بەریتانیا: چەند کوردێک بەهۆی دەستدرێژیی‌ بۆسەر کچێکی 15 ساڵ دەبرێنە بەردەم دادگا
  2020-03-05       3970       

ئا: ‎ئاوێنە، بەریتانیا 

 


‎بەبڕیاری دادگای شاری شێفڵد لەبەریتانیا، ژمارەیەك كورد بەتۆمەتی دەسدرێژیی و گێچەڵی سێكسی بۆسەر  كچی منداڵ لەبەردەم دادوەر ئامادە بوون. پێنج كەسیان تاوانباركراون بەڕۆڵ بینینان لەدەستدرێژیی و بەكار هێنانی كچێكی خەڵكی ئەو شارە بۆ سێكس.  


‎دە كەس لەدادگای باڵای شاری شێفڵد  پرۆسەی دادگایی كردنیان لە ٦ی كانونی دووەمەوە بەردەوام بوە تا ٤ی مارس بەتاوانی دەستدرێژیی‌و گێچەڵی سێكسی.


‎ هەر بەبڕیاڕی دادگا و دوای لێكۆڵینەوەی ئەندامانی دادوەری هەریەكە لە(ش. ئیبڕاهیمی) و (ك. عومەر) تاوانی دەستدرێژی سێكسیان بەسەسەردا ساغ كرایەوە.


‎ هاوكات بەبڕیاڕی دادگا زۆربەیان تۆمەتی دەستدرێژیی‌و لادانی سێكسیان خراوەتە پاڵ، لەنێویاندا چەند كوردێكی دیكەش هەن كەپێك هاتون لە(ج. محەمەد)و (ن. ئەنوەر) بەبڕیاڕی زۆرینەی لیژنەی دادوەری شاری شێفڵد تاوانی دەستدرێژیی و گێچەڵی سێكسییان بەسەردا ساغ  بۆتەوە، كەسێكی دیكەش بەناوی (س. محەمەد) لەگەڵ ئەوان تاوانباركراوە.


‎ پێنچ شكات لێكراوی دیكەش كە لەدادگا ئامادە بوون بەناوەكانی (ع. دێنی)و (ت. جۆنی) و (ك. مەحمودی)و (س. محەمەد) لەگەڵ (ف. میرزای) بێ تاوان دەرچون‌و هیچ سزایەكیان بەسەردا نەسپێندرا.


‎دوای بڕیاڕی دادگا، گەورە ئەفسەری پشكینین و لێكۆڵینەوەو بەدواداچون (ڕۆب پلاتس) گوتی: قوربانیەكە كەسێكی بەجەرگ و بوێر بوە كە توانیویەتی پێنج لەو كەسە مەترسیدارانە بهێنێتە بەردەم دادگاو ئەنجام و سزای ئەو تاوانبارانە ببینێ، كە بەشێوەیەكی قێزەونانە دەستدرێژی سیكسیان بۆ سەر ئەنجام داوە. هەروەها ئێمە ڕێز لەبڕیاری دادگاش دەگرین. كە ژمارەیەكی دیكەی لەوانەی هێندرابونە بەردەم دادوەر،  بێ تاوان لەو كەیسانە هاتنە دەرێ. 


‎بەگوتەی ئەفسەری لێكۆڵینەوەهەرچەندە كەیسەكە ئاڵۆز بووە، بەڵام دواجار پێنج تاوانبار لەلایەن دادگاوە سزادراون و دوای ئەو دەستدرێژییە تۆقینەرەش بۆسەر ئەو  قوربانیە و سزادانی تاوانباران، ئەو ئێستا هەوڵدەدات دووبارە بگەڕێتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی و هەنگاو بۆداهاتو بهاوێژێ.


‎ئەو ئەفسەرەی لێكۆڵینەوە دەڵێ "ئافرەتە قوربانیەكە،  بە  بەڵگەوەدەبوایە چەندین ڕۆژ لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە ئەو ڕووداوو هەڵس و كەوت و چەوساندنەوەو دەسترێژی كردنە سەری  بگێڕێتەوە. بەڵام من دواجار دڵخۆش بوم، كە دەنگی ئەو بیستراو دەرئەنجامەكەی ڕوون بۆوە وەك ئافرەتێكی بەجەرگ".


‎ڕۆب پلاتسی لێكۆڵەرەوەر دەڵێ "توندوتیژی و زیادەڕۆییەكان بۆسەر ئەو قوربانیە، لەنێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٢ ڕوویداوە كاتێك ئەو كچە تەمەنی لەنێوان ١٥ بۆ ١٦ساڵان دابوە".


‎بەگوتەی پۆلیسی لێكۆڵەرەوەر، قوربانیەكە لەبەرامبەر خواردنەی كحول و هەندێك جار ماددەی  هۆشبەردا فریو دراوە، بۆئەوەی دەسترێژی  بكرێتە سەر.


‎پێنج لەو كەسانەی تاوانەكانیان بەسەردا ساغ بۆتەوە جارێكی دیكە لەڕۆژی هەینی ١٣ مارس لەدادگا ئامادە دەكرێنەوە بۆ ئەوەی دادوەر سزای زیندانییەكانیان بۆ ببڕێتەوە.


ئەوانەی لەدادگا تاوانبارن بە تەواوی بریتین لە:
• ج. محەمەد، ٣٧،ساڵ دانیشتوی شاری شێفیلد – سێ تاوانی بێڕێزیی لاقەكردی نامووسی دووبارە كردۆتەوە.
• ن. ئەنەوەر تەمەن ٤٠ساڵ، ئەویش لەشاری شێفیلد – یەك تاوانی دەستدرێژی  سێكسی و یەك تاوانی  پەلاماردان بەكۆی لیژینەی تا دادوەری بەسەردا دراوە .
• س. موحەمەد، ٤١ ساڵ، شێفیلد – یەك تاوانی  دەستدرێژی  بەبڕیاری لیژنەی دادوەری بەسەردا ساغ بۆتەوە.
‎• ع. ئەحمەد، ٣١ساڵ، شاری شێفیلد – دوو تاوان دەستدرێژیی. 

• ش. ئیبراهیمی، ٣٠ ساڵ شاری هۆڵ، یەك تاوانی  دەستدرێژیی.

 


‎ئەوانەشی  بێ تاوان دەرچون بەبڕیاڕی تەواوی دادگا:
• ع. دێنی، ٣٥ساڵ، شێفیلد – سێ تۆمەتی خراپەی نامووس و یەك تۆمەتی ترافیكینگی خرابوە پاڵ.
• ت. جوۆنێ،٦١ساڵ، شێفیلد – یەك تاوانی  خراپەی نامووس.
• ك. محمودی، ٣٧ساڵ، شێفیلد – یەك تۆمەتی خراپەی نامووس.
• ف. میرزای، ٢٨ساڵ، شێفیلد – دوو تۆمەتی خراپەی نامووس. هەرچەندە ئەو لەوەوپێشش تاوانباركراوە بە پێدانی  دەرمان، ڕەنگە ئەو سزا بدرێت لە ١٣ی ئازار.
• س. موحەمەد، ٤١ساڵ، شەقامی شێفیلد – یەك تۆمەتی خراپەی نامووس.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×