دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی: میانمار به‌رپرسه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژیی موسڵمانانی رۆهینگا له‌ ساڵانی 2016و 2017
  2026-11-20     

دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی له‌ بڕیارێكدا رایگه‌یاند، میانمار به‌رپرسه‌ له‌ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژیی له‌دژی موسڵمانی رۆهینگا له‌میانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی "پاكتاوكردن"دا كه‌ سوپای ئه‌و وڵاته‌ له‌ ساڵانی 2016 و 2017 له‌دژی موسڵمانای رۆهینگا ئه‌نجامی دان.

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ، دادگای دادی نێودەوڵەتی، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 19ی تشرینی دوەمی 2026 گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە میانمار بەرپرسە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی دژی موسڵمانانی ڕۆهینگا لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی "پاکتاوکردن" کە سوپای میانمار لە ساڵانی 2016 و 2017 ئەنجامی داون، ئەمەش لەو دۆسیەیەدا کە گامبیا دژی میانمار بەرزی کردبوەوە سەبارەت بە پێشێلكارییه‌كانی "ڕێککەوتننامەی ڕێگریکردن له‌ تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و سزادانی بنكه‌رانی."

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بڕیارەکەی دادگا بنجبڕو كۆتاییه‌و قابیلی تانەلێدان نییە.

ماریا ئێلینا ڤینیۆلی، ڕاوێژکاری باڵا لە کاروباری دادی نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوی "هیومان ڕایتس ۆوچ رایگه‌یاند، "ئەم بڕیارە مێژوییە کە لەلایەن دادگای دادی نێودەوڵەتییەوە دەرچووە، دانپێدانانێکی لەمێژینەی چاوەڕوانکراوە له‌باره‌ی ئه‌و نەهامەتییانەی کە ڕۆهینگا لەسەر دەستی سوپای میانمار چەشتویه‌تی. هەروەها بڕیارەکە پێشینەیەکی گرنگە بۆ قوربانییانی جینۆساید و تاوانە مەترسیدارەکانی دیکە لە سەرانسەری جیهاندا لە هەوڵەکانیاندا بۆ گەیشتن بە دادپەروەری."

ئه‌و وتوشیه‌تی "پێویستە میانمار پەلە بکات لە پابەندبون بە بڕیارەکەی دادگاوە و کۆتایی بە چەوساندنەوەی ڕۆهینگا بهێنێت. هەروەها پێویستە حکومەتە پەیوەندیدارەکان بەتوندی پشتیوانی لە ڕۆهینگا بکەن، دادپەروەری له‌باره‌ی توندوتیژییه‌كان بەهێز بکەن، فشار بخەنە سەر ئەنجومەنی سەربازیی میانمار بۆ پابەندبوون بە بڕیارەکە و گەڕانەوەی پەنابەرانی ڕۆهینگا بۆ میانمار بە شێوەیەکی سەلامەت و ئارەزومەندانە مسۆگەر بکەن".

زۆرترین بینراو
یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی لاهور شێخ جه‌نگی له‌ زیندانه‌وه‌
دوای ٣٥ ساڵ لە مانەوەیان لە تونس؛ عێراق دوو فڕۆکەی مێژوویی جۆری "بۆینگ ٧٤٧" دەفرۆشێت
هاوپه‌یمانی نیشتمانی: هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای سەرەکیی حزبمان لە هەولێر
تره‌مپ: له‌ په‌یوه‌ست به‌ ئێرانه‌وه‌ تا دوای سه‌ری ساڵی نوێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین
له‌سه‌ر دۆسیه‌ی قاچاخچێتی له‌ جورف سه‌خر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی بۆرییه‌‌ نه‌وتییه‌كان ده‌ستگیركرا
پاش هەنگاوەکەی جورف سەخر و پەیامەکەی عەلی زەیدی؛ فەرماندەی زێرەڤانی: هێزەکانمان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ پاراستنی هەرێم
ڕەشنوسی بودجەی 2027ی عێراق تەواوکرا؛ داهاتی نانەوتی دەگاتە 19٪ و دۆسیەی نەوتی هەرێم وەک بەربەستی سەرەکی دەمێنێتەوە
جرف الصخر لەسەر لێواری تەقینەوە؛ ئەمریکا بە تەلەفۆن و ئێران لە مەیداندا
یەرەکە: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆن و تۆپخانە سنووری سەردەشتی بۆردوومان کرد و هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە
ترەمپ بە ئامادەبوونی پووتین و شی جینپینگ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×