ڕێبین کانەبی، پارێزەر
لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،مەترسی زیاتر تەشەنەکردنی لەناو کۆمەڵگا ئەوەی کە زیاتر جێگای ترس بوو. مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بوو لەناو زیندانەکان چونکەزیندانەکانی حکومەتی هەرێم ڕێژەیەکی زۆر زیندانی تێدایە بۆیە لەلایەن حکومەتی هەرێم وەزارەتی داد چەندین ڕێکار گیرانە بەر لەوانە:
۱-ئەو تۆمەتبارانەی کەتاوانەکەیان بەپێی یاسا شمولی کەفالەتی دەکرد بەکەفالەت ئازاد کران ،کە ئەم مافەش بەپێی یاسای بنەماکانی دادگایی کردنی سزایی ژمارە (۲۳)ساڵی (۱۹۷۱)لەمادەکانی (۱۰۹)و(۱۱۰)ئەومافەی داوە بە تۆمەتبار کەبە کەفالەت ئازاد بکرێت،کە ئەمەش زۆربەی تاوانەکان دەگرێتەوە ،جگە لەتاوانەکانی کوشتن بە ئەنقەست و تیرۆر ومادە هۆشبەرەکان وکۆمەڵێک تاوانی تر کە بە یاسا دیاری کراوە .
۲-ئازادکردنی مەرجدار کە مەبەست لێرەدا ئازادکردنی تاوانبارە لە دوای هەموو قۆناخەکانی لێکۆڵینەوە و دادگایی کردن تەواوبووە ،تاوانبار سزای یاسایی بەسەردا چەسپاوە بەڵام تاوانبار بەمەرج ئازاد دەکرێت ،ئەمەش دوای ئەوە دەرکەوت کە تاوانبار هەڵسوکەوتی گۆڕاوە و ڕەوشتی باش بووە ،وەئازادکردنی مەترسی بۆسەر کۆمەڵگا دروست ناکات.
بەپێی یاسای بنەماکانی دادگایی کردنی سزایی ژمارە (۲۳)ساڵی (۱۹۷۱)مادە (۳۳۱)بڕگە(ا) ئاماژە بەوە دەکات بۆ ئەوەی تاوانبار تاوانبار ئازاکردنی مەرجدار بیگرێتەوە:
🔹ئەبێت ئەو سزایەی بەسەر تاوانباردا سەپاوە سزای سنوردارکردنەوەی ئازادی بێت .
🔹ئەبێت تاوانبار ٤/۳ سێ لەسەر چواری سزاکەی یان ۳/۲دوو لەسەر سێی سزاکەی لە زیندان. تەواوکردبێت ،وە ئەگەر تاوانبار نەوجەوان بوو ئەبێت ئەو ماوەی لە زیندان بەسەری بردووە لەشەش مانگ کەمتر نەبێت .
🔹بەپێی ماددە (۳۳۱) بڕگە (ب)ئازادکردنی مەرجدار هەموو ئەو تاوانانە دەگرێتەوە کەدادگەریان بۆدەرجووە لەتاوانە ئاسایی وسیاسی وعەسکەریەکا ن جگە لەم تاوانانە ی لەم یاسایە بەدەر کراون، کە حوکوم دراون بەسزای لێسەندنەوەی ئازادی .
ئەو تاوانو سزایانەی بەندکراوان لەئازادکردنی مەرجدار:
♦ سزای لەسێدارەدان هەر تاوانێک سزاکەی لەسێدارەدان بێت.
♦سزای زیندانی هەتاهەتایی تەنیا لەیەک حاڵەت دەیگرێتەوە ،بەپێی یاسای ڕێکخستنی کاروباری زیندان ژمارە (۳۹٦) ساڵی (۱۹٥٦) ماددە (٥۲) ئەگەر بیست ساڵ لە سزاکەی تێپەڕاند.
♦سزادراوان لەسەر تاوانی جوتبوون، کۆمبازی، دەستدرێژی کردنە سەر ناموس،فێڵکردن وهەڕەشەکردن بەمەبەستی دەست درێژی کردنەسەر یەکێک ۱۸ساڵی تەواونەکردبێ، لەگەڵ تاوانی هاندان لەسەر خراپەکاری و داوێن پیسی .
♦سزادراوان لەسەر تاوانی بردن و موڵکی گشتی .
♦سزادراوبەبەرزترین سزای بڕیار بۆ دراو بەپێی مادە(۱٤۰)لەیاسای سزادانی عێڕاقی ژمارە (۱۱۱)ساڵی (۱۹٦۹)کەئاماژە بەوە دەکات، گەر تاوانێک سزاکەی تاوانەکە بەندکردنی کاتی بوو ،دادگا دەتوانی بڕیار بدات، بە بەندکردنی هەتاهەتایی، یان ئەگەر سزای تاوانەکە پێبژاردن بوو ،بڕیار بدات بەزیندانیکردنی .
بۆیە لە کاتی ئێستادا هەم بۆ پاراستنی گیانی زیندانەکان ،دووبارە دەرفەت دان بۆ ئەو کەسانە بۆ گەڕانەوە بۆ ناو کۆمەڵگا ،پێویستیەکی گرنگە، ئەم بابەتە بەیاسا جێبەجێبکرێت ئەو کەسانەی شایستەن و مافی یاسایی دەیان گرێتەوە ئازاد بکرێن .