سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
  2026-11-11     

سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشەكەی ئەمجارەی سەر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر تەواو جیاوازە لە هێرشەكانی رابردو. ده‌شڵێت، منیش ده‌توانم بڵێم ره‌نگه‌ لایەنێكی كوردی هێرشەكەی ئەنجامدابێت.

ئاوێنه‌: باسم بەدری، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشیمانی عێراق لەمیانی بەشداریكردنی  له‌ كۆنفرانسی "چەتەم هاوس" لە لەندەن، لەبارەی هێرشەكەی ئەم دواییەی سەر كۆرمۆر رایگەیاند، ئەم هێرشە بە تەواوی جیاوازە لەوانەی رابردو، هەموان دەزانن ئێستا قەیرانێك هەیە لەناو هەرێمی كوردستان لەنێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ناكرێت پشت بە زانیاری میدیای ببه‌ستین لە پرسێكی لەم شێوەیەدا پێویستمان بە زانیاری ئەمنی و هەواڵگری هەیە.

وتیشی، ناتوانین هیچ لایەنێك بە ئەنجامدانی تۆمەتباربكەین، منیش بە سادەیی دەتوانم بلێم رەنگە لایەنێكی كوردی ئەو هێرشەی ئەنجامدابێت، ناتوانین بڵێین لایەنێك لە گووپە چەكدارەكان ئەنجامیانداوە یان یان لایەنێكی دەرەكی، بۆیە دەبێت وریابین لەم بابەتەدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومەتی عێراق ئاماژەو پێدراوی لایە، بەتایبەتی لەبارەی ئەو هێرشەی ئەمدواییە، خودی خۆیشم زانیاریم هەیە لەبارەی سروشت و جۆری كردنە ئامانجەكە و ئاڕاستەى هێرشەكە، بەڵام رێگەپێدراو نین قسەی لەسەر بكەین و بەجێیدەهێڵین بۆ لیژنەكان.

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×