2020-02-26   2003     
ئا: ئەیاد محەمەد
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاوێنە کەوتون لەحکومەتی نوێی عێراقدا تاوەکو ئێستا کورد و عێراق یەکلا نەبونەتەوە لە دانانی وەزیرە کوردەکان بەمەش تاوەکو ئێستا هیچ ناوێک دانەنراوە وهك پشكی كورد له كابینهكه.
تاوەکو ئێستا هەرێم و بەغداد لەکۆبونەوەکانیان نەگەشتون بە ئەنجامێک بۆدانانی پشکی کورد لەکابینەی نوێدا، بەپێی زانیاریەکانی ئاوێنەش تا ئەم ساتە بڕیار وایە شوێنی وەزیرە کوردەکان بە بەتاڵی بهێڵرێتەوە و هیچ ناوێک دیاری نەکراوە تاکو دەنگی لەسەر بدرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاوێنە کەوتوە بۆ وەزارەتی پەیوەندیەکان (زینب عبدالساحب عبود) دیاریکراوە و بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ (شاکر عبدالامیر حسن جواد) دیاریکراوە و بۆ وەزارەتی پیشەسازیش (یوسف محمود محمد علی) دیاریکراوە.
هەربەپێی زانیاریەکانی ئاوێنە هەریەکە لە (جاسب عبدالزهرە یاسین) بۆ وەزارەتی کارەباو (احمد ولید عبدالرحمان عبداللە) بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوان دیاریکراوە و هەروەها هەریەکە لە (خالد بتال نجم عبداللە الجغیفی و مچهر محمد ساڵح قاسم) دیاریکراوە بۆ وەزارەتی پلان دانان.
هەرچی وەزارەتی تەندروستیە (مضر زکی هداب محمد) دیاریکراوە و بۆ وەزارەتی پەروەردە (مازن سمیر علی محسن) دیاریکراوە و وەزارەتی ڕۆشنبیریش (واپق سالم عبدالقادر) دەستنیشانکراوە.
بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەەی زانستی (مزاحم قاسم حمو احمد) دیاریکراوە و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ( باسم جمیل انگون جرجس) دیاریکراوە و وەزاتی بەرگری (قصی عبدالمحسن عبید عبداللە) دیاریکراوە.
وەزارەتی نەوت (حسین احمد جعفرباقر چلبی) هەروەها بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە (ریاض کاضم غیدان ماضی)، بۆ وەزارەتی دەرەوەش ( جابر حبیب جابر) دیاریکراوە ، (احمد مکی ڕاجی) بۆ وەزارەتی گواستەوە دیاریکراوە و بۆ وەزارەتی ئاو ئاوڕۆ (نضیر عباس حسون) دیاریکراوە.
هەرچی وەزارەتی (دارای و داد و بازرگانی) کە بڕیارە بەر کورد بکەوێت هیچ کەسێکی تائێستا بۆیارینەکراوە بەهۆی ڕێکنەکەوتنەوە هەروەها وەزارەتی ناوخۆش کەسی بۆ دیاری نەکراوە.