وه‌ڵامی ئێران بۆ قسه‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی چه‌كی كیمیایی‌: دوباره‌كردنه‌وه‌ی قسه‌كانی كۆڵن پاوڵن له‌باره‌ی عێراق
  2026-11-20     

دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوێنێ لە چین بە ڕۆژنامەنوسانی راگه‌یاند، چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌ن بۆ هەوڵی ئێران بەمەبەستی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی كیمیایی و چەکی بایۆلۆژی، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەوه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌دا ده‌ڵێت، لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە قسەکانی کۆڵن پاوڵ، وەزیری دەرەوەی پێشوتری ئەمریکا له‌ ئیدارەی جۆرج دەبلیو بوش دەچن کە بونه‌ زەمینەساز بۆ جەنگی عێراق.

ئاوێنه‌: ئیسماعیل به‌قایی، لە سه‌كۆی ئێكس، نوسیویەتی: دوای چیرۆک هەڵبەستنە بەرفراوانەکان سەبارەت بە "هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران"، بەرپرسانی ئەمریکی ئێستا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌ن كه‌ ئێران خەریکی پەرەپێدانی چەکی بایۆلۆژی یان کیمیاییە.

به‌قایی ڕەخنەی لە گۆڕینی بانگەشەکان لە لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکیدا گرتوه‌و وتویه‌تی"بانگەشەکان بەردەوام دەگۆڕێن، بەڵام چیرۆکە سەرەکییەکە بە شێوەیەکی نیگەرانکەر ئاشنایە. جارێکی دیکە، وا دیارە چاوەڕوان دەکرێت جیهان توشی لەبیرچونەوەی بەکۆمەڵ ببێت؛ ڕێک وەک دۆری، كاره‌كته‌ره‌ ماسییه‌ فه‌رامۆشكاره‌كه‌ی ئەنیمەیشنی (لە گەڕان بەدوای نیمۆدا)."

ئه‌و وتوشیه‌تی "ئایا بەرپرسانی ئەمریکا بەڕاستی چاوەڕێن جیهان وتارە مشتومڕاوییەکەی کۆڵن پاوڵ لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی 2003 لەبیر بکات؛ ئەو کاتەی ئەو شوشەیەکی بچوکی وەک هێمایەک بۆ هەڕەشە بانگەشەبۆکراوەکەی سەرچاوەگرتو لە چەکە کۆمەڵکوژەکانی عێراق نمایش کرد؟ ئەو ساتە لەو کاتەوە بوەتە هێمایەکی نەمر بۆ یەکێک لە گرنگترین شکستە هەواڵگرییەکان و فێڵە سیاسییەکان لە مێژوی هاوچەرخدا."

ئاماژەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئەمریکایە لە ساڵی 2003، کە ماوەیەکی کەم دوای ئەوە، سوپای ئەمریکا بە هێرشێکی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر عێراق، وێڕای ڕوخاندنی رژێمی سەدام حسێن، حکوومەت و سوپای ئەو وڵاتەی هەڵوەشاندەوە و لەگەڵ بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی دیکەیدا عێراقیان لە ڕووی سەربازییەوە داگیر کرد.

بەقایی بە ئاماژەدان بەو جەنگەی عێراق کە لە ئەمریکادا بە یەکێک لە "بەدناوترین" دەستوەردانە سەربازییەکانی ئەمریکا ناسراوە، وتویەتی: "ئێستا جارێکی دیکە ڕوبەڕوی تۆمەتگەلێکی هۆشداریبەخش و چیرۆکێک بوینەتەوە کە وا دیارە هەمان سیناریۆی فێڵبازانە پەیڕەو دەکات. پرسیارەکە ئەمەیە: ئایا جیهان هیچ شتێکی لە وانە کارەساتبارەکانی ساڵی 2003 فێر بوە، یان بڕیارە جارێکی دیکە ڕێگە بدەین ڕای گشتی لە ئاستێکی بەرفراواندا فریو بدرێت؟"

زۆرترین بینراو
یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی لاهور شێخ جه‌نگی له‌ زیندانه‌وه‌
دوای ٣٥ ساڵ لە مانەوەیان لە تونس؛ عێراق دوو فڕۆکەی مێژوویی جۆری "بۆینگ ٧٤٧" دەفرۆشێت
هاوپه‌یمانی نیشتمانی: هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای سەرەکیی حزبمان لە هەولێر
تره‌مپ: له‌ په‌یوه‌ست به‌ ئێرانه‌وه‌ تا دوای سه‌ری ساڵی نوێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین
له‌سه‌ر دۆسیه‌ی قاچاخچێتی له‌ جورف سه‌خر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی بۆرییه‌‌ نه‌وتییه‌كان ده‌ستگیركرا
پاش هەنگاوەکەی جورف سەخر و پەیامەکەی عەلی زەیدی؛ فەرماندەی زێرەڤانی: هێزەکانمان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ پاراستنی هەرێم
ڕەشنوسی بودجەی 2027ی عێراق تەواوکرا؛ داهاتی نانەوتی دەگاتە 19٪ و دۆسیەی نەوتی هەرێم وەک بەربەستی سەرەکی دەمێنێتەوە
جرف الصخر لەسەر لێواری تەقینەوە؛ ئەمریکا بە تەلەفۆن و ئێران لە مەیداندا
یەرەکە: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆن و تۆپخانە سنووری سەردەشتی بۆردوومان کرد و هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە
ترەمپ بە ئامادەبوونی پووتین و شی جینپینگ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×