محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
  2026-11-11     

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،  لە 50 ساڵی رابردودا كەس نەیتوانیوە بێتە رێگەم و دەستگیرم بكات. ده‌شڵێت، ئەو دادگایانەی بڕیاری دەستگیركردنی منیان داوە ده‌بێت خۆیان دادگایی بكرێن.

ئاوێنه‌: محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ له‌ چاوپێكه‌تنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای حزبه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنی وتی "لە 50 ساڵی رابردودا كەس نەیتوانیوە بێتە رێگەم، كەس نەیتوانیوە دەستگیرم بكات."

وتیشی "ئەوان دەبوایە بیان وتایە جەنازەكەی بێنن تەسلێمی بكەن، نەك خۆی."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ئەو دادگایانەی بڕیاری دەستگیركردنی منیان داوە ده‌بێت خۆیان دادگایی بكرێن" و "ئەو دادگایانە دادگای حزبن و حزب چی بوێت ئەوە دەكەن."

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان وتی"كاراكردنەوەی پەرلەمان واجبێكی نەتەوەیی و نیشتمانی خەڵكی كوردستانە."

وتیشی "پارتی و یەكێتی رێككەوتون لەسەر ئەوەی رێكنەكەون."

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود پێی وایه‌ "كێشەكانی ئێستای هەرێم نە سیاسی و نە ئیدارین" به‌ڵكو كێشه‌ی "شەخسین."

ئه‌و وتیشی "لە ئێستادا بڕوام نییە ئیرادەیەك هەبێت بۆ چارەسەری كێشەكان."

جه‌ختیشی كرده‌وه‌"ئێمە دژی دووئیدارەی و پارچەكردنی كوردستانین." وتیشی "ئەوان باسی پارچەكانی كوردستان دەكەن، كەچی پارچەكانی خۆیان كردووە بۆ دووسێ بەشەوە."

سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئێستا ئەمریكا كابرایەكی ناردوە باڵیۆزە لە توركیا رەنگە عەقڵی بەهیچ نەشكێت."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "کورد لە عێراقدا قەزیەی هەیە نەک کێشە، واتە مافی زەوت کراوە" و "بەردەوام عێراق لە هەوڵی بچوککردنەوەی قەوارەی هەرێمدایه‌."

به‌ بڕوای محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود "تەنا چارەسەر بۆ کورد لەم قۆناغەدا کۆنفیدڕاڵییە."

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×