قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
  2026-11-13     

قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال رایده‌گه‌یه‌نێت، با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ براگه‌وره‌ییه‌ نه‌ك ده‌ركردنی راگه‌یه‌ندراو. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی ناچێته‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه‌ نایاسایی پێكهێندراوه‌. ده‌شڵێت، پارتی ویستی ئیرادەی خۆی بسەپێنێت، بەڵام شکستدێنێت.

ئاوێنه‌: قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراوی مه‌ته‌بی سكرتارییه‌تی مام جه‌لال، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، وتی "یەکێک بیه‌وێت برا گەورەیی خۆی بسەلمێنێت، به‌ راگه‌یه‌ندراوێك نایكات، یەکێک بیه‌وێت برا گەورەیی خۆی بسەلمێنێت، وەکو ئەوەی چۆن کاتی خۆی، جەنابی مام جەلال برا گەورەیی خۆی سەلماند لە کاتی ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی و خۆی چو بۆ لای جەنابی کاک مەسعود و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ركرد"، ئاوا ده‌یكات.

وتیشی " ئێستا ئەگەر ڕای براتان ئه‌وێت یەکێک پێی وایە برا گەورەیی خۆی بسەلمێنێت، شارەکەمان شارێکی جوانە دەباشان ماڵی هەموانە، زۆر ئاساییه‌ جەنابی کاک مەسعود بێت بۆ لای جەنابی کاک بافڵ لێرە و كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات. ئەمە برا گەورەییه‌ نەک بە بەیان و بە پەیام و شتێک کە هەمومان ئەزانین مەبەست و نیتەکەی چی بو."

قوباد تاڵه‌بانی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە نایاسایی پێکهێندراوە، هەرگیز ناچینە ناوی.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، کۆبنەوە چوارقۆڵییەکەی ماڵی ئێمە تێکدرا لەکاتێکدا خواردنیش کرابو.

ئه‌وه‌شی وت "ئەم حکومەتە وەک نەخۆشێکە بە جیهاز بە زیندویی هێڵدراوەتەوە."

هه‌روه‌ها وتیشی "پارتی ویستی ئیرادەی خۆی بسەپێنێت بەڵام شکستدێنێت."

زۆرترین بینراو
رۆژنامەیەکی بەریتانی: کەسوکاری لاهوور شێخ جەنگی پەنا بۆ هەواڵگریی بەریتانیا دەبەن
مه‌سرور بارزانی: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دژی هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك نه‌بوه‌
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
“نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێت بۆ ئێران و ئەفغانستان”
تره‌مپ: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ گوزه‌شت پێویستمان به‌ رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ ئێران
مەترسیی هێرشکردنە سەر ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا؛ ناوەندە ئەمنی و سیاسییەکانی ئیسرائیل هۆشداری دەدەنە نەتەنیاهۆ
ئاسایشی عێراق: لێدوانه‌كه‌ی باسم به‌دری‌ له‌سه‌ر تێوه‌گلانی لایه‌نی كوردی له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر نمونه‌ی گریمانه‌یی بوه‌
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: نه‌ كاك بافل و نه‌ كاك مه‌سرور و نه‌ پارتی و نه‌ یه‌كێتی راستگۆنین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ
سەدان خێزانی دیکەی ئاوارەی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان
قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×