌یه كه زمانی كوردی هه‌ڵگری شتێكی ئه‌وتۆی له زاراوه‌كانی تری خۆی له سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تای ئیسلامی دا نیه.
باری ئێسته‌ی زمانی كوردی، ده‌ره‌نجامی هۆكارگه‌لێكی سیاسی - كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینیه كه له ڕوانگه‌ی منه‌وه ئه‌مه‌ی دواییان واته ئایینی له هه‌موو كارتێكهرتر بووه، چونكه پاش په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلام له كوردستان كورده‌كان به‌ڕاده‌یه‌ك ئۆگری ئایینه نوێیه‌كه بوون كه زانایانی كورد هه‌موو توانای خۆیان خسته گه‌ڕ بۆ تێگه‌شتن و ڕاهێنان و پشكوتنی ئایینی ئیسلام و وازیان له هه‌موو شتێك هێنا بوو. دیاره كه ئه‌م كاره پێویستی به پاڵنه‌ری زۆر به‌هێز هه‌یه كه توێژینه‌وه و ڕاڤه‌كردنی ئه‌ركی مامۆستایانی بواری مێژووه.
وتمان كه چوارینه‌كانی بابا گاهر، كۆنترین به‌ڵگه‌ی نوسراوه كه كه‌وتۆته ده‌ستمان. به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌م به‌رهه‌مانه بۆ له نێو چوون؟ له‌په‌یوه‌ند به‌م كێشه ئاماژه‌یه‌ك ده‌كه‌ین به گوته‌یه‌كی دۆكتۆر عه‌بدولحه‌كیم ی مۆنته‌سر.
دۆكتۆر
عه‌بدولحه‌كیم ی مۆنته‌سر له ژوماره ٢٠٠ی گۆڤاری ئه‌لعه‌ره‌بیه له‌مانگی ته‌مووزی
١٩٧٥، له وتارێك دا به ناونیشانی (ابن
وحشيه و کتابه في الفلاحة و هو اقدم الکتب في العربية) ئیبنی
وه‌حشی و كتێبه‌كه‌ی له‌سه‌ر زانستی كشتوكاڵ كه كۆنترین كتێبی عه‌ره‌بی
بڵاوكردۆته‌وه و ده‌نوسێ :
"و اته نقل اکثر کتبه من اللغة النبطة، ولم ينشر من تأليفه في اللغة العربية
سوی "شوق المستهام في معرفة رموز الاًقلام" و قد ذکر في آخر کتابه هذا
انه ترجم من اللغة الکردية، کتاباً في علل المياه و کيفية استخراجهام و استنباطها
من الاًراضي المجهولة الاصل".
" ... زانیارییه‌كانی له كتێبێكه‌وه به
زمانی نێبتی وه‌رگرتووه و شتێكی له زانیاری خۆی به زمانی عه‌ره‌بی جگه له (شوق
المستهام فی معرفة رموز الاقلام ) باس نه‌كردووه و له كۆتایی كتێبه‌كه‌ی دا باسی كتێبێك به زمانی كوردی ده‌كا كه
بابه‌تێكی له سه‌ر گرفتی ئاو و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی تێدایه.
"
مامۆستا
"گیوی موكریانی" له فه‌رهه‌نگی مهاباد لاپه‌ڕه ٧٧١ و ٧٧٢ تێروته‌سه‌ل
تر باسی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ی كردووه و به پێی نوسراوه‌كه‌ی ئه‌و " ئێبن ی
وه‌حشی" كتێبی (شوق المستهام)ی له ساڵی ٢٤١ی هێجری نوسیوه و دیاره كه له
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م كتێبه‌دا ئاماژه به وه‌رگێڕدراوی كتێبێكی كوردی ده‌كات كه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له نوسینی كتێبی (شوق المستهام). ئه‌م كتێبه له ساڵانی
سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه بووه و ده‌بێ لانیكه‌م چه‌ند
ساڵێك به‌سه‌ر نوسینی دا تێپه‌ڕیبێت. هه‌ر بۆیه ئه‌م كتێبه - ده‌توانین پێی
بڵێین "ئاونامه". "ابن وه‌حشی"
وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و ده‌بێ
له ساڵه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی دووهه‌م ی هێجری دا نوسرابێ.
وه‌رگیراو
له كتێبی "فه‌رهه‌نگی زمانی كوردی" به‌رهه‌می عه‌بدولڕه‌حیم زه‌بیحی،
چاپی ١٩٨٨
سه‌رچاوه و تێبینیه‌كان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١
- مامۆستا تاهیر باقر، سه‌ده‌كانی به‌ر له
مێژووی شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا له به‌رانبه‌ر ڕۆشنایی گه‌ڕانی به‌رهه‌مه
مێژووییه‌كانی كوردستانی ئێراق دا، گۆڤاری توێژینه‌وه‌ی زانستی كورد، به‌رگی یه‌كه‌م،
بڕگه‌ی یه‌كه‌م، ساڵی ١٩٧٣، به‌غدا، لاپه‌ڕه ٥٦٣
٢
- پرۆفیسۆر منیورسكی، كورده‌كان، نه‌وه‌ی ماده‌كان، وه‌رگێڕانی دۆكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر
ئه‌حمه‌د، گۆڤاری ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانیاری كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، بڕگه‌ی
یه‌كه‌م، ساڵی ١٩٧٣، لاپه‌ڕه ٥٦٣
٣
- دۆكتۆر مۆعین، برهان قاطع، به‌رگی یه‌كه‌م، لاپه‌ڕه ٢٥ – ٢٦
٤-
كاتی له‌دایك بوون و مردنی بابا طاهر ڕێك دیاری نه‌كراوه، ته‌نها وتراوه كه له
ساڵی ٤١٠ هێجری كۆچی دوایی كردووه و هه‌ندێكیش پێیان وایه كه تۆگرێل"،
پاشای سه‌لجوقی له ساڵی ٢٢٥ی هێجری له هه‌مه‌دان چاوی پێی كه‌وتووه.
٥
- دۆكتۆر مۆعین، برهان قاطع، به‌رگی یه‌كه‌م، لاپه‌ڕه ٢٥٨٨
٦
- دۆكتۆر مۆعین، برهان قاطع، به‌رگی یه‌كه‌م، لاپه‌ڕه ٤٠٠
٧ - قه‌شه‌ی ئه‌رده‌شیر ئازهرگهشسب، ورده ئه‌ڤێستا، چاپی ڕاستی، تاران،
لاپه‌ڕه ١٧ و ٤
تێبینی وه‌رگێڕ:
ئه‌گه‌ر چی وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م بابه‌ته سه‌ره‌تا له سه‌ر زمانێكی تر بۆ وێنه كوردی نوسرابێ و پاشان وه‌رگێڕدرابێته سه‌ر زمانی فارسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌قی كوردییه‌كه‌ی له سه‌ر تۆڕی ئینترنێت نیه. به‌هۆی بایه‌خ و گرینگی و لایه‌نی زانستی، مێژووی و به‌ڵگه‌نامه‌یی ئه‌م بابه‌ته بۆ خوێنه‌ر و كتێبخانه‌ی كوردی، من هه‌ستام به وه‌رگێڕانی ئه‌م بابه‌ته بۆ سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌گه‌ر چی ڕه‌نگه كارێكی دووباره‌كاری بێت، به‌ڵام، لانیكه‌م بۆشاییه‌ك له بواری توێژینه‌وه دا پڕ ده‌كاته‌وه و هیوادارم سودمه‌ند بێت بۆ خه‌مخۆرانی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی.
سه‌ر چاوه:
http://www.kurdishacademy.org