2020-02-25   1818     
رۆژی 24 ی فێبریوه‌ری پشكی بازاره‌كانی جیهانی له تێكڕای جیهاندا به‌هۆی ترس له ڤایرۆسی كرۆنا-ه‌وه دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی. به‌پێی گۆڤاری فۆربس، ده ملیاردێره‌كه‌ی جیهان 30 ملیار دۆلار له‌و رۆژه‌دا زیانیان به‌ركه‌وت.
ئاوێنه - لوقمان غه‌فوور: جیف بیزۆس سه‌رۆكی ئه‌مازۆن و ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سێتی دنیا، سه‌روه‌ته‌كه‌ی بڕی 4 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه. به‌مه‌ش سه‌روه‌ته‌كه‌ی دابه‌زی بۆ 123 ملیار دۆلار. جگه له برنارد ئارنۆ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای luxury فه‌ره‌نسی بۆ جوانكاری، هیچ كه‌سێكی تر له ملیاردێره‌كان به‌قه‌د (بیزۆس) زیانی نه‌كردووه. ئارنۆ سامانه‌كه‌ی دابه‌زی بۆ 100 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.
مارك زوكربیرگ به‌رێوه‌به‌ری فه‌یسبووك هه‌ستی به‌دڵگرانی كرد كاتێك بیستی 4.5% پشكه‌كانی دابه‌زیوه كه به‌های 3 ملیار و 400 ملیۆن دۆلاره.
رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز ئاشكرای كردووه زۆكربیرگ -35 ساڵ، سامانه‌كه‌ی هاته‌خواره‌وه بۆ 74 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار. هه‌روه‌ها ئیلۆن ماسك یه‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا پشكه‌كانی 7.5 % دابه‌زیوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كاری كۆمپانیاكه‌ی راسته‌وخۆ له وڵاتی چین-ه.
بێل گێتس كه پێشتر هه‌ڵگری ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی دنیا بوو، ئێستا سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه، به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م زیان به‌ر پشكه‌كانی كه‌وت، كه 1ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زیانی كرد.
جگه له‌برنارد ئارنۆ-ی فه‌ره‌نسی، هه‌ر یه‌ك جیف بیزۆس، مارك زوكربیرگ، ئیلۆن ماسك، بیل گیتس- ئه‌مریكی، رۆژی 24ی فێبریوه‌ری زیانی گه‌وره به‌ر سامانه‌كه‌یان كه‌وتووه.
به‌هۆی ئه‌م دابه‌زینه له پشكی بازاره‌كانی جیهان، به‌پێی رۆژنامه‌ی مۆرگج نیوز ده‌یلی، قه‌واڵه داراییه‌كانی ئه‌مریكی پاشه‌كشێی كرد، به‌مه‌ش تێكڕای سوودی قه‌رزی خانووبه‌ره‌ی بۆ 30 ساڵ دابه‌زی بۆ 3.34 %. كه 10 ساڵی رابردوودا دابه‌زینی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك ساڵی پار ئه‌مكاته مانگانه 1520 دۆلاری بۆ درابێته‌وه به بانك بۆ قه‌رزی خانووبه‌ره ئه‌مساڵ بانك ئه‌توانێت 1320 دۆلاری بداته‌وه، ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر بانكه‌كان كه پێدانی قه‌رزی خانوبه‌ره كه‌مكه‌نه‌وه و بازاڕی كرین و فرۆشتنی خانووبه‌ره‌ش دابه‌زێت.
به‌پێی ئابوریناسانی ئه‌مریكا دابه‌زینی پشكی بازاره‌كانی جیهانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كاریگه‌رییه گه‌وره‌ی دوو رۆژی رابردوو، كه كرۆنا ڤایرۆس COVID-19 له‌سه‌ر ئیتالیا و كۆریای باشور هه‌یه‌تی، چونكه ئه‌و دوو وڵاته زۆرترین ترس كه‌وتۆته سه‌ریان له‌رووی ئابوورییه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، ئیداره‌ی تره‌مپ نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كۆنگرێس كردووه كه ره‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئاماده‌كاری زیاتری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19.
پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كان 1 ملیار و 250 ملیۆن دۆلار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دابینكرد بوو. به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان له‌ئمریكا بۆ 53كه‌س وه‌زاره‌ته‌كه دوای پاره‌ی زیاتر ده‌كات. هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كه به فۆكس نیوزی وتووه:"كه 1 ملیار و 250 ملیۆن دۆلاره‌كه هێشتا هیچی لێخه‌رجنه‌كراوه، داواكردنی پاره‌ی زیاتر ته‌نیا وه‌ك كارێكی له‌پێشینه‌و وه‌رگرتنی ئه‌گه‌ری زیاتری بڵاوبوونه‌وه ره‌چاوكراوه".
ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌رۆژی 25 فێبریوه‌ری هه‌ڵكشا بۆ 80 هه‌زار و 130 كه‌س و مردنیش 2 هه‌زار 700 كه‌س. به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێژه‌ی مردن له‌چاو تووشبووندا كه‌میكردووه.
ئیتالیا تاكه وڵاتی ئه‌وروپایه كه زۆرترین كه‌س تووشبووه، رۆژی 25 فێبریوه‌ری گه‌یشته 229 كه‌س و مردنیش بوو به 7 كه‌س، له‌هه‌مانكاتدا له‌ئاسیا، هه‌ریه‌ك له‌ئێران و كۆریای باشور قوربانی گه‌وره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له كۆریای باشور گه‌یشته 893 كه‌س، له‌ئێرانیش زیادیكرد بۆ 47 كه‌س و 12 كه‌سیش مردوون.