2020-03-02   1191     
ئا: لوقمان غه‌فوور
ئه‌نجیلۆ بۆرێلی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی هاووڵاتیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌رۆما ته‌سلیمبوونی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كرۆنا ڤایرۆس (COVID-19)، راگه‌یاند و وتی:"ئه‌وه‌ی پێمان ده‌كرێت به‌رده‌وامبوونی خۆپاراستنه و زیادكردنی بوودجه‌ی بواری ته‌ندروستییه".
رۆبیرتۆ گالێتێری وه‌زیری ئابووری ئیتالیا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی لا ریپۆبلیكا وتویه‌تی كه حكومه‌ته‌كه‌یان پلانی هه‌یه بۆ هاوكاریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی 3 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار سه‌رفده‌كات.
ئیتالیا بوو به سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و ترس له ڤایرۆسه‌كه‌ش چه‌ندین رێوره‌سمی گه‌وره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه له‌وانه: پێشانگای جنێف بۆ ئۆتۆمبێل، پێشانگای ئای تی بی بۆ گه‌شتوگوزار له‌به‌رلین، كۆنگره‌ی مۆبایل وۆرد له‌به‌رشه‌لۆنه و پێشانگای ڤێرنیچه‌ر-ی ساڵانه له میلانۆ. له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر-ی پاریس داخرا.
چی تر رویداوه:
*تووشبوون له جیهاندا 88 هه‌زار و 912 كه‌س و مردنیش 3هه‌زار و 44 كه‌س.
*ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا (29فێبریوه‌ری بۆ 1ی مارچ)، نزیكه‌ی 50% تووشبوون له ئیتالیا زیادیكردووه، له 1118 كه‌سی تووشبووه وه گه‌یشتۆته 1694 كه‌س. مردنیش به‌رزبۆوه بۆ 43 كه‌س. به‌ڵام 83 كه‌س له تووشبووان دۆخی ته‌ندروستیان به‌ره‌و باشی بڕوات.
*ئێواره‌ی دره‌نگانی 1ی مارچ، یه‌كه‌م حاڵه‌ت له نیویۆرك راگه‌یه‌نرا و دووه‌م كه‌س له ئه‌مریكا گیانی له‌ده‌ستدا و تووشبوون له‌ئه‌مریكا بوو به 74 كه‌س.
*جگه له 14 كه‌س له سوید و 3 له دانیمارك، له‌نه‌رویج گه‌یشته 19 حاڵه‌ت كه 5 كه‌سیان فورمانبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی چاون له ئۆسلۆ و یه‌كێكیشی تریش دكتۆرێكه له‌دوای گه‌رانه‌وه‌ی گه‌شت له ئیتالیا تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه.
*وڵاتی لۆكسیمبۆرگ و كۆماری چیك، رۆژی 1ی مارچ یه‌كه‌م تووشبووی به ڤایرۆسه‌كه‌یان راگه‌یاند، له لۆكسمبۆگ یه‌ك كه‌س و له چیك سێ كه‌س كه سه‌ردانی ئیتالیایان كردووه و ئه‌وی تریش هاووڵاتییه‌كی ئه‌مركییه له چیك ئه‌خوێنێت.
*تووشبوون له ئێران گه‌یشته 978 كه‌س و 54 كه‌سیش تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
*كۆریای باشور 3 هه‌زار و 736 كه‌سی تێپه‌ڕاند.
*ژماره‌ی تووشبوون له عێراق گه‌یشته 19 به 4 تووشبووی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
*ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبۆته‌وه له 55 وڵاته‌وه گه‌یشته 60.
*سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئیتالیا له رووی داراییه‌وه دۆخی خراپه، ده‌وڵه‌تی عه‌ممان له 29 ی فێبریوه‌رییه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ كه‌شتی گه‌شتیارانی بۆ ئیتالیا راگرت.