2020-02-27   7255     
رۆژی 25ی فێبریوه‌ری كۆمپانیای ده‌رمانی (مۆدێرنا- ئای ئێن سی) ئیداره‌ی تره‌مپ-ی ئاگاداركرده‌وه كه ڤاكسین دژی كۆرۆنا ڤایرۆس ئاماده‌یه و له سه‌ر یه‌كه‌مین مرۆڤیش تاقیكراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه. بۆیه چاره‌سه‌ره‌كه ده‌خاته بازاڕه‌وه.
ئاوێنە -لوقمان غه‌فوور: كۆمپانیای ده‌رمانی (مۆدێرنا-ئای ئێن سی)، باره‌گای سه‌ره‌كی له كه‌یمبریج له ویلایه‌تی ماساتشوستس، بۆ بایۆته‌كنۆلۆژیا كه كاری دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی نوێ و و پێشخستنی ده‌رمانه و به‌شی زۆری ده‌رمانه‌كانیشی له جیهاندا به كوالێتی به‌رزی پله یه‌ك حساب كراوه وێرای گرانی له نرخه‌كانیدا.
پێكه‌ی ماركێتین ئینسده‌ر له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ری كۆمپانیاكه‌وه ده‌ڵێت:"له‌تواناماندایه له قۆناغی یه‌كه‌مدا 30% ڤاكسینه‌كه زیادبكه‌ین و بیخه‌ینه بازاره‌وه وێرای ئه‌وه‌ی دوو رۆژه پشكه‌كانی بازاری ئه‌مریكی له‌دابه‌زیندایه، بۆیه ده‌شێت وه‌به‌رهێنه‌ران له‌م قۆناغه‌دا قازانجێكی ئه‌وتۆ نه‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتر له جیهان پێویسته په‌له بكه‌ین".
هه‌روه‌ها ته‌له‌فیزیۆنی سی بی ئێس له گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی رۆژی 26 فێبریوه‌ری ئاشكرای كرد كه كۆمپانیایه‌كه ترشی رێبی ناوكی ڤایرۆسه‌كه‌ی پێشكه‌ش به چه‌ند سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مریكی كردووه پاش 42 رۆژ ئینجا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌نتی ڤایرۆسێكیان بده‌نه‌وه و ڤاكسینێكی لێبه‌رهه‌م بهێنن. وتیشی: "به‌م هه‌واڵه كۆمپانیاكه پشكه‌كانی 2% له‌بازاره‌كانی جیهاندا به‌رزبۆوه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رهه‌می ڤاكسینه‌كه بۆ 43% به‌رزكاته‌وه".
هه‌روه‌ها وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه به‌م هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنا، ژیانی جیهان له دڵڕاوكێ رزگارده‌كات. به‌رپرسێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێیوایه كه ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنا باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا. شانبه‌شانی جۆرێكی دیكه له ده‌رمانی كۆمپانیای بایۆته‌كنۆلۆژی گێلێد كه كۆمپانیایه‌ك له چین به‌رهه‌می ده‌هێنێت و بڕیاره له مانگی ئه‌پرل (نیسان) بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
زه نیویۆرك تایمز ئاشكرای كرد ڤاكسینه‌كه ناوی زانستی (MRNA-1273) و له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه ژماره‌یه‌كی نێردراوه بۆ په‌یمانگای نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه هه‌سته‌وه‌ریی و كوشنده‌كان له شاری بێسێسدا له ویلایه‌تی مێرێلاند. رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی:"په‌یمانگاكه باسی له‌وه‌كردووه بۆ ناوخۆی ئه‌مریكا ڤاكسینه‌كه له‌كۆتایی مانگی ئه‌پرل له‌سه‌ر 20 كه‌سی له‌شساغ تاقیده‌كرێته‌وه بۆ دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و كاریگه‌رێتی دژی نه‌خۆشییه‌كه". ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه پێدانی ڤاكسینه‌كه و دڵنیابوون له كاریگه‌رێتی سێ مانگی ده‌وێت.
دكتۆر ئه‌نتۆنی فۆشی به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه به ته‌له‌فیزیۆنی سی بی ئێس-ی وت: "پێدانی ڤاكسینه‌كه و ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كه‌ی سێ مانگی ده‌وێت، هیچ شتێك له‌وه خێراتر نابێت". هه‌ر ده‌وڵه‌تێكیش بیه‌وێت ئه‌توانێت به‌كاریبهێنێت، چونكه له تاقیگه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
وێرای ئه‌وه‌ی كاریگه‌رێتی ڤایرۆسه‌كه ئاشكرا نییه، به‌ڵام كۆمپانیاكانی دنیا كێبڕكێیانه له‌سه‌ر كڕینی ڤاکسینەکە بۆ هاووڵاتییه‌كانیان. سی ئێن ئێن ئاشكرای كردووه كه له ئه‌مریكا یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر 45 گه‌شتیار بووه كه له‌ناو كه‌شتی دایمۆند پره‌نسس-ی گه‌شتیاری كه له‌ژاپۆن-ه‌وه به‌رێكه‌وتبوو بۆ ئه‌مریكا. پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكیان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووبوون. جیاكرانه‌وه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت دانران و له‌دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ پێدانی ڤاكسینه‌كه. به‌پێی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی په‌یمانگای نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه هه‌سته‌وه‌ریی و كوشنده‌كان له ریژی 26 فێبریوه‌ری له‌وڵاتی چین-یش له‌سه‌ر چه‌ند نه‌خۆشێك تاقیكراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بووه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه ناوه زانستییه‌كه‌ی (COVID-19) تا رۆژی 26ی فێبریوه‌ری له‌جیهاندا 82 هه‌زار و 27 كه‌س تووشی نه‌خۆشیه‌كه بوون و 2 هه‌زار و 801 كه‌سیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه، مردوون. ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا هه‌ریه‌ك له كۆریای باشور و ئیتالیا و ئێران و ئه‌مریكا رێژه‌ی تووشبوون زۆر زیادیكردووه. له کۆریای باشور گه‌یشتۆته 1595 كه‌س، له ئیتالیا 374 كه‌س، له ئێران 139 كه‌س، له ئه‌مریكا 60 كه‌س.