خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
  2026-11-11     

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق هاتووەتە ناو گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنە سیاسییەکانی تایبەت بە یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت ئەو پۆستە بە کەسایەتییەکی پێکهاتەی شیعە بدرێت. بەهۆی یەکلانەبوونەوەی ئەم پرسەشەوە، ئەگەری دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگاکە لەئارادایە.

ئاوێنە: ​بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی سیاسی کە قسەی بۆ ئاژانسی "شەفەق نیوز" کردووە، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە پۆستی پارێزگاری کەرکوک رادەستی کەسایەتییەکی شیعە بکرێت. ئەم داواکارییەی خەزعەلی پشتی بە رێککەوتنێکی پێشوو بەستووە کە لەگەڵ محەمەد سەمعان ئاغا کراوە.

​سەرچاوە سیاسییەکە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی ئاشکرا کردووە و روونیکردووەتەوە، رێککەوتنی پێشوو لەگەڵ محەمەد سەمعان ئاغا بەو شێوەیە بووە کە وەک کەسایەتییەکی سوننە پۆستێکی وەزاری پێ ببەخشرێت، لە بەرامبەریشدا پۆستی پارێزگاری کەرکوک بکرێتە پشکی پێکهاتەی شیعە. لەسەر ئەم بنەمایەش، خەزعەلی داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات لە کاتی دووبارە دابەشکردنەوە و رێکخستنەوەی پۆستەکاندا پابەندی ئەو رێککەوتنە بن.

​سەبارەت بە هۆکاری ئەم هەڵوێستە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە بابەتەکە هیچ پەیوەندییەکی بە خودی کەسایەتیی "قەحتان وەنداوی" وەک کەسایەتییەکی تورکمانەوە نییە، بەڵکو ناڕەزایەتییەکە پەیوەندیدارە بە بنەمای بەخشینی پۆستی پارێزگار بە کەسایەتییەکی سوننە، لە کاتێکدا بەپێی لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی پێشوو دەبوو پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کەسایەتییەکی شیعە بێت.

​لە کۆتاییدا سەرچاوەکە هۆشداریی داوە لەوەی، ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان پێش وادەی کۆبوونەوەکە نەگەنە لێکتێگەیشتن و رێککەوتنێکی سیاسی لەسەر ئەم بابەتە، ئەوا ئەگەری زۆرە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دوابخرێت، کە بڕیارە ئەمڕۆ بە مەبەستی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بەڕێوەبچێت.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ تۆم باراك هاوڕابوین كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه‌
کۆڕەک تیلیکۆم لە دادگای فیدراڵی دۆڕاندی و دەستەی گەیاندنی عێراق بردیەوە
فوئاد حوسێن وردەکاریی سەردانە نهێنییەکەی عەلی زەیدی بۆ تاران و هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگ ئاشکرا دەکات
نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوای ئەردۆغان دەچێتە تورکیا
لە وێستگەکانی ئاوەوە بۆ ساردکەرەوەی فرۆشگاکان؛ نهێنییەکانی گرووپی سایبەری "شەهید کاوە" و پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانەوە ئاشکرا دەکرێت
ئیکۆ عێراق وردەکاریی زیانە داراییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و لێکەوتەکانی لەسەر کەرتی کارەبا بڵاودەکاتەوە
حوسییەکان بۆ شەرع: لە بری شەڕی یەمەن، وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بدەنەوە
1. لێکەوتەکانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر؛ کەمبوونەوەی کارەبا و گرانبوونی بازاڕ ژیانی رۆژانەی لە سلێمانی قورس کردووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×