به‌غدا حه‌وت مه‌رجی له ره‌شنوسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2027دا داناون بۆ ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان. نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراقی ناوه‌ڕۆكی هه‌ر حه‌وت مه‌رجه‌كه‌ی ئاشكراكردوه.
ئاوێنه: به‌پێی قسه‌ی نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراقی، به‌غدا حه‌وت مه‌رجی له ره‌شنوسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2027دا داناون بۆ ناردنی پشكی هه‌رێم له بودجه.
ئه‌و شاره‌زایه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له پۆستێكدا ناوه‌ڕۆكی هه‌ر حه‌وت مه‌رجه‌كه‌ی ئاشكراكرده‌وه، كه به‌پێی قسه‌ی ئه‌و ئه‌مانه‌ن:
مەرجی یەکەم: پاکتاوکردنی شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی (٢٠٠٤ تا ٢٠٢٦)، کە بڕەکەی ١٢.٧٧٥ ترلیۆن دینارە، ده‌بێت لە ماوەی ٣ ساڵدا ئه‌م كاره بكرێت.
مەرجی دوەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە بەخستنه‌بازاڕی بڕێک نه‌وت کە لە ٤٠٠ هەزار بەرمیل کەمتر نەبێت لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی کۆمپانیای (سۆمۆ)وە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا. لە ئەگەری وەستانی هەناردەکردن یان ئەستەمبونی، پێویستە ئەم نەوتە ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بکرێت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی.
مەرجی سێیەم: پێویستە هەرێمی کوردستان داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی گەنجینەی گشتیی دەوڵەت بکات، بە مەرجێک داتا‌کان مانگانە لەلایەن هەردو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانەوە وردبینی بکرێن.
مەرجی چوارەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنی ئەو بڕە غازەی کە لە پێداویستیی ناوخۆیی زیادەیە بە حکومەتی فیدراڵی؛ لە ئەگەری ڕادەستنەکردنیشیدا، بەهاکەی لە پشکی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.
مەرجی پێنجەم: بەپشتبەستن بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕێکەوتی (١٥-٢-٢٠٢٢)، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆی نییە هیچ گرێبەستێکی وەبەرهێنان یان بەگەڕخستنی نەوت و غاز لەگەڵ کۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەکاندا واژۆ بکات، تەنها لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە نەبێت.
مەرجی شەشەم: پشکی هەرێم لە بودجەدا ١٢.٧٪ دەبێت نەک ١٤.١٤٪.
مەرجی حەوتەم: پشکی هەرێم لە بودجەدا بەپێی خەرجیی ڕاستەقینە (ئینفاقی فیعلی) دیاری دەکرێت نەک خەرجیی پلانبۆداڕێژراو، ئەویش دوای لێدەرکردنی خەرجییە سیادییەکان.