ئا: ئاوێنە
هەرچەندە ڤایرۆسی کرۆنا رۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێت بەڤایرۆسێکی جیهانی، بەڵام توێژینەوەیەکی زانستی ئاماژە بەوە دەکات کە دانیشتوانی وڵاتانی کیشوەری ئاسیا زیاتر لەولاتانی کیشوەرەکانی دیکە توشی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە دەبن.
بەپێی توێژینەوەیەکی گۆڤاری (NATURE)، کە ناودارتین گۆڤاری زانستییە لەجیهاندا، ئەنێو ئەو کەسانەی زیاتر ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیانکات بەئامانج، گەلانی ئەسیایی زیاتر هەستیارو توش ئەبن جیاواز لەئەودوای دانیشتوانی ئەم هەسارەیە.
توێژینەوەکە ئەوەش رون دەکاتەوە کە ئەمە ئەوە ناگەیەنێ گەلانی دیکەی جیهان پارێزبەندییان هەیە بەرامبەر بەم ڤایرۆسە، بەڵام توشبونیان لەزۆربەی حاڵەتەکاندا بەهەمان ئەندازەی ئەو مەترسیەیە نییە کە روبەڕوی توشبوانی ئاسیایی دەبێتەوە.
تۆژینەوەکە جەغت لەوە دەکات کە ئەم ڤایرۆسە نوێیەی بە"سارس - كوف - 2" ناودەبرێو بەسەر (Receptors)و ئانزیمای ACE2 زاڵ دەبێ کە لەشی مرۆڤدا هەیە، ئەم ڤایرۆسە بەکاریدەهێنێ بۆ لەناوبردنی شانەکانی بەرگری لەشی مرۆڤ، ئەمەش هەمان ئەو رێگایەیە کە ڤایرۆسە دەستە خوشکەکانی "کرۆنا" لێیەوە دەهاتنە نێو لەشی مرۆڤەوە، وەک ڤایرۆسی سارس (٢٠٠٢ - ٢٠٠٣)و پاشان لە ٢٠١٢دا وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گرتەوەو لەڕوی زانستییەوە سەلمێنراوە کە ئانزیمای ACE2 لە لەشی مرۆڤدا لەگەلو ئتینێکەوە بۆ گەلو ئیتینێکی تر جیاوازە. تا رێژەکەی زیاتر بێت لە لەشی مرۆڤدا ئەگەرو مەترسی توشبونی زیاترە.
تۆێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە گروپە مرۆییەکان لەئانزیمای ACE2دا جیاوازن، دەریشکەوتوە کە رێژەکەی لە لەشی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی ئادیادا زۆر بەرزەو ئەوان زیاتر هەستیارنو زیاتر وەڵامدانەوەیان هەیە بۆ ڤایرۆسی کرۆنا بەراورد بەگەلانی دیکەی جیهان، گەلانی ئەو ناوجەیە لەڕوی جیناتەوە خاوەنی تایبەتییەکی جیاوازن لەهەمو گەلانی دنیا. لەمەشدا زیاتر بونەتە ئامانجی ئەم ڤایرۆسە.