2020-03-16   3008     
هەژارجمال
لەتیف یەحیا یەکێک دەبێت لەهاوشێوەکانی عودەی کورەگەورەی سەدام حسێن و لەیاداشتەکانی خۆیدا بەناوی من کوڕی سەدام بوم باس لەزۆر ڕوداوی گرنگی ئەوسەردەمە دەکات و لەبەشێکی یاداشتەکانیدا باسی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەو علی حسن مەجید دەکات، لەتیف بەهۆی نزیکی لە کۆشکی کۆماری و بەرپرسانی حزبی بەعس باسی چیرۆکی کیمیا باران کردنی هەڵەبجەمان بۆ دەکات و دەڵێ علی حەسەن مەجید لەساڵەکانی حەفتاکاندا بەشداری شەڕی لەناوبردنی کوردەکانی کردووە و لەهێرشێکی سوپای عیراقدا لەکوردستان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بەدیل دەگیرێت، لەتیف بەردەوام دەبێت و دەڵێت دەبوایە عەلی حەسەن مەجید ئیعدام بکرایە بەڵام سەرکردایەتی کورد زۆر درێژەی پێدەدا ت و دوای دەخات ، ئەمەش دەبێتە دەرفەت بۆئەوەی مەجید لەگەل پاسەوانی بەندیخانەکە ڕێک بکەوێت و بەرتیلی بداتێ و بەڵێنی پێبدات ئەگەر هاوکاری بکات لەدەربازکردنیدا پۆستێکی خەیاڵی لەبەغداد پێبدات، عەلی حەسەن دەربازی دەبێت و دەگاتەوە بەغداد، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێکی باش بۆئەوەی لای سەدام حسێنی ئامۆزای کەئەوکات جێگری سەرۆک کۆمار دەبێت خۆی بەسەرکەوتوگرنگ لەقەڵەم بدات.هاوشێوەکەی عودەی دەڵێت ئەم پاسەوانە چەپەڵە هەربەڕاست ڕزگاری دەکات و دەیگەیەنێتە بەغداد بەڵام عەلی حەسەن لەجێی بەجێهێنانی پەیمانەکەی پاسەوانەکە دەکوژێت .
لەتیف بەردەوام دەبێت لەگێڕانەوەی چیرۆکەکەی و دەڵێت ئەوکات من یەکەم خۆدەرخستنم بو وەک هاوشێوەی عودەی و لەنزیکەوە ئاگاداری زۆرشت بوم و چەند هەفتەیەک پێش 3.16 سەدام حسێن عەلی حەسەن مەجیدی لەگەڵ پلانێکی شەیتانیدا ناردە کوردستان .
دەڵێت عەلی حەسەن مەجید ئەوکات وەزیری ناوخۆبو،خاوەن دەسەڵاتێکی زۆربوو، بۆکۆتایی هێنان بەکوردەکان بەیەک هەنگاو پێشنیاز بۆسەدام دەکات کە غازی ژەهراوی لەدژی کوردەکان بەکاربێنێت و سەدامیش ڕەزامەند دەبێت و بەفرۆکەی هێلی کۆپتەرەوە غازی زەنف و سارینی ڕشت بەسەر کوردەکانداو کەبەتەنها لەشاری هەڵەبجە زیاتر لە5000 ژن و پیاو و منداڵ و پیر بەئازارەوە مردن. چەندین کیلۆ مەتریش بەدەوری ناوچەکەدا رووەک و سەوزایی ژهراوی بون بۆیە عەلی حەسەن مەجیدیش لەئەنجامی ئەم هێرشەوە لەقەبی عەلی کیمیاویان داوەتێ.
لەتیف بەردەوام دەبێت و دەڵێت لەپرۆژەی ژمارە 7 ئەم هێرشی چەکی کیمیاوییە هیچ بابەتی باس و لێدوان نەبوو، هەرچەندە هەمووکەس لەعێراق دەیزانی و وێنە سامناکەکانی چەندین جارلەدەنگ و باسە سەرکیە جیهانیەکاندا نیشاندەدران و منیش بێدەنگ بوم و قسەم نەدەکرد چونکە نەنکم و پاپیرەم کورد بون و خەڵکی ئەوێ بون عودەی ئەم شتەی دەزانی و نەمدەتوانی هیچ بڵێم .
ئەوانە کێ بون دژی کیمیابارانکردنەکەبون؟
لەتیف یەحیا بەحکومی ئەوەی وەک کوڕی سەدام دەناسرا ئاگای لەڕوداووەکان بوەو دەگێڕێتەوە و دەڵێت خەڵک زۆر ناڕەزای بەرامبەر بەکارهێنانی ئەم چەکە کیمیاویە لەئاستی جیهاندا نیشاندا ، دەڵێ تەنانەت لەچواردەوری سەدامیش دەنگ بەرز بویەوە کەعەلی حەسەن مەجیدیان بەمرۆڤ کوژ و جەردە ناو دەبرد، لەدریژەی چیرۆکەکەیدا دەڵێت یەکێک لەوانەی کەڕەخنەی زۆر توندو تیژی لەم کارەگرت بەڕێوەبەری پۆلیس بوو بەناوی فەیسەڵ برات دواتر لەسەرئەم ڕەخنەیەلە لەناویان بردووکوشتیان و لەگەڵ ئەویشدا 28 کەسی تریش لەهاوکارو دەورو پشتیان کوشت.
هاوشیوەکەی عودەی
دەڵێت سەدام بەدە ستی خۆی ڕەخنەگرێکی تری کوشت و ئەم ڕەخنەگرەش وەزیری تەندروستی بوو، بەناوی( ریاد ئیبراهیم)ە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دژی کوردەکان و شەڕی عێراق ئێرانیشی مەحکوم کرد ، ریاد لەپەرلەمان تەنانەت داوای کشانەوەی سەدامیشی کردبوو، دواتر و لەکۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیراندا لەسەر ئەم ڕەخنانە سەدام خۆی قژی ریاد دەگرێت و ڕای دەکێشێت و گولەیەک دەنێت بەناوی دەمیەوەو دەیکوژێت و بەم شێوەش کۆتایی بەدانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران دەهێنێت.سەدام جۆرە تۆڵەکردنەوەیەکی بەم شێوەی هەبوو بۆئەوانەی ڕەخنەیان لێدەگرت ، تاپیشانی هەموان بدات کەکەس نەتوانێت ڕەخنەی لێ بگرێت یان وشەیەک بڵێت پێچەوانەی کارەکانی ئەو بێت.