رۆژنامەنوس زریان محەمەد لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک دەستگیر دەکرێت
  2020-04-07       3357       

رۆژنامەنوس زریان محەمەد لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک سەبارەت بەقەرەباڵغی چاودێری بازرگانی سلێمانی، دوای دو کاتژمێر لەبڵاوکردنەوەی هەواڵەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بانگ دەکرێت بۆ ئاسایش‌و دەستگیر دەکرێت، تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئازاد نەکراوە.

 ئاوێنە: رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان بەئاوێنەی راگەیاند "دەستگیر کردنی رۆژنامەنوس زریان محەمەد بەسوکایەتی بەکاری رۆژنامەنوسی‌و پێشێلکردنی ئازادیی‌و ئاستەنگ دروست کردن بۆ گەیاندنی زانیاری راست‌و دروست دادەنێین‌و بەتوندی رەتیدەکەینەوە".

 راشیگەیاند "ئەم رۆژنامەنوسە هەواڵ‌و راپۆرتێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بەچاودێری بازرگانی کە هاوڵاتیان قسەی تیا دەکەن‌و ناڕەزایی بەرامبەر بەقەرەباڵغی‌و شێوەی بەڕێوەبردنی شوێنەکە دەردەبڕن، لەبەرئەوە شایەنی ئەوەیە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستخۆشیی لێبکەن نەک دەستگیریی بکەن، ئێمە وەک سەنتەری میترۆ داواکارین بەزوترین کات زریان محەمەد ئازاد بکرێت".

 رۆژنامەنوس زریان محەمەد کە لەئاوێنەو راگەیاندنی ژووی بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی کار دەکات‌و یەکێکە لەرۆژنامەنوسە فریلانسە دیارەکان، لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی ڤیدیۆیی لەسایتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی سەبارەت بەقەرەباڵغی چاودێری بازرگانی، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کراوە.

 

ئەمەی خوارەوە ئەو هەواڵەیە زریان محەمەدی لەسەر دەستگیر کراوە کە تیشک خستنە سەر پێشێلکردنی رێنماییەکانی تەندروستی تایبەت بەکەرەنتینەو خۆپاراستنە لەڤایرۆسی کۆرۆنا:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×