مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌نگاوی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دژی هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك نه‌بوه‌و داواش له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان و به‌شداربن له گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا.
ئاوێنه: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانی به‌شداریكردنی له ئاهەنگی دەرچوانی خولی 45ـەمینی زانکۆی سەڵاحەدین له هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و له به‌شێكی قسه‌كانیدا وتی "دوای دو ساڵ په‌رله‌مانی كوردستان كاراكراو ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرده‌وه. ئامانج له‌م پرۆسه‌یه پاراستنی قه‌واره‌ی شه‌رعیی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی بوه، دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بوه، به‌ڵكو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بوه بۆ ده‌نگده‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌مو پێكهاته‌كان و هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان."
مه‌سرور بارزانی جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی له‌و په‌رله‌مانتارانه كرد كه به‌شدارییان له كۆبونه‌وه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا كرد و وتیشی "هیوادارم هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به به‌پرسیارێتییه‌كی نیشتمانییه‌وه له‌م پرۆسه‌یه بڕوانن و پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه بكه‌ن" و له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتیدا "بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان و به‌شداربن له گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا."