ئا: هەژارجمال
ئەنفال یەکێک بو لەو سیاسەتە نامرۆڤانەی کەڕژێمی بەعس بەرامبەر بەکورد بەمەبەستی قڕکردنی میلەتی کوردک ردی، رێکخراوی (می دڵ ئێست وۆچ) دەربارەی ئەنفال دەڵێت "ئەنفال ئەو ناوە بوو کە بەزنجیرەیەک هێرش و پەلاماری چڕوو پڕی سەربازی درا،کەسەرجەم هەشت پەلامار بوولەشەش ناوچەی جوگرافی جیاواز بەڕێوەچوو،لەنێوان کۆتای مانگی شوبات و سەرەتای مانگی ئەیلولی ساڵی 1988 دا ،فەرماندیی گشتی پرۆسەکە لەدەستی نوسینگەی باکوری رێکخراوی حیزبی بەعسدا بوو،بنکەکەشی لەشاری کەرکوک بوو، ئەم نوسینگەیە لەمانگی مارتی 1987لەلایەن عەلی حەسەن مەجیدەوە سەرۆکایەتی دەکرا".
جوگرافیای قۆناغەکانی شاڵاوی ئەنفال
شاڵاوی ئەنفال لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە پێشتر بەرنامە ڕێژی بۆ کرابوو،پێشوەخت سەردانی ناوچەکانیان کردبوولەپێناوو کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ناوچەکان و ڕێگە خۆشکردن و دانانی نەخشەیەک بۆ ئەنفال بەم شێوەیە:
قۆناغی یەکەم
ئەنفالی دۆڵی جافایەتی دوای ئەوەی حکومەتی عێراق لە17ی تشرینی یەکەمی 1987سەرژمێری دانیشتوانی عێراقی ئەنجامدا لەپاش چوارمانگ یەکەم قۆناغی ئەنفال لەکوردستان لەشەوی 23ی شوباتی 1988دا لەدۆڵی جافایەتی دەستی پێکرد کەئەم ناوچانەی لەخۆدەگرت (دوکان، بنگرد ، چوارتا، قەڵاچوالان، سەرچنار، سورداش، زێی بچوک، ئەزمەڕ، سوسێ، ماوەت، سەرگەڵوو بەرگەڵو)، لە18ی سێی 1988 کۆتایی بەم قۆناغە هات.
قۆناغی دوەوم
ئەنفالی ناوچەی قەرەداغ لە22ی ئازاری 1988 تاوەکونیسانی 1988ی خایاند لەم ناوچانە (چیای گڵەزەرد، بازیان، قەرەداغ، دەربەندی خان، زەرایەن، عەربەت)ی گرتەوە کۆتایی بەم قۆناغەش هات.
قۆناغی سێیەم
ئەنفالی گەرمان لەحەوتی نیسانی1988تا بیستی نیسانی 1988 بوو. تیبنی ئەم قۆناغە لەهەموو قۆناغەکانی تر کارەساتبارترو زیانبەخشتر بو، چونکە 70 بۆ 80 هەزار مرۆڤی کوردی تیادا بیسەروشوێن کرا، لەم ناوچانە بەئەنجام گەیەندرا (دوزخورماتوو، کفری، کەلار ،دەربەنیخان، چیاکانی قەرەداغ، تەکیە، چەمچەماڵ، قەرەهەنجیر، قادرکەرەم، سەنگاو، ئاخجەلەر).
قۆناغی چوارەم
ئەنفالی حەوزی زێی بجوکە لەسێ تاهەشتی مایسی 1988خایاند،ناوچەیەکی فراوانی لەباکوری ئەو رێگاگشتیەی گرتەوە کەشاری کەرکوک بەشاری سلێمانی دەگەیەنێت،هەروەها باشوری رێگای نێوان کۆیە-دەریاچەی دوکانیشی گرتەوە و بریتی بو لەم ناوچانە (شوان، شیخ بزێنی، دەشتی کۆیە، گۆپ تەپە، عەسکەر، دێگەڵە، ئاڵتون کۆپری)بوو.
قۆناغەکانی ئەنفای پێنجەم و شەشەم و حەوتەم
لەپانزەی مایس تا 26ی ئابی 1988ی خایاند کەدۆڵی نێو چیاکانی شەقڵاوەو ڕەواندزی گرتەوە،کەتێدا ڕژێم بەکیمیا بارانکردنی گوندەکانی (بالیسان، بالوکاوەو، قەتێی) بوو ،زیاتر لە52گوندی ناحیەی خەلیفان و خۆشناوەتی و ڕەواندوزی ویرانکرد،ناوچەکانی چۆمان شاخی قەندیل ڕانیە،چوارقوڕنە،هیزۆپ،شاخی باوەجی گرتەوە.
دوائەنفال:
ئەنفالی بادینان لە25ئاب تا6ی ئەیلولی 1988بەردەوام بووکەبەهێرشی کیمیاویی لەسنوری عێراق و تورکیا دەستی پێکرد،ئەم ناوجانەی گرتەوە (دهۆک، زاخۆ، کانی ماسی، زێوە، دێرەلوک، ئەتروش، زاویتە).
ئامانج لەشالاوی ئەنفال چی بوو؟
یەکەم:دابرینی بەشێک لەجوگرافیای عێراق لەلایەن هیزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و وەدەرنانی سوپای عێراق لەناوچەکوردیەکان بۆیە حکومەتی عێراق بەمافی شەرعی و یاسایی خۆی دەیزانی بۆگرتنەوەی ئەوناوچانەو وەدەرنانی هێزی پێشمەرگە.
دووەم، بایەخی جیپۆلۆتێکی هەریمی کوردستانە ئەمەش دەبوە هۆی ئەوەی کەدوژمنان هەمووکاتێک بەچاوی تەماحەوە سەیری بکەن و هەمووکاتێک لەسەنگەردا بن بۆ لەناو بردنی نەتەوەی کورد.
سێیەم.نەتەوەی کورد لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە وەک بەربەستێک لەبەردەم یەکێتی نەتەوەی عێراق دەبینرا،بۆیە هەمووکات وایان دەبینی کێشەی کوردمەترسیەلەسەرئاسایشی نەتەوەیی عێراق بۆیە هەمووکات هەوڵی نەهیشتنی ئەو مەترسیەیان ددەدا.
چوارەم، سایکۆلۆژیایی سەرکردایەتی حکومەتی عێراق لەبەر گەلێک هۆی سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتی ، هەرلەسەرەتاشەوە ئەقڵێتێکی شەرخوازیان هەبوو،ئەمەش وای کردکەماوەی حکومڕانیان خویناوی بێت،بەتایبەت لەهەمووجۆرە حکومێکدا خەریکی خوێن ڕشتنی کوردەکان بن.