سروه‌ عه‌بدولواحید: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ بو
  2026-11-12     

سروه‌ عه‌بدولواحید، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق له‌ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایده‌گه‌یه‌نێت، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌پێناو پاراستنی هه‌رێم نه‌بو، به‌ڵكو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ بو.

ئاوێنه‌: سروه‌ عه‌بدولواحید، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ په‌یامێكدا له‌ سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاند، "کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان هیچ ڕۆژێک لەپێناو پاراستنی هەرێم یان بەرگریکردن لە مافەکانی گەلەکەیدا نەبوە، بەڵکو لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بنەماڵە و چەسپاندنی دەسەڵاتەکەیدا بوه‌."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "واز لەو خەیاڵانە بهێنن کە خۆشتان بڕواتان پێیان نییە و هەوڵ مەدەن بەرژەوەندییە تایبەتەکانتان وەک بەرژەوەندیی نیشتمانی بفرۆشنەوە."

ئه‌وه‌شی وتوه‌ "دۆسییەکانی به‌قاچاخبردنی نەوت، زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی و شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییە ئەمریکییەکان، پشتکردن لە مافەکانی ڕۆڵەکانی هەرێم و بەکەمگرتنی مەینەتییەکانی هاوڵاتییان، هەمو ئەمانە بەڵگەن بۆ پێویستی لێپرسینه‌وه‌ و ئاشكرابونی لێكدژی نێوان دروشم و کردارەکانتان."

به‌بڕوای سروه‌ عه‌بدولواحید "ئەوەی بەرژەوەندییەکانی بنەماڵە بخاتە سەرو بەرژەوەندییەکانی گەلەوە، مافی ئەوەی نییە بانگەشەی ئەوە بکات کە بەرگری لە هەرێم دەکات."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×